backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

کیسی هێلکەدان

اذهب الى الأسفل

کیسی هێلکەدان Empty کیسی هێلکەدان

مُساهمة من طرف admin الخميس سبتمبر 12, 2024 9:53 pm

کیسی هێلکەدان 

نەخۆشییەکی هۆڕمۆنیی باوە لە ناو خانماندا کە لە کاتی گەشەی ئەندامی زاوزێ و زۆربوون دەردەکەوێت، دەرکەوتنی ئەم کیسە وردانە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سیکڵدانۆچکە(follicles) لەسەر هێلکەدان کە ڕێگری دەکات لە دانانی هێلکە، ئەمەش وا ئەکات سووڕی مناگانە تێکبچێت و زۆرجار بۆ ماوەیەکی درێژ سوڕی مناگانە نامێنێ.

تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە نەزانراوە، بەڵام چەن هۆکارێک هەن کە وا ئەکەن زیاتر نەخۆشییەکە زیاد بکات و چارەسەری قورستر بێت، وەکو :

1-زۆریی ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن، کە وا ئەکات ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە (androgens) زیاد بکات.
2- هەبوونی هەوکردن لە لەشدا یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی وادەکات ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە زیاد بکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر هێلکەدانان هەیە کە ڕێگری لێ دەکات.
3-هۆکاری بۆماوەیی، زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە و جینەکان کاریگەرییان هەیە لەسەری.
4- دەردانی ڕێژەیەکی بەرز لە هۆڕمۆنی نێرینە لەلایەن هێلکەدانەوە، کە ئەمە ڕێگری لە هێلکەدانان دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی مووی لەش و دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار.

نیشانەکانی کیسی هێلکەدان

1- تێکچوونی سوڕی مانگانە باوترین نیشانەیە، کە بەگشتی کەمتر لە ٩ جار کەسەکە دەکەوێتە سوڕی مانگانە لە ساڵێکدا و زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ لەنێوان جارەکانی سوڕەکەدایە، وە ئازارێکی زۆر و قورس دروست دەکات.

2- بەهۆی ڕێژەیەکی بەرزی هۆڕمۆنی نێرینە، مووی لەش و دەموچاو زیاد دەکات بەشێوەیەکی ناسرووشتی و زۆر، وە دەرکەوتنی زیپکە و ڕووتانەوەی قژ.

3- دەرکەوتنی کیسی وورد لەسەر هێلکەدان، کە ئەمانە سیکڵدانۆچکەکانن و دەوری هیلەکەکان دەدەن لەسەر هێلکەدان دەمێننەوە و شی نابنەوە، ئەمەش ڕێگری لە فەرمانی هێلکەدان دەکات.

4- شێوازی ژیان و وەرزش نەکردن و قەڵەوی ڕۆڵی زۆریان هەیە لە قورسکردنی نەخۆشییەکە، هەروەها گرنگی پێنەدان و فەرامۆش کردنی بۆ ماوەیەکی زۆر وا ئەکات چارەسەری قورستر بێت و بەرەوە حاڵەتی خراپتر بڕوات.

لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی کیسی هێلکەدان بۆ ماوەیەکی درێژ، لەوانەیە ئەم حاڵەتانە بەدوای خۆیدا بهێنێت :

1- نەزۆکی و منداڵنەبوون.
2- تووش بوون بە شەکرە و پەستانی خوێن لە کاتی سکپڕی.
3-لەبارچوون یان لەدایکبوونی کۆرپەی کەم گەشەسەندوو.
4- هەوکردنی جگەر بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوری.
5-کۆنیشانەکانی زیندەچالاکی، وەکو بەرزی پەستانی خوێن، بەرزی شەکری خوێن، بەرزی کۆلسترۆڵ و چەوری سیانی، کە دەبنە هۆی نەخۆشییە دەمارییەکان.
6- شەکرەی جۆری دوو.
7- تەنگەنەفەسی لەکاتی خەوتن.
8- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و کێشەی خواردن.
9- خوێن بەربوونی مناڵدان و شێرپەنجەی ناوپۆشی مناڵدان.

قەڵەوی بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری هەیە لە پەرەسەندن و دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و چارەسەرییەکان قورستر دەکات، لەبەرئەوە وەرزش کردن زۆر پێویستە و دەبێ بە بەردەوامی وەرزش بکرێت.

من لێرە باسی چارەسەری دەرمان ناکەم، بەڵکو باسی چارەسەرێکی سروشتی و کاریگەر دەکەم، ئەویش تۆوی ڕازیانە(funnel seed).

تۆوی ڕازیانە لە ڕووەکی ڕازیانە دەست دەکەوێت و بڕێکی زۆر لە فایبەر و ڤیتامینەکانی وەک A, E, B6,C، وە کانزاکانی (ئاسن و مس و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم و کالسیۆم و زینک و مەنگەنیز) ی تێدایە.

ئەم ڕووەکە یارمەتی هەرسکردن دەدات و بەسوودە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن لە کۆئەندامی هەرس و کۆڵۆن، هەروەها کێشی لەش دادەبەزێنێت و وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێریی بکەیت، وە هەوکردنی لەش کەم دەکاتەوە، وە بەهۆی هەبوونی phytoestrogens تێیدا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکان لە خانماندا، یارمەتی هێلکەدان و ڕێکبوونی سوڕی مانگانە دەدات و بۆ کێشەکانی منداڵدان بەسوودە، بەهۆی ئەوەی ئەم مادەیە وەکو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کاردەکات، دەبێتە هۆی گەورەبوونی پێوانەی سنگ(مەمک) ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام بخورێت.

چۆنێتی بەکارهێنانی تۆوی ڕازیانە

پێویستە زیادەڕۆیی نەکرێت لە بەکارهێنانی تۆوی ڕازیانە، ڕۆژانە بڕێکی کەمی لێ بەکار بهێنرێت(یەک کەوچکی چا لە ڕۆژێکدا) ، دەتوانرێت بە شێوەی چا دەم بکرێت و بخورێتەوە، یان تۆوەکە لەگەڵ خواردن و زەڵاتە تێکەڵ بکرێت بەڵام بە بڕێکی کەم، یان تۆوەکە بهاڕدرێ و دواتر بکرێتە کەپسوولی گیایی و بخورێت کە ئەمە کاریگەریی زۆرترە.

لەگەڵ ئەوەی ڕازیانە ئەم سوودانەی هەیە، بەڵام خانمانی سکپڕ و ئەوانەی شیردەدەن نابێ بەکاری بهێنن بە هیچ جۆرێک، هەروەها ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندییان بە هۆڕمۆنی ئیسترۆجینەوە هەیە وەکو (شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان و هێلکەدان)، چونکە ڕازیانە وەکو ئیسترۆجین ئیش دەکات.

نیشانەکانی کیسی هێلکەدان,چارەسەری کیسی هێلکەدان,جۆرەکانی کیسی هێلکەدان,نیشانەکانی تەقینی کیسی هێلکەدان,وردە کیسی هێلکەدان,حەجمی هێلکەدان,کیسی خوێنی هێلکەدان,قەبارەی کیسی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى