backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بابەتی التصغیر | زانستی نەحو

اذهب الى الأسفل

بابەتی التصغیر | زانستی نەحو Empty بابەتی التصغیر | زانستی نەحو

مُساهمة من طرف admin الإثنين سبتمبر 02, 2024 12:17 pm

بسم الله الرحمن الرحیم.

بابەتی التصغیر

بەشی ۱
التصغــیر: واتا شتێ بچوک بکەیتەوە، وە ئەمەش بە چەند هۆکارێک تصغیر ئەنجام دەدرێت.

سوودەکانی تصغیر کامانەن؟

۱. بۆ کورتکردنەوە بەکاردێت. بۆ نموونە تۆ لەبری ئەوەی بڵێیت: قلم صغیر قەڵەمێکی بچووک، دەڵێی : قُلَيْم
۲. بەکاردێت بۆ السخریە و تحقیر واتا گاڵتە پێکردن و سوکایەتی.
 نموونە : هذا رجل.... رُجَیل بۆ گاڵتەپێکردن و سوکایەتی
۳. سودێکی تری تصغیر بەکاردێ بۆ، تقریب المسافة المكانیة، بۆ نزیک کردنەوەی شوێن. 
نموونە:أسكن قبل المسجد. لەپێش مزگەوتەکە نیشتەجێم. قبل لەوانەیە ٥، ٦ ،۱۰ کم بێت، بەدیاری کراوی دیار نیە، بەڵام ئەگەر تصغیری بکەیت دەڵێیت: أسكن قُبَيْل المسجد، واتا ڕاستەوخۆ لەپێشی مزگەوتەکە شوێنەکەی دیاریکراوە. 
٤. سودێکی دیکەی تقریب المسافة الزمانیة، واتا کاتەکەت بۆ نزیک دەکاتەوە.
نموونە: ئەگەر بڵێین أزورك بعد العصر. سەردانت دەکەم دوای عصر، 
دوای عصر لە عصرەوە دەستپێدەکات تا مەغریب کاتەکەی دیار نییە لەوانەیە کاتژمێر ٤، ٥،٦،۷ بێت ، بەڵام ئەگەر بێی و تصغیری بکەیت دەڵێیت: أزورك بُعَید العصر واتا ڕاستەوخۆ دوای عەصر سەردانت دەکات. 
٥. سودێکی دیکەی بۆ پیشاندانی خۆشەویستی بۆ نموونە دەڵێی: یا بُنَيَّ.

یاســـای التصغیر: 💡💡

چۆن وشەیەک التصغیر بکەین بەم یاسایەی خوارەوە: 
١. حەرفی یەکەم دەکەینە الضمة.
۲. حەرفی دووەم دەکەینە الفتحة.
۳. لە وشەی سێیەم یائێکی ساکن زیاد دەکەین. 
٤. باقی وشەکانی دیکە وەک خۆی دەنووسینەوە. 
نموونە: قَـــــلَم. 
 قـــُ ضم ەکەم + لَــــ فەتحی دووەم+يـْـــ زیادکردنی یائی ساکن+ باقی حەرفەکان= قُلَيْم.

ئایا هەموو ناوێک تصغیر دەکرێ؟ 

نەخێر ناوی اجنبی تٔصغیر ناكرێ ،وەک بووک؟ نابێ چونکە عەڕەبی نییە.
دەبێ معرەب بێ، هذا تصغیر ناكری چونکە مبنیە. 
پێشتر بچوک نەکرابێتەوە، رجیل بچووک کراوەتەوە ناتوانی بچوکتری کەیت.

ڕاپۆرت لەسەر بابەتی فیزیا,یەک بابەتی و دوو بابەتی,ڕاپۆرت لەسەر بابەتی ئاینی,ڕاپۆرت لەسەر بابەتی کیمیا,راپۆرتی بابەتی کوردی,بابەتی ئاینی,ڕاپۆرت لەسەر بابەتی بیرکاری,بابەتی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى