سوجدەی سەهو
صفحة 1 من اصل 1
سوجدەی سەهو
سوجدەی سەهو
چەند حاڵەتێک هەیە لەنوێژدا کە سوجدەی سەهو پێویست ئەکات کە پێغەمبەری اللە ️ ﷺ کردویەتی لەکاتی لەبیرچون و گومان لە ڕکاتەکانی نوێژەکەوە لە هەر حاڵەتێکیشدا دوو سوجدەی ئەبرێت
وە ئەو زیکرانە ئەخوێنرێت کە لە سوجدەی نوێژ ئەخوێنرێت کە بەڵگەی سەحیح هەیە لەسەریان
سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي
دوعای ڕکوع و سجود کە لەیەک دەچن لەهەردوکیاندا یەک شت دەخوێنیت.
1. صحيح البخاري
4293- حَدثني مُحَمَّدُ بْنُ بَشَّارٍ، حَدثنا غُنْدَرٌ، حَدثنا شُعْبَةُ، عَنْ مَنْصُورٍ، عَنْ أَبِي الضُّحَى، عَنْ مَسْرُوقٍ، عَنْ عَائِشَةَ، رَضِيَ اللهُ عَنْهَا، قَالَتْ: كَانَ النَّبِيُّ صَلى الله عَلَيه وسَلم يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ: سُبْحَانَكَ اللهُمَّ رَبَّنَا وَبِحَمْدِكَ، اللهُمَّ اغْفِرْ لِي.
2.حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ ، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ بِشْرٍ الْعَبْدِيُّ ، حَدَّثَنَا سَعِيدُ بْنُ أَبِي عَرُوبَةَ ، عَنْ قَتَادَةَ ، عَنْ مُطَرِّفِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الشِّخِّيرِ أَنَّ عَائِشَةَ نَبَّأَتْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ فِي رُكُوعِهِ وَسُجُودِهِ : " سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، رَبُّ الْمَلَائِكَةِ وَالرُّوحِ
-حاڵەتی يەکەم دوای سەلام دانەوە لە نوێژەکە سوجدە سەهو ئەبەین
.. عَنْ أَبِي سَلَمَةَ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: "صَلَّى بِنَا النَّبِيُّ صَلى الله عَلَيه وسَلم الظُّهْرَ، أَوِ الْعَصْرَ، فَسَلَّمَ، فَقَالَ لَهُ ذُو الْيَدَيْنِ: الصَّلاَةُ، يَا رَسُولَ اللهَ، أَنَقَصَتْ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلى الله عَلَيه وسَلم لأَصْحَابِهِ: أَحَقٌّ مَا يَقُولُ؟ قَالُوا: نَعَمْ، فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ أُخْرَيَيْنِ ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ".
واتە : ئەبی ھوڕەیرە دەڵێت : " پێغەمبەر
ﷺ بەرنوێژی نیوەڕۆ یان عەسری بۆ دەکردین، لەدوای دوو ڕکات سەلامی دایەوە، جا ذُو الْيَدَيْنِ پێی وت: ئەی پێغەمبەری اللە نوێژ کورت بۆتەوە کورتکراوەتەوە؟ پێغەمبەر ﷺ بە ھاوەڵانی فەرموو : ئایە ڕاست دەکات لەوەی کە وتی؟ وتیان: بەڵێ، جا دووڕکاتەکەی تری کرد و پاشان دوو سوجدەی برد" .
وفي رواية: ،.. فَقَامَ فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ سَلَّمَ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ بَعْدَ مَا سَلَّمَ".
لەڕیوایەتێکی تردا: ،.. جاھەستایەوەو دوو ڕکات نوێژی کرد، پاشان سەلامی دایەوە، پاشان دوو سوجدەی برد دوای سەلام دانەوە " .
وفي رواية: "أَنَّ النَّبِيَّ صَلى الله عَلَيه وسَلم ، صَلَّى الظُّهْرَ خَمْسًا، فَقِيلَ لَهُ: زِيدَ فِي الصَّلاَةِ؟ قَالَ: وَمَا ذَاكَ؟ قَالُوا: صَلَّيْتَ خَمْسًا، قَالَ: فَثَنَى رِجْلَهُ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، بَعْدَ مَا سَلَّمَ".
لەڕیوایەتێکی تردا: کە پێغەمبەر ﷺ، نوێژی نیوەڕۆی بە پێنج ڕکات کرد، پێی وترا: ئەوە نوێژ لێی زیادکراوە؟، فەرمووی : ئەوە چیەو چیبوو ؟ وتیان : پێنج ڕکات نوێژت کرد، جا قاچی نوشتاندەوە، پاشان دوو سوجدەی برد، دوای ئەوەی سەلامی دایەوە " .
-أخرجه الحُميدي، وأَحمد، والبخاري، ومسلم، وأَبو داوُد، والنسائي، وابن خُزيمة.
-حاڵەتی دووهەم پێش سەلام دانەوە لەنوێژەکە سوجدەی سەهو ئەبەین ..
.. عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ هُرْمُزَ، الأَعْرَجِ، عَنْ عَبْدِ اللهِ ابْنِ بُحَيْنَةَ، أَنَّهُ قَالَ: "صَلَّى لَنَا رَسُولُ اللهِ صَلى الله عَلَيه وسَلم رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ قَامَ فَلَمْ يَجْلِسْ، فَقَامَ النَّاسُ مَعَهُ، فَلَمَّا قَضَى صَلاَتَهُ، وَنَظَرْنَا تَسْلِيمَهُ، كَبَّرَ، ثُمَّ سَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، وَهُوَ جَالِسٌ قَبْلَ التَّسْلِيمِ، ثُمَّ سَلَّمَ".
واتە : لە عبداللەی کوڕی بوحەینەوە، دەگێڕنەوە، کە وتویەتی: " پێغەمبەری اللە ﷺ دوو ڕکات بەرنوێژی بۆ کردین، لەپاشدا ھەستایەوەو دانەنیشت(بۆ تەحیات خوێندن)، جا خەڵکەکەش لەگەڵی ھەستانەوە، دوای ئەوەی کە نوێژەکەی تەواو کرد چاوەڕێمان کرد سەلام بداتەوە، کەچی اللە اکبر-ی کردوو دوو سوجدەی برد بەدانیشتنەوە پێش ئەوەی سەلام بداتەوە، پاشان سەلامی دایەوە" .
-أخرجه مالك، والحُميدي، وابن أَبي شَيبة، وأَحمد، والدَّارِمي، والبخاري، ومسلم، وأَبو داوُد، وابن ماجة، والتِّرمِذي، والنسائي، وأَبو يَعلَى، وابن خُزيمة، وابن حِبان، والطَّبراني، والدَّارَقُطْنِي، والبَيهَقي.
-حاڵەتی سێھەم شەکک و گومان ..
.. حَدَّثَنَا مَنْصُورٌ ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ ، عَنْ عَلْقَمَةَ ، عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، "أَنَّ نَبِيَّ اللهِ صَلى الله عَلَيه وسَلم ، صَلَّى بِهِمْ صَلاَةَ الظُّهْرِ، فَزَادَ، أَوْ نَقَصَ مِنْهَا (قَالَ مَنْصُورٌ: لاَ أَدْرِي إِبْرَاهِيمُ وَهِمَ، أَمْ عَلْقَمَةُ)، قَالَ: قِيلَ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَقَصُرَتِ الصَّلاَةُ، أَمْ نَسِيتَ؟ قَالَ: وَمَا ذَاكَ؟ قَالُوا: صَلَّيْتَ كَذَا وَكَذَا، قَالَ: فَسَجَدَ بِهِمْ سَجْدَتَيْنِ، ثُمَّ قَالَ: هَاتَانِ السَّجْدَتَانِ لِمَنْ لاَ يَدْرِي، زَادَ فِي صَلاَتِهِ أَمْ نَقَصَ، فَيَتَحَرَّى الصَّوَابَ، فَيُتِمُّ مَا بَقِيَ، ثُمَّ يَسْجُدُ سَجْدَتَيْنِ".
وفي رواية: "صَلَّى رَسُولُ اللهِ صَلى الله عَلَيه وسَلم - قَالَ إِبْرَاهِيمُ: زَادَ، أَوْ نَقَصَ - فَلَمَّا سَلَّمَ، قِيلَ لَهُ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَحَدَثَ فِي الصَّلاَةِ شَيْءٌ؟ قَالَ: وَمَا ذَاكَ؟ قَالُوا: صَلَّيْتَ كَذَا وَكَذَا، قَالَ: فَثَنَى رِجْلَيْهِ، وَاسْتَقْبَلَ الْقِبْلَةَ، فَسَجَدَ سَجْدَتَيْنِ، ثُمَّ سَلَّمَ، ثُمَّ أَقْبَلَ عَلَيْنَا بِوَجْهِهِ، فَقَالَ: إِنَّهُ لَوْ حَدَثَ فِي الصَّلاَةِ شَيْءٌ أَنْبَأْتُكُمْ بِهِ، وَلَكِنْ إِنَّمَا أًنَا بَشَرٌ، أَنْسَى كَمَا تَنْسَوْنَ، فَإِذَا نَسِيتُُ فَذَكِّرُونِي، وَإِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِي صَلاَتِهِ، فَلْيَتَحَرَّ الصَّوَابَ فَلْيُتِمَّ عَلَيْهِ، ثُمَّ لْيَسْجُدْ سَجْدَتَيْنِ".
واتە : دەگێڕنەوە لە ابن مەسعودەوە، اللە لێی ڕازی بێت، " کە پێغەمبەری اللە ﷺ نوێژی کرد - (ئیبراھیم دەڵێت) زیادی کرد یان کەمی کرد- جا کاتێ سەلامی دایەوە، پێی وترا : ئەی پێغەمبەری اللە ئایە گۆڕانکاری بەسەر نوێژدا ھاتووە(ھیچ گۆڕانێ ڕوویداوە لە نوێژدا)؟ فەرمووی : چی بووە بۆچی؟ وتیان : ئەوەندەو ئەوەندە ڕکاتت کرد(ئاواو ئاوا نوێژت کرد)، جاقاچی
نوشتاندەوەو ڕووی کردە قیبلەو دوو سەجدەی برد، پاشان سەلامی دایەوە، جا ڕووی لێکردین و فەرمووی : {{ ئەگەر گوڕانکاریە لە نوێژدا ڕویبدایە پێم ڕادەگەیاندن، بەڵام منیش وەکو ئێوە بەشەرێکم، چۆن ئێوە شتتان لەبیر دەچێ منیش ھەروەھا، ئەگەر شتێکم لەبیر چوو یادم بخەنەوە، وەئەگەر کەسێکتان گومانی ھەبوو لەنوێژەکەی و نەیزانی چەند ڕکاتی کردووە، لەسەر کامیان زیاتر دڵنیابوو، لەسەر ئەوە ئەوەی ماوە تەواوی بکات، پاشان دوو سەجدە ببات(بۆی) " .
-أخرجه ابن أَبي شَيبة، وأَحمد، والدَّارِمي، والبخاري، ومسلم، وأَبو داوُد، وابن ماجة، والتِّرمِذي، والبزار ,والنسائي، وأَبو يَعلَى، وأبو عَوانة، وابن خُزيمة، وابن حبان، والطَّبراني، والدّارقُطنِي، والبَيهَقي.
اللە تعالی بیکاتە هۆی لێخۆش بون بۆمان آمین یارب
سوجدەی سەهوو,دوعای سوجدەی سەهو,چۆنیەتی سوجدەی سەهو,سوجده ى سه هو,سوجدەی تلاوە,سورة ق السديس,سوجدەی قورئان,سورة.السجدة,سوجدەی شکور,سوجدەی تیلاوە,سورة ص سعد الغامدي
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى