سەنەد چیە؟
صفحة 1 من اصل 1
سەنەد چیە؟
سەنەد چیە؟
به کورتی:سەنەد واتە ئەو کەسانەی کە فەرموودەیان دەما و دەم گێراوەتەوە.
وەکاتێک طعن (ڕەخنە)ئەگیرێ لە فەرموودەیەک ئەوا زۆربەی جارەکان لە سەنەدەکەی ئەگیرێ یان لەو زیادەیەیی کە هەندێجار فەرموودەکە هەیەتی.چونکە گەر کێشەیەک هەبێ لە سەنەددا دروست ئەبێت.زۆربەکەمی کێشە لەمتنی فەرموودەدا دروست دەبێت.
متن:واتە ئەو نوسراوەی کە قسەیەکە و فەرمایشتی پێغەمبەرە علیەالصلاةوالسلام یان باسی ئەو ئەکات.لەسەر کردارێکی یان بێ دەنگ بونێکی یان سیفەتێکی.
نمونەیەک لەسەنەد:
لەیاسرەوە ئەویش لەباوکیەوە کە معاویەیە کە باپیری سەرهەنگ بۆی گێراوەتەوە کەوا کاک بایزی دراوسێیان پێغەمبەری خوا فەرموویەتی(......).
تا ئەو شوێنەی کە ناوی بایز هاتوە پێی ئەوترێ سەنەد.
قسەکەی پێغەمبەری خواش کە ئەگێردرێتەوە پێی ئەوترێ متنی فەرموودە.
کاتێ حدیث ئەوترێ صحیحە یان ضعیفە مەبەستی پێی کێشە لەسەنەدەکەدایە زۆرجار. زۆرجار کەسێکی یان دوانی ناو سەنەدەکە عدل نین یان ڕاستگۆ نین یان حفظیان نیە یان هەر کێشەیەک کە رواتی حدیث توشی بون.
سند چەند جۆرێکی هەیە کەزانایانی فەرموودە جیایان کردۆتەوە ئەمانە بەشە سەرەکیەکانیان:
سند المتصل:ئەوەیە کەوا دەما و دەم فەرموودەکە نەقڵ کراوە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک کەسێک لە گێرەرەوەکان پەڕێنرابێت یان غائب بێت یان ون کرابێت.کە ئەبێت بەچەند بەشێکەوە بەهۆی درێژ نەبونەوەی پۆستەکە باسمان نەکردن.
سند المنقطع:ئەوەیە کەوا کەسێک یان دوان و زیاتر دیار نین لەسەنەدەکەدا و پەرێنراون و لەگەڵ راویەکانی تر جاری وایە ناگەنەوە بەیەک بەهۆی پچڕانی سلسلەکەوە.دووبارە ئەم بەشەش ئەبێت بەچەند بەشێکەوە بەڵام بۆ زانیاری سەرەتایی ئەمەندە کافیە ان شاءالله.
بەهای فەرموودە,کتێبی بەهای فەرموودە pdf,چل فەرموودە,زانستی فەرموودە,ماڵپەڕی فەرموودە,فەرموودەکانی پێغەمبەر,فەرموودەکانی پێغەمبەر pdf,فەرموودەی پێغەمبەر,فەرموودەی قودسی
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى