دەربارەی پیاوێك کە ئافرەتێك دەهێنێت و پەردەی کچێنی نەماوە
صفحة 1 من اصل 1
دەربارەی پیاوێك کە ئافرەتێك دەهێنێت و پەردەی کچێنی نەماوە
دەربارەی پیاوێك کە ئافرەتێك دەهێنێت و پەردەی کچێنی نەماوە
الشعبي دەربارەی پیاوێك کە ژنەکەی نابینێت بە کچێنی -واتە کاتێك هێناویەتی پەردەی کچێنی نەماوە- دەفەرمووێت: هیچ شتێکی لەسەر نیە، دەڕوات بەبێ تۆمەت وگومان، -پەردەی کچێنی- نامێنێت بە بازدان و زۆری حەیز و مانەوە بە قەیریی و هەڵگرتنی شتی قورس -واتە پەردەی کچێنی بە بازدان و زۆری خوێن لە کاتی حەیزدا و چونە تەمەندا بە کچی و هەڵگرتنی شتی قورس نامێنێت-.إبراهیم النخعي دەربارەی پیاوێك کە دەچێتە لای خێزانەکەی و دەڵێت: نەم بینی بە کچی -واتە پەردەی کچێنی نەمابوو-. دەفەرمووێت: هیچ شتێکی لەسەر نیە، پەردەی کچێنی بازدان و هەڵگرتنی شتی قورس لای دەبات -واتە بەهۆی ئەو دوانەوە پەردەی کچێنی لەناودەچێت و نامێنێت-.
الحکم کوڕی أبان دەڵێت: پرسیارم کرد لە سالم کوڕی عبد الله: دەربارەی پیاوێك بە خێزانەکەی دەڵێت: نەمبینیت پەردەی کچێنیت هەبێت؟
فەرمووی : هیچ شتێك نیە، بەڕاستی پەردەی کچێنی بازدان و حەیز لای دەبات.
الزهري دەفەرمووێت: کە پیاوێك هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکدا کرد و نەیبینی پەردەی کچێنی هەبێت، کە پێشتر حەیز پەردەی کچێنی سوتاندبوو -واتە لەناوی بردبوو-، عائشة رضي الله عنها بۆی نارد: کە بەڕاستی و بەدڵنیایەوە حەیز پەردەی کچێنی ناهێڵێت -واتە لەناوی دەبات-.
(سنن سعيد بن منصور)
الحمدلله ئێستە بەهۆی پێشکەوتنی طوبیەوە خەڵکی بەرچاو ڕۆشنترن لەو بابەتەدا، ئەگەر پیاو بشبینێت خێزانی پەردەی کچێنی نەماوە ئەوە دەزانێت کە چەندین هۆکاری تر هەن کە دەبنە نەمانی ئەو پەردەیە بۆیە نە دەکەوێتە گومانەوە لەخێزانی کە کارێکی خراپی کردبێت و نه توشی بوختان و قەتڵیش دەبێت، بەڵام بەداخەوە جاران کە ئەو پێشکەوتنی طوبیە نەبوو وە هەروەها بەهۆی دوربونیان لە دین و لە ئاثارەوە ئەگەر شتێکی وایان بدیبایە لە خێزانیان هەم تەڵاقیان دەداو هەم توشی بوختان و قەتڵیش دەبوون.
پەردەی کچێنی,چۆن بزانین پەردەی کچێنی ماوە,نیشانەکانی نەمانی پەردەی کچێنی,پەردەی کچێنی شەوی بوکێنی,خوێنی پەردەی کچێنی,جۆرەکانی پەردەی کچێنی,وێنەی پەردەی کچێنی,پەردەی کچێنی
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى