کام رەنگەی سێو تەندروستترە؟
کام رەنگەی سێو تەندروستترە؟
کام رەنگەی سێو تەندروستترە؟
سێو بەگشتی سەرچاوەیەکی گەورەی ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرە، زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن کە جیاوازی ڕەنگە جیاوازەکانی سێو چییە و ئایا کامیان تەندروستترە؟کێلی سپرینگەر و دایان لیندسی ئادلێر دوو پسپۆڕی بواری خۆراکن لە تۆڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی بابەتێکیان بڵاوکردووەتەوە باس لە رەنگە جیاوازەکانی سێو دەکەن.
کێلی سپرینگەر دەڵێت " سێو بەگشتی سەرچاوەیەکی گەورەی ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەرە، جیاوازیکی کەم هەیە لەنێو رەنگە جیاوازەکانی سێو، بەڵام سێوی سوور ئاستی دژە ئۆکسێنەری زیاتری تێدایە بە بەراورد بە سێوی سەوز و زەرد"
لای خۆیەوە پسپۆڕی خۆراک دایان لیندسی ئادلێر دەڵێت " سێو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە"
ئادلێر ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە سێوی سوور تەندروستترینە چونکە ئەنتۆسیانینەکانی تێدایە کە دژە ئۆکسێنەرێکی زۆر بەهێزە.
بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، سێوی سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕەنگەکەی لە کلۆرۆفیلەوە وەردەگرێت کە دژە ئۆکسێنەرێکی دیکەیە، کلۆرۆفیل لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لەوانەیە کاریگەری پارێزەری هەبێت لە بەرامبەر وەرەمە شێرپەنجەییەکان.
باسیشیان لەوە کرد سێوی زەرد مادەی کارۆتینۆید لەخۆدەگرێت، کە مەترسی توشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی چاو کەمدەکاتەوە.
بەڵام بەگشتی ئەو دوو پسپۆڕە دووپاتیان کردەوە کە خواردنی هەر جۆرە سێوێک بەشێوەیەکی گشتی سوودی تەندروستی هەیە.
سپرینگەر دەڵێت " ئەو کەسانەی ڕۆژانە یەک سێو یان زیاتر لە سێو دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە ڕێژەی ٢٨% کەمترە لە چاو ئەوانەی کە بەهیچ شێوەیەک سێویان نەخواردووە".
جەختی لەوەش کردەوە کە سێو بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و دڵیش زۆر باشە، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پەستانی خوێن لە ئاستێکی تەندروستدا.
سودەکانی سرکەی سێو بۆ پێست,سركەی سێو,چۆنیەتی بەکارهێنانی سرکەی سێو,خواردنی سێو لە خەودا,دروستکردنی سرکەی سێو,سرکەی سێو بۆ دابەزاندنی کێش,زیانەکانی سرکەی سێو,سودەکانی سێو
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى