ئاگر کەسێک ناگرێتەوە که گریا بێت لە ترسی الله
صفحة 1 من اصل 1
ئاگر کەسێک ناگرێتەوە که گریا بێت لە ترسی الله
كتاب الرقة والبکاء
١- لە أبي هریرة ـەوە لە پێغەمبەر ـەوە صلی الله علیه وسلم کە ئەفەرمووێ: (ئاگر کەسێک ناگرێتەوە که گریا بێت لە ترسی الله تا شیر نەگەڕێتەوە بۆ گوان، تەپوتۆز لە پێناوی الله و دووکەڵی دۆزەخ لە لوتی بەندە کۆنابنەوە هەرگیز).٢- لە ابن مسعود ـەوە کە ئەفەرمووێ: رسول الله صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (هیچ بەندەیەکی ئیماندار نیە کە لە چاوەکانی فرمێسک بێنە دەرەوە ئەگەرچی بەوێنەی سەری مێشوولەیەکیش بێت لە ترسی الله، دواتر شتێک بەر ڕوومەتی بکەوێت، ئیللا الله حەڕامی ئەکات لەسەر ئاگر).
٣- لە أبي ریحانة ـی هاوەڵی پێغەمبەر ـەوە صلی الله علیه وسلم کە ئەفەرمووێ: گوێم لە رسول الله بوو صلی الله علیه وسلم ئەیفەرموو: (ئاگر نابینێت چاوێک کە گریابێت لە ترسی الله، وە چاوێک شەونخونی کردبێت لە پێناوی الله).
٦- الحسن البصري ئەڵێ: رسول الله صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (هیچ دڵۆپێک خۆشەویستتر نیە لای الله لە دڵۆپێک خوێن لە پێناوی الله، وە دڵۆپێک فرمێسک کە بکەوێت لە چاوی پیاوێک لە کۆتایی شەودا لە ترسی الله).
٧- أبي الجلد ئەڵێ: لە پرسیاری داود ـدا علیه السلام خوێندمەوە کە ئەفەرمووێ: پەروەردگارم، پاداشتی ئەو کەسە چیە کە لە ترسی تۆدا بگری تا ئەوەی فرمێسکەکانی لەسەر ڕوومەتی ڕۆ ببن؟ فەرمووی: پاداشتەکەی ئەوەیە دەموچاوی حەڕام ئەکەم لەسەر هەناسەی دۆزەخ، وە ئەمینی ئەکەم لە ڕۆژی قیامەتدا.
٩- الحسن ئەڵێ: دوو چاو ئەگرین، دڵ شاهیدە بەسەریانەوە بە درۆ، ئەگەر بێتو بەندە بگری لە ترسی الله دەوروبەرەکەی ڕەحمیان بۆی ئەجوڵێ، ئەگەر بیست هەزار کەس بن.
__
واتا ئەگەر گریانێک ئیخلاصی تیا بێت و لە ترسی الله عز وجل بێت ئەوەندە کاریگەر و مەزنە ئەگەر بیست هەزار کەسیش بتبینن ئەوە ڕەحمیان بۆت ئەجوڵێ، ئەمەش گەورەیی ئیخلاص و گریان لە پێناوی الله عز وجل دەرئەخات، الله أعلم.
١١- فرقد السبخي ئەڵێ: پێمان گەشتووە کە هەموو کردەوەکان ئەکێشرێن، جگە لە فرمێسکەکان کە دەرچوون لە چاوی بەندەیەک لە ترسی الله، ئەوە ناکێشرێت و وەزن و قەدری نیە، بەڵکو بەو فرمێسکانە دەریا گەلێک لە ئاگر ئەکوژێنێتەوە.
١٢- وهب بن منبه ئەڵێ: گریان لە ترسی الله تعالی چەندین مسقاڵ چاکەن، لە پاداشتیدا وەزن نیە، بەڵکو ئەو کەسەی گریاوە لە ترسی الله و صەبری گرتووە لەسەر گوێڕایەڵی الله پاداشتی پێ ئەبەخشرێت بەبێ هەژمار.
١٣- شهر بن حوشب ئەڵێ: ئەگەر بێتو بەندەیەک بگری لەناو کۆمەڵێک لە خەڵیکدا ڕەحمیان بۆی ئەجوڵێت بە گریانەکەی.
____
ئەگەر بەندەیەکی وەکو خۆت بە گریانەکەت ڕەحمی بۆت بجوڵێ، ئەی چی بۆ الله عز وجل کە بتبینێت ئەگریت لە ترسی ئەو ئەبێت لێخۆش بوون و ڕەحم و میهرەبانی و خۆشەویستیەکەی چۆن دەوروبەرت بگرێت.
گریان لەخەودا چیە,گریان و باوەش لە خەودا,گریان و پێکەنین لە خەودا,گریان و فرمێسکم,وێنەی گریان,وتە لەسەر گریان,وێنەی چاوی گریان,وێنەی کچی گریان,واتای گریان لە خەودا,وتەی ج
مواضيع مماثلة
» وەیل و هاوار بۆ هەر کەسێک ئەم ئایەتە دەخوێنێتەوە
» حوکمکردن بە غەیری شریعەتی الله کوفرە
» دابەزینی الله تعالىٰ بۆ ئاسمانی دونیا
» غزوة خندق - يقول جابر بن عبد الله
» الصحابي الجليل : الزبير بن العوام (رضي الله عنه)
» حوکمکردن بە غەیری شریعەتی الله کوفرە
» دابەزینی الله تعالىٰ بۆ ئاسمانی دونیا
» غزوة خندق - يقول جابر بن عبد الله
» الصحابي الجليل : الزبير بن العوام (رضي الله عنه)
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى