backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

قەت ئەمان مەبە لە دینی خۆت گەر هەرچەند بەدین بیت

اذهب الى الأسفل

قەت ئەمان مەبە لە دینی خۆت گەر هەرچەند بەدین بیت Empty قەت ئەمان مەبە لە دینی خۆت گەر هەرچەند بەدین بیت

مُساهمة من طرف admin الأربعاء أغسطس 14, 2024 3:38 pm

قەت ئەمان مەبە لە دینی خۆت گەر هەرچەند بەدین بیت، قەت مەڵێ من سوننیم و سوننەت دەناسم و شارەزاییم ئیتر بیدعە ڪارم تێناڪات و نابم بە موبتەدیع، قەت مەڵێ من زانام ئیتر نەزانیم لێ دوور ڪەوتۆتەوە و نەزان نابمەوە ئیتر، قەت مەڵێ من حافز قوڕئانم و ئیتر لەبیرم ناچێت، قەت مەڵێ قەت مەڵێ قەت مەڵێ.....

هەرگیز بە یەڪ شتی خۆت مەنازە، وە هەردەم زەلیلبە بۆ اللّٰه عز وجل و بپاڕێوە ڪە اللّٰه تعالی دامەزراوت ڪات و بەردەوامیت پێ ببەخشێت، وە بترسە لەوەی لە سەرووی ئاسمانی حەوتەم بیت اللّٰه تعالی بە چاو تروڪانێڪ بتخاتە ژێر حەوتەم تەبەقەی زەوی، وەڪ نموونەی إبلیسی مەلعون هەرچەندە هی ئەو چاو تروڪانێڪیش نییە بەلام خۆ بەزل زانی لەسەرووی تەبەقەی حەوتەمی ئاسمانی هێنایە خوارەوە

ئێمە موسلمانین و تەسلیم ئەبین وە كۆیلە و زەلیلی ژێر دەستی اللّٰه ین بە مەمنونی و سەر دانان بۆی، وە بەو حاڵەوەش گەر لێمان ڕازی نەبێت ئەوا ئێمە خەتا بارین ئەبوایە زەلیلتر و تەسلیم ترو سەرمان شۆڕتر بڪردایە، 
جا زۆر بترسن و بپاڕێنەوە لەوەی اللّٰه تعالی مەغرور و گومڕا و هەڵگەڕاوەتان نەڪات، وە زۆر بپاڕێنەوە بەوەی ڪە اللّٰه تعالی هیدایەتی ڕێگای ڕاستتان بڪات(الإسلام والسنة)

وە ئەم قەولە گەرچی دووبارە و سێبارەشە بەلام پڕە لە عیبرەت بۆ هەر یەڪێڪ لە ئێمە عیبرەتە لەوەی ڪە بترسین بە هەلاڪەتدا بچین، وە عیبرەتە بۆ ئەوەی داوای ئیستیقامە بڪەین

عبدة بن عبدالرحيم ئەڵێ:
چووینە ووڵاتی رۆم، گەنجێڪمان لەگەڵدا بوو ڕۆژەڪەی بە خوێندنی قوڕئان و ڕۆژوو گرتن بەسەر ئەبرد، شەوەڪەشی بە شەونوێژ بەسەر ئەبرد، لەگەڵ ئەوەشدا شارەزا بوو لە فیقھ، بەلای قەڵایەڪی ڕۆمەڪان تێپەڕین ئافرەتێڪی بینی پێی سەرسام بوو، جا بوو بە نەصرانی تا ئافرەتەڪە بەدەست بهێنێ، جارێڪیان بەلای قەڵاڪەدا تێپەڕین، ووتمان قورئانەڪەت چی لێهات ؟
ووتی: بیرم چۆتەوە تەنها ئەم ئایەتەم بیرماوە: ﴿رُّبَمَا یَوَدُّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لَوۡ كَانُوا۟ مُسۡلِمِینَ﴾
واتا: لەڕۆژی دوایی ڪافران هیوا ئەخوازن موسڵمان بوونایە.

[تاريخ دمشق : ٣٧٩/٣٧]


اللهم ثبتنا على دینڪ

دوعای نوێژی استخارە بە کوردی,نویژی بەیانی,چۆنیەتی نوێژی جەژن,نوێژی حاجە,نوێژی ویتر,نوێژی وەتر,نوێژی ویتر چۆن دەکرێ,نوێژی وەتر چیە,وەک نوێژی پێی دەگێڕنەوە,وەڵامی نوێژی ئیس
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى