backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڕۆحی شەهیدەڪان لە چراکانی ژێر عەرش دان و لە بەهەشتدا دەگەڕێن

اذهب الى الأسفل

ڕۆحی شەهیدەڪان لە چراکانی ژێر عەرش دان و لە بەهەشتدا دەگەڕێن Empty ڕۆحی شەهیدەڪان لە چراکانی ژێر عەرش دان و لە بەهەشتدا دەگەڕێن

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء أغسطس 13, 2024 2:52 pm

٧٨ - وَاعْلَمْ أَنَّ أَرْوَاحَ الشُّهَدَاءِ فِي قَنَادِيلَ تَحْتَ العَرْشِ تَسْرَحُ فِي الجَنَّةِ، وَأَرْوَاحَ المُؤمِنِین تَحْتَ العَرْشِ، وَأَرْوَاحَ الفُجَّارِ وَالكُفَّارِ فِي بَرَهُوتَ، وَهِي فِي سِجِّين.

٧٨ - وە بزانە ڕۆحی شەهیدەڪان لە چراکانی ژێر عەرش دان و لە بەهەشتدا دەگەڕێن، وە ڕۆحی باوەڕداران لە ژێر عەڕش دایە، وە ڕۆحی خراپەڪاران و بێ باوەڕان لە بیری برهوت دان، ڪە ئەویش ئاگری دۆزەخە [ئاگری دۆزەخ ناوی زۆرە، یەکێک لەوانە سجین ـە] .

📚کتاب شرح السنة للبربهاري

٧٧ - وَالِإِيمَانُ بِأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ أُسْرِيَ بِهِ إِلَى السَّمَاءِ، وَصَارَ إِلَى الْعَرْشِ وكَلَّمَ اللهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى، وَدَخَلَ الجَنَّةَ، وَاطَّلَعَ إِلَى النَّارِ، وَرَأَى الْمَلائِكَةَ، وَسَمِعَ كَلَامَ اللهِ، وَنُشِرَتْ لَهُ الأَنْبِيَاءُ، وَرَأَى سُرَادِقَاتِ العَرْشِ وَالكُرْسِيَّ، وَجَمِيعَ مَا فِي السَّمَواتِ وَمَا فِي الأَرَضِينَ فِي اليَقَظَةِ، حَمَلَهُ جِبْرِيلُ عَلَى البَرَاقِ حَتَّى أَدَارَهُ فِي السَّمَوَاتِ، وَفُرِضَتْ عَلَيْهِ الصَّلَواتُ الْخَمْسُ فِي تِلْكَ اللَّيْلَةِ، وَرَجَعَ إِلَى مَكَّةَ لَيْلَتِه، وَذَلِكَ قَبْلَ الهِجْرَةِ .

٧٧ - وە باوەڕبون بەوەی ڪە پێغەمبەری اللّٰە ﷺ شەوڕەوی پێ ڪرا بۆ ئاسمان و ڕۆیشت بەرەو عەرش، لەگەڵ اللّٰە تعالی قسەی ڪرد و چووە بەهەشتەوە و ئاگری بینی و فریشتەی بینی و قسەی اللّٰە تعالی ـی بیست و پێغەمبەرانی بۆ ڪۆڪرایەوە، دەوروبەری عەڕش و ڪورسی و هەموو ئەوانەی لە ئاسمانەڪان و زەویدا هەیە بینی بە بەئاگاییەوە [ئەمە ڕەددە بۆ ئەوانەی ڪە دەڵێن بە خەو بووە]، جبریل لەسەر پشتی بوراق هەڵیگرت تاڪو بە ئاسمانەڪاندا گەڕاندی ئەو شەو پێنچ نوێژەڪەی لەسەر فەرزڪراو هەر ئەو شەوە گەڕایەوە مەڪڪە، ئەمەش لە پێش هیجرەت ڕوویدا .

ڕوونکردنەوە:
: میعراج بریتیە لە چونە سەرەوە، ئەوەیە ڪە پێغەمبەر ﷺ لە بیت المقدس ـەوە بەرزڪرایەوە بۆ ئاسمان و حەوت چینەڪەی ئاسمانی تێپەڕاند و گەیشتە سدرة المنتهی، گوێی لە قسەی اللّٰە بوو، اللّٰە لەم شەوە فەرمانی نوێژی پێ ڪرد، بەهەشت و دۆزەخی بینی، وە پێغەمبەرانی علیهم السلام لە ئاسمانەڪاندا بینی، اللّٰە تعالی ـش ئەوانی ڪۆڪردەوە ئەویش واتە پێغەمبەر ﷺ پێش نوێژی بۆ ڪردن، وەڪ دەرخستنی فەزڵ بەسەر ئەواندا، هەر لەم شەوە پێنج نوێژەڪەی لەسەر فەڕز ڪرد، ئینجا ئەزیزمان ﷺ دابەزی بۆ بیت المقدس، دواتر لە بیت المقدس ـەوە گەڕایەوە بۆ مەڪڪە بەیەڪ شەو ئەمە هەموو بە توانا و دەسەڵاتی اللّٰە بوو ڪە هیچ شتێڪ لەژێر دەستی دەرناچێ، ئەو شەوە پێغەمبەر ﷺ لە مەڪڪە ڕۆژی ڪردەوە . ئەمە تەنیا وەڪ بەرچاو ڕوونیەڪ ئەگینا ئەثەر زۆرن لەم بارەوە ڪە بەجوانی باسی دەڪەن .

📚کتاب شرح السنة للبربهاري

٨١ - وَاعْلَمْ أَنَّ الشَّرِّ وَالخَيْرَ بِقَضَاءِ اللَّهِ وَقَدَرِهِ .

٨١ - وە بزانە چاڪە و خراپە بە قەزا و قەدەری اللّٰە ڕوو دەدەن

ڕوونکردنەوە:
: هەر شتێڪ ڕوودەدات لەم جیهانە لەخۆیەوە نییە بەڵڪو نوسراوە لە لوح المحفوظ بە چاڪ و خراپ، وە بە سوود و قازانج، بە برسێتی و تێربوون، بە هەژاری و دەوڵەمەندی هتد . . . ، گشتی لەلایەن اللّٰە تعالی ـوەیە .

📚کتاب شرح السنة للبربهاري

٨٢ - وَالإِيمَانُ بِأَنَّ اللهَ هُوَ الذِي كَلَّمَ مُوسَى بنَ عِمْرَانَ عَلَيْهِ الصَّلاةُ وَالسَّلامُ يَوْمَ الطُّورِ، وَمُوسَى يَسْمَعُ مِنَ اللَّهِ الكَلامَ بِصَوْتٍ وَقَعَ فِي مَسَامِعِهِ مِنْهُ، لَا مِنْ غَيْرِهِ، فَمَنْ قَالَ غَيْرَ هَذَا فَقَدْ كَفَرَ بِاللَّهِ العَظِيم .

٨٢ - وە باوەڕبوون بەوەی اللّٰە تعالی خۆی لەگەڵ موسای ڪوڕی عیمڕاندا قسەی ڪرد لە ڕۆژی الطور و موساش گوێی لە قسەڪانی اللّٰە بوو بە دەنگەوە گەیشتە گوێی موسا، لە جگە لە اللّٰە ـوە نەبوو، جا هەر ڪەسێك جگە لەم قسەیە بڪات ئەوا ڪوفری بە اللّٰە تعالی ڪردووە .

ڕوونکردنەوە:
: ئەمە ڕەددە بۆ جەهمی و موعتەزیلە ئەشعەری و ماتوریدیە جەهمیەکان ڪە دەڵێن : اللّٰە تعالی قسە ناڪات گەر قسە بڪات ڪەواتە مەخلوقە والعیاذ باللّٰە، ئەمە وتەی ئەو بێ عەقڵانەیە، لە ڕاستیدا اللّٰە تعالی قسە دەڪات بە قسەڪردنێ ڪە ببیسترێ، وە قورئانیش وتەی اللّٰە ـیە، ئەمەیە عەقیدەی ئەهلی سوننە و جماعە دەربارەی قسەڪردنی اللّٰە .

📚کتاب شرح السنة للبربهاري

گەشتی ڕۆحی,لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی,فیلمی ڕۆحی شاد,عەزیزم ڕۆحی شیرینم,بۆ ڕۆحی باوکم,فلیمی فارسی ڕۆحی شاد,باوکی ڕۆحی,هانی ڕۆحی هەتاو,بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین,فیلم ڕ
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى