backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

هەرکەسێک کەلام وەربگرێت زەندیق ئەبێت

اذهب الى الأسفل

هەرکەسێک کەلام وەربگرێت زەندیق ئەبێت Empty هەرکەسێک کەلام وەربگرێت زەندیق ئەبێت

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء أغسطس 13, 2024 2:49 pm

عبدالله بن المبارك (١٨١ هـ) ئەڵێ:
(هەرکەسێک کەلام وەربگرێت زەندیق ئەبێت) . 

📚 (الإبانة الصغری)

- بە عبدالرحمن بن مهدي (١٩٨ هـ) وترا فڵان کەس کتێبێکی داناوە لە سەر سوننەت بۆ ڕەددانەوەی فڵان کەس.
وتی : (بە کیتابی الله و سوننەتی پێغەمبەرەکەی ڕەددی داوەتەوە؟)
وترا : بە کەلام
وتی : (ڕەددی باطلێکی بە باطلێک داوەتەوە) .

📚 (الحلیة : ١٠/٩)
ـــــــــــــــ
: سەلەف رحمهم الله هێندە جەهلی کەلام لەلایان بێزراو بووە تەنانەت بۆ ڕەددانەوەی گومڕا و کافرەکانیش بەکاریانەهێنراوە، بەڵام ئەشعەریە جەهمیەکان عەقیدەی خۆیان لەسەر ئەو جەهلی کەلامە دامەزراندووە و لەپێناویدا وتەی اللە و رسول ـەکەی ﷺ ڕەت ئەکەنەوە .

- الشافعي (٢٠٤ هـ) ئەڵێ : (ئەگەر کەسێک وەسیەتی کرد دوای مردنی خۆی کتێبە عیلمیەکانی بدەن بە کەسێکی تر، وە لەناو کتێبەکاندا کتێبی کەلام ـی تێدابوو، ئەوە وەسیەتەکە نایگرێتەوە، چونکە لە کتێبە عیلمیەکان نین) . 

📚 (مختصر الحجة علی تارك المحجة : ٢١٣) 
ــــــــــــــــ
: واتە خودی کەلام لە عیلم و زانست هەژمار ناکرێت، بەڵام لەلای ئەشعەریە جەهمیە زەندیقەکان کەلام پێشئەخرێت بەسەر قورئان و فەرموودەدا، وە بە درۆ و بوختان خۆیان ئەدەنە پاڵ ئەو ئیمامە بەڕێزە لەکاتێکدا ئەوەی لەسەرینی بە کوفر و زەندەقەی ئەزانێت .

- الشافعي ئەڵێ :
(ئەگەر خەڵکی بیانزانیایە چی لە کەلام و ئەهواء هەیە، لێی هەڵئەهاتن وەک چۆن لە شێر هەڵدێن) . 

📚 (الحلیة : ١١١/٩) 
ــــــــــــــ
: ئیمامی الشافعي رحمه اللە ڕاستی فەرموو، چونکە کەلام و کتێبە کەلامیەکان کانگای شک و گومان و بەدرۆخستنەوەی اللە تعالی و پێغەمبەرەکەیەکەتی ﷺ .

- عبدالله بن أحمد بن حنبل لە باوکیەوە کە ئەڵێ : (الشافعي کاتێک هەواڵێک جێگیر بووبوایە لای لاسایی ئەکردەوە و شوێنی ئەکەوت، وە باشترین تایبەتمەندی کە تیایدا بوو ئەوە بوو حەزی بۆ کەلام نەبووە، بەڵکو خەمی ئەو فیقهـ بووە) . 

📚 (ذم الکلام : ١١٢٧)

- الشافعي ئەڵێ :
(هیچ کەسێک نییە ڕووی کردبێتە کەلام و سەرفراز بووبێت) . 

📚 (ذم الکلام : ١١٣٠) 
ـــــــــــــــ
: ئیمام ڕاستی فەرموو رحمه اللە، هیچ کەسێک نییە خوی دابێتە کەلام ئیللا چەندین شتی لە قورئان و فەرموودە ڕەتکردووەتەوە، وە کەوتووەتە ناو جەهمیەت و زەندەقە و پەکخستن وەکو ئەشعەریەکان .

- أحمد بن حنبل ئەڵێ : (هاوەڵی کەلام سەرفراز نابێت، هەرکەس کەلامی وەرگرت خاڵی نابێت لەوەی کە نەبێت بە جەهمی) . 

📚 (الإبانة الکبری : ٤٠٣)

- ابن القیم دەربارەی ئەشعەریەکان ئەڵێ : (ئەوانەی قوڕئانیان پێ بەس نەبوو تاکو بە بڕوای خۆیان ڕێگای عەقڵیان گرتە بەر، بە عەقڵ دژایەتی قوڕئانیان کرد و عەقڵیان پێشی قوڕئان خست، جا ئەمانە لە جۆری ئەو کەسانەن کە الله-یان پێ بەس نیە تاکو هاوتا و هاوبەشیان بۆی داناوە ئەیپەرستن هەروەک چۆن الله ئەپەرستن، بەڵکو ئەمانە شەریکەکانیان پێشی الله نەخستووە، ئەمانە هاوتایان بۆ الله داناوە گوێڕایەڵی ئەکەن و گەورەی ئەکەن و ئەیپەرستن هەروەک چۆن الله بە گەورە ئەزانن و ئەیپەرستن، بەڵام ئەمانەی عەقڵیان پێشی قوڕئان خستووە هاوتایان بۆ کتێبی الله داناوە حوکم بۆلای ئەبەنەوە و حوکمی ئەو پێش ئەخەن بەسەر حوکمی قوڕئان، بەڵکو ئەم دوو شتە پەیوەستن بەیەکەوە، هەر کەسێک قوڕئان بەس نەبێ بۆی ئەوا الله ـش بەس نیە بۆی، جا هەر کاتێک هاوتای بۆ قوڕئان دانا ئەوا هاوتای بۆ الله داناوە، جگە لەمە هیچ شتێکی تر نیە بەهیچ جۆرێک) . 

📚 (الصواعق المرسلة : ١٣٥٣)

زانستی کەلام,کەلام یارسان,ئەی نازەنین شیرین کەلام,ئیمامی شافیعی,ئیمامی شافیعی pdf,دیوانی ئیمامی شافیعی,تاوانی شافعی,ئیمام شافیعی,شیعرەکانی ئیمامی شافیعی,شافعی,زانکۆی کیتا
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى