backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ڤیتامینەكان

اذهب الى الأسفل

ڤیتامینەكان Empty ڤیتامینەكان

مُساهمة من طرف admin الجمعة أغسطس 02, 2024 11:02 pm

ڤیتامینەكان

بریتیە لە پێكهاتەیەكی ئەندامی گرنگ بۆ خۆراكی لەش.ئەم ڤیتامینانە لە خۆراكدا هەن و لەش پێویستی پێیەتی بە ڕێژەیەكی كەم لە چاو سەرچاوە خۆراكییەكانی تر بۆ نموونە كاربۆهیدرات وپرۆتینەكان و چەوری, ڤیتامیینەكان گرنگە بۆ مژین و توانەوەی خۆراكییەكان (Metabolism) وە گەشە و پاراستی تەندروستی لەش....

ئەو ڤیتامینانەی كە لە خۆراكدا هەیە

1- ئەوڤیتامینانەی كە لە چەوریدا دەتوێنەوە وەك ڤیتامینەكانی (دایك) D – A – E – K
2- ئەوڤیتامینانەی لە ئاودا دەتوێنەوە وەك:-
أ- ڤیتامین C ناوی ترشی ئەسكۆربیك(Ascorbic Acid)
ب- كۆمەڵەی ڤیتامین B (B-Complex)
1- سیامین Vitamin B1 (Thiamine)
2-ڕایبۆفلاڤین Vitamin B2 (Riboflavin)
3-پیریدۆكسین Vitamin B6 (Pyridoxine)
4-بایۆتین (Biotin)
5-نیاسین (Niacin)
6-ترشی پانتۆسینیك (Pantothenic Acid)
7-ترشی فۆلیك یان فۆلاسین (Folic Acid)
8-كۆبلامین B12 (Cobalamin)
9-كۆلین(Choline)

هەروەها سەوزە و میوەكان سەرچاوەیەكی سەرەكی و گرنگی ڤیتامینن كەمی ڤیتامین دەبێتە هۆی كێشە و نەخۆشی یەكێك لەو نەخۆشیانە نەخۆشی ئێسكە نەرمە بەهۆی كەمی ڤیتامین D و كالسیۆم وفسفۆرە, هەروەها كەمی ڤیتامین B1 دەبێتە هۆی نەخۆشی بەربەری (نەخۆشی شەلەلی دەماغ) دەبێتە هۆی لاوازبوون و پوكانەوەی ماسوولكەكان,كەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی شەوكوێری (Night Blindness) ئەویش ناتوانیت زۆر ببینیت.

گاریگەری پیشەسازی دروستكردنی خۆراك لەسەر ڤیتامینەكان

گاریگەری كردارەكانی دروست كردنی خۆراك لەسەر ڤیتامین C

1- لەكاتی فرێدانی ئەو ئاوەی كە لەدوای كرداری زەردكردن ڤیتامین C كەم دەكات چونكە ڤیتامین C لەئاودا تواوەیە.
2- پلەی گەرمی بەرز لە كاتی ئاماددەكردنی خۆراك بە هەڵم بوون ڕوودەدات دەبێتە خراپ بوونی ڤیتامین C چونكە دەئۆكسێت لەگەڵ ئوكسجینی هەوا.
3- لەكاتی ووشككردنەوەی خۆراكدا ڤیتامین C تێكدەچێت بەوپلەگەرمیەی وشككردنەوە.لە كاتی ووشككردنەوەی میوەكاندا كبریت بە كاردەهێنن بۆ پاراستی ڕەنگ و ڤیتامین C و بەهای خۆراكی بە گشتی.
4- ڤیتامین C بە كانزا قورسەكانی وەك مس و ئاسن خراپ دەبێت و تێكدەچێت.

گاریگەری كردارەكانی دروست كردنی خۆراك لەسەر ڤیتامین B1

1- ڤیتامین B1 كەمتر پلەی گەرمی گاریگەری لەسەری هەیە بە بەراورد لەگەڵ ڤیتامین C بەڵام پلەی گەرمی تەعقیم كەپلەیەكی گەرمی بەرزە گارگەری لەسەری هەیە (121)م
2- ڤیتامین B1 بە كرداری كبریتی كە بۆ میووەی وشككراوە بەكاردێت تێكدەچێت.
3- ڤیتامین B1 خراپ دەبێت لە كاتی هەڵگرتنی میوە و سەوزەكان لە مجمیدە,لەوانەیە ئەنزیمێك دەربدات ببێتە هۆی تێكچونی.
4- بڕێكی زۆر لە ڤیتامین B1 لەناو كەپەك(سۆس) دا هەیە كاتێك كە گەنمەكە دەهاڕدرێت ئەم كەپەكە جیادەكرێتەوە و ئاردە سفرەكە دەمێنێتەوە ئاردی سفر بڕێكی زۆركەمی ڤیتامین B1 ی تێدایە.
5- ڤیتامین B1 لە ناو ئاوی زەردكراودا تواوەتەوە,بۆ پاراستنی ئەم ڤیتامینە دەبێت ئەم ئاوە بەكاربهێنین لە كرداری دروست كردنی خۆراكدا(چێشت لێنان).

گاریگەری كردارەكانی دروست كردنی خۆراك لەسەر ڤیتامین B2 رایبۆفلاڤین

1- ڤیتامین B2 بە هیچ شێوەیەك بە كردارەكانی تعقیم و ئۆكساندن و ووشككردنەوە و كردارەكانی دروست كردنی خۆراك تێكناچێت.
2- ڤیتامین B2 لەگەڵ ڤیتامینەكانی B1 و C لەناو ئاوی زەردكراودا تواوەتەوە(ما‌و السلق).

گاریگەری كردارەكانی دروست كردنی خۆراك لەسەر ڤیتامین A

1- ڤیتامین A بەرگەی ئەو پلەگەرمییەی كە بەكاری دەهێنین لە تعقیم و لێنانی میوە و سەوزەكاندا دەگرێت.
2- لەكاتی ووشككردنەوەی میوەكاندا ڤیتامین A تێكدەچێت بەهۆی ئۆكساندنی لەگەڵ ئۆكسجینی هەوا,بۆ پاراستنی ئەم ڤیتامینە كرداری كبریتی بۆ میوەكە ئەنجام دەدەین.
3- ڤیتامین A لە زەیتی ئۆكساو و بۆگەندا تێكچووە بۆ ڕێگە گرتن لەم تێكچوونە ماددەی پارێزەری وەك دژەئۆكساندنی تێدەكەین (Antioxidants).

گاریگەری كردارەكانی دروست كردنی خۆراك لەسەر ڤیتامین D

1- لەكاتی دەرهێنانی چەوری نم/ لەكاتی دەرهێنانی چەوری لە شیردا ڕێژەی ڤیتامین D كەم دەكات چونكە ئەم ڤیتامینە لە چەوریدا تواوەیە.
2- ئەم ڤیتامینە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز و پلەی گەرمی تعقیم و كردارەكانی ئۆكساندن دەگرێت.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین d,نیشانەکانی کەمی ڤیتامین b12,چارەسەری کەمی ڤیتامین d,نیشانەکانی کەمی ڤیتامین d3,ئەو خواردنانەی ڤیتامین d تێدایە,نیشانەکانی کەمی ڤیتامین c,حەبی ڤی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى