ئایا خێرایی 6G دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
صفحة 1 من اصل 1
ئایا خێرایی 6G دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
ئایا خێرایی 6G دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟
چین ئەو کارەی کرد و یەکەم پریشکی جەنگی جیهانی نوێی پەخش کرد، شەڕێک کە سەنگەرەکانی جیاوازن لە شەڕەکانی تر پەرەی سەندووە .کۆمپانیای سووری گەورە چەند مانگێک لەمەوبەر دەستی بە تاقیکردنەوەی "نەوەی شەشەم 6G" کردووە، لە قۆناغێکدا کە پێش بە بازاڕکردنی دێت تا ساڵی ٢٠٣٠.
چین پێشکەوتنی گەورەی لە بواری پەیوەندییەکان بەدەستهێناوە، یەکەم مانگی دەستکردی بۆ تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیای6G خستووەتە کار و بووە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە تۆڕەکانی 6G بە خێرایی 1 تێرابایت تاقیبکاتەوە.
ئەم هەنگاوە پێشکەوتووە وایکرد پەکین لە پێشبڕکێی نەوەی شەشەمدا پێگەی سەرۆکایەتی وەربگرێت، ئەمە جگە لەوەی پێگەی خۆی وەک زلهێزێکی پێشەنگی جیهانی لە بواری تەکنەلۆجیا بەهێزتر کرد، ئەمەش نیگەرانی نێودەوڵەتی و پرسیاری زۆری لەو بارەیەوە دروستکردووە.
5G گۆڕانکارییەکی گەورەی لە شێوازی پەیوەندیکردن و بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا هێنایە ئاراوە، ئێستا کاتی خستنەبازاڕی6G هاتووە، کە نەوەی شەشەمی تەکنەلۆژیای پەیوەندییە بێ تەلەکانە، کە خێرایی گەورە پێشکەش دەکات و لە یەک تێرابایت زیاترە، واتە ئەم تەکنەلۆژیایە نزیکەی ٥٠ هێندە خێراترە لە5G .
هەروەها لە رووی تەکنیکییەوە، نەوەی شەشەم بە وەستانی زۆر کەم تایبەتمەندە، کە رێگە بە کارلێکی خێرا لەگەڵ بەرنامە و ئامێرەکان دەدات و بەم شێوەیە شۆڕشێک لە بوارەکانی وەک نەشتەرگەری گەورە و ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر دەکات.
ئەلقەرە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ "لوبنان ٢٤" روونی دەکاتەوە کە جیاوازی نێوان ساتی ناردنی پەیوەندییەکە و ساتی گەیشتنەکەی کەمتر دەبێت لە ١ میلی چرکە، کە ئەمەش کاتێکی خەیاڵییە بۆ گواستنەوەی زانیاری.
تۆڕەکانی 6G دەتوانن ژمارەیەکی زۆر ئامێر بەیەکەوە ببەستنەوە بەبێ هیچ قەرەباڵغی و خاوبوونەوەیەک.
ئەلقەرە ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمپانیاکانی جیهان، خستنەبازاڕی فەرمی "6G" و دەستکردن بە کارکردن لەسەری لە داهاتوودا، بە ئالەنگارییەکی نێودەوڵەتی دەزانن، چونکە پشت بە تەکنەلۆژیای چینی دەبەستن و دەترسن لە دەستڕاگەیشتن بە داتا تایبەتەکان".
ڕاپۆرت لەسەر تەکنەلۆژیا,کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر ژیان,سود و زیانەکانی تەکنەلۆژیا,کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵ,پێناسەی تەکنەلۆژیا,کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر پەروەردە,لا
مواضيع مماثلة
» ئایا دەزانی چای بەلالوک چیە؟ ئایا ھیچ جارێک خواردۆتەوە؟
» دەمەوێت لە بواری زمانی عەرەبیدا کاربکەم
» ئایا هەنگ (وحی – نیگا) ی بۆ هاتوە؟
» ئایا کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ؟
» ئایا ماسۆنیەڪان لەناو ئێمەدا بوونیان هەیە؟
» دەمەوێت لە بواری زمانی عەرەبیدا کاربکەم
» ئایا هەنگ (وحی – نیگا) ی بۆ هاتوە؟
» ئایا کەمی ڤیتامین D دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ؟
» ئایا ماسۆنیەڪان لەناو ئێمەدا بوونیان هەیە؟
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى