سوودو زیانەکانی تۆڵەکە
سوودو زیانەکانی تۆڵەکە
سوودو زیانەکانی تۆڵەکە
رەنگە زۆر کەس سودە زۆر و زەوەندەکانی "تۆڵەکە" نەزانێ بۆ تەندروستی مرۆڤ کەھاوکات چەند کاریگەرییەکی لاوەکیشی ھەیە.
لەسودەکانی
بەھۆی بوونی مادەی ئەنسۆسیانینەوە کەئەرکەکانی لەش چاک دەکات تۆڵەکە بەباشترین دژە ئۆکسان دادەنرێت و لەش دەپارێزێ لەشێرپەنجە و رێگە لەچرچ بونی پێست دەگرێت.بەوپێیەی "تۆڵەکە" دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی ئەمەش وایکردوە ھاوکاربێت لەچالاککردنی خڕۆکە سپییەکان بەو جۆرەش رۆڵێکی گرنگی دەبێ لەبەھێزکردنی توانای بەرگری لەش.
بەھۆی بوونی "فلافۆنۆید"ەوە تێیدا تۆڵەکە بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن بەرێژەی ٧% و ئەمەش دەبێتە ھۆی فراوانکردنی مولولەکانی خوێن.
تۆڵەکە چەند مادەیەکی کیمیایی تێدایە کەوایکردوە دژە میکرۆب بێت و بتپارێزێت لەقەبزی و سک ئاوسان.
سەرباری سودەکانی تۆڵەکە بۆ لەش، بەڵام چەند زیان و کاریگەرییەکی لاوەکیشی ھەیە لەوانە:
ژنی دووگیان نابێ "تۆڵەکە" بخوات چونکە رەنگە ببێتە ھۆی لەباربردنی کۆرپەلەکەی، وێڕای ئەوەش زیانی بۆ ئەو ژنانەش دەبێ کەشیر دەدەن.
توشبوانی نەخۆشی شەکرە دەبێ بەوریاییەوە "تۆڵەکە" بخۆن چونکە رێژەی شەکر بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت کە رەنگە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بکات.
سودەکانی تۆڵەکە,سودی تۆڵەکە,سودەکانی ئاوی تۆڵەکە,سوودەکانی تۆڵەکە,تۆڵەکە بە ئینگلیزی,تۆڵکە,دروستكردنی شەكری كوڵاو,تۆڵە,تۆڵەكە,تۆڵەکە,خانەی ڕووەکی,وێنەی خانەی ڕووەکی,خوارد
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى