سودەکانی پەتاتە چییە؟ کەی زیانی هەیە؟
سودەکانی پەتاتە چییە؟ کەی زیانی هەیە؟
سودەکانی پەتاتە چییە؟ کەی زیانی هەیە؟
پەتاتە کە بە "نانی دووەم" ناسراوە، یەکێکە لە خۆراکە سودبەخشەکان، زیانی نییە و نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵکو ئەوە شێوازی ئامادەکردنییەتی بڕیاردەدات سودی هەبێت یان زیان.دکتۆر تانیانا رازومۆڤسکایا، پسپۆڕێکی روسییە لە بواری خۆراک، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەبارەی سودەکانی پەتاتە رایگەیاند، "100 گرام لە پەتاتەی کوڵاو تەنها 72 کالۆری تێدایە، کە ئەمەش نابێتە هۆی زیادبوونی کێش جەستە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی نییە".
وتیشی، لە هەمانکاتدا 100 گرام پەتاتەی سورکراوە 125 کالۆری تێدایە، بە گشتی زیانی بۆ تەندروستی هەیە، مەترسی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات، پەتاتە بە سورکردنەوەی بە نزیکەیی %60ی ماددە خۆراکییە بەسودەکانی لەدەست دەدات، لە کاتێکدا پەتاتە بە کوڵاوی تەنها %10 بۆ 15 لەدەستدەدات.
وتیشی، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان کەمبکەنەوە دەتوانن پەتاتەی کوڵاو بخۆن، بەڵام نابێت لەگەڵ گۆشت تێکەڵی بکەن، چونکە کرداری هەرس خاودەکاتەوە.
پەتاتە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کە کەمی ئەم کانزایە لە جەستەدا لێدانی دڵ ناهاوسەنگ دەکات و گرژی ماسولکەکان زیاد دەکات، هەروەها دەوڵەمەندیشە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم پێکەوە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر پەستانی خوێن هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزبونی دەمارە خوێنییەکان، بەهۆی کالسیۆمەوە سود بە ئێسک و ددان دەگەیەنێت.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکرد ئەگەر پەتاتەکە وشک بێت هیچ زیانێکی نییە، بەڵام ئەگەر پەڵەی سەوزی لەسەر بو واتە ژەهراوی بوە، ئەگەریش پەڵەی قاوەی لەسەر بو واتە نەخۆشە، باشترە لەو دو حاڵەتە لێیدوربکەونەوە
پەتاتە خۆرەکان,جۆرەکانی پەتاتە,جپسی پەتاتە,تەپسی پەتاتە,تۆپی پەتاتە,پەتاتە بۆ پێست,پەتاتە بە کوردی,پەتاتە بۆ ژێر چاو,پەتاتە بە پەنیر,بەرهەمی پەتاتە,بۆرەکی پەتاتە,چاندنی پ
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى