backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

حوکمی وەڵامدانەوەی بانگ چیە لەدوای بانگبێژێکی موشریک؟

اذهب الى الأسفل

حوکمی وەڵامدانەوەی بانگ چیە لەدوای بانگبێژێکی موشریک؟ Empty حوکمی وەڵامدانەوەی بانگ چیە لەدوای بانگبێژێکی موشریک؟

مُساهمة من طرف admin الأحد يونيو 23, 2024 4:33 pm

حوکمی وەڵامدانەوەی بانگ چیە لەدوای بانگبێژێکی موشریک؟

دروست نیە وەلامدانەوەی بانگی کەسێکی موشریک جونکە بانگەکەی باطل و پووچە و حوکمە ئیسلامیەکەی لەسەردانامەزرێت و نە دەکرێتە پێوەر لای کەسی باوەڕدار و نە ڕۆژووی لەسەر دەشکێنرێت و وە نە گوێژ بە بانگەکەی دەدرێت لەکاتی بیستنی بانگەکەی جونکە بانگبێژە موشریکەکانی ئەمڕۆ ئەو بانگبێژانە نین کەلە فەرموودەی رسول الله صلى الله عليه وسلم هاتوون و وە ئەمری پێکردووین کە شوێنیانکەوین و وەڵامی بانگەکەیان بدەیەنەوە وئەوە بڵێنەوە کە ئەوان دەیڵێن: (إِذَا سَمِعْتُمُ النِّدَاءَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ المُؤَذِّنُ) (رواه البخاري)، جونکی ئەوان شتێک دەڵێن ( ووشەکانی بانگەکە) کە نەتێدەگەن ئەگەر تێشیبگەن کاری پێناکەن، بۆیە درۆدەکەن لەوەی کە دەیڵێن: أشهد أن لا إله إلا الله، بەو شیرکەی کە بۆ الله دروستی دەکەن و لەیەکەم ووشەوە تا کۆتایی.

وە لەو جۆرانەش نین کە رسول الله صلى الله عليه وسلم دەربارەیان فەرموویەتی : (الإِمام ضامنٌ، والمؤذِّن مؤتمنٌ، اللَّهمَّ أرشد الأئمَّة، واغفر للمؤذِّنين) (رواه أحمد وأبو داود).
وە بانگەکەشیان ئەو بانگە نیە کە لە عبد الله بن مغفّل هاتووە کە فەرموویەتی کە رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (بَيْنَ كُلِّ أذَانَيْنِ صَلاةٌ، بَيْنَ كُلِّ أذَانَيْنِ صَلاةٌ)، ثُمَّ قَالَ فِي الثَّالِثَةِ: (لِمَنْ شَاءَ) (رواه البخاري).
وە ئەو بانگەش نیە کە رسول الله دەربارەی فەرموویەتی: (مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ النِّدَاءَ: اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ، حَلَّتْ لَهُ شَفَاعَتِي يَوْمَ القِيَامَةِ) (رواه البخاري)،
جونکە بانگەکەیان درۆیە لەسەر خۆیان و نوێژەکەشیان باطڵ و پووچە ، وە بانگەکەشیان واجبیەتی بانگدان لەسەر موسڵمان لانابات. 
 رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولاً، وَبِالإِسْلامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ) 
 ابْنُ رُمْحٍ لە ریوایەتەکەیدا وتوویەتی : ئەوەی لەکاتی بیستنی بانگیدەرا بڵێت : وَأَنَا أَشْهَدُ، قتیبە نەیهێناوە کە بڵێی: وَأَنَا. (رواه مسلم)، فعبارة: (وأنا أشهد)
ئەمەش کە کەسی بڕوادار بڵێ وە منیش ( و انا) عطفێکە بۆ شهادەی کەسی بانگدەرەکە، وە نابێت هاوسۆز و هاوهەڵوێست بیت لە نێوان شهادەیەکی ڕاست گۆیانە لەگەڵ شەهایەدەکی درۆ و باطڵ دا.

وە بانگەکەشیان ئەو بانگە نیە کە غەزوەکانیانن لەسەر قەدەغەدەکات، لە ئەنەسەوە هاتوە ئەویش لە رسول الله وە صلى اللّه عليه وسلم کە ئەمری پێکردبوون لە هەر ئاواییەک کە دەنگی بانگیان بیست وازی لێبهێنن و ئەگەر نەیان بیست غەزوو دەکرێت شەڕیان لەگەڵ دەکرێت. عن أنس أن النبي صلى اللّه عليه وسلم كان يُغِير عند صلاة الصبح وكان يتسمَّعُ، فإِذا سمع أذاناً أمسك، وإلا أغار. (رواه البخاري ومسلم وأبو داود)، جونکە بانگی خەڵکی ئەو سەردەمە بەڵگە بوو لەسەر ئیسلام بوونیان.
 بەڵام موسڵمان رێزدەگرێت لە ذکر و یاد وبەگەورە دانانی الله تعالی با کەسی موشریکیش بیڵێت نابێت بەهیچ شێوەیەک نارێزیەک بە ووشەکانی بانگ بکرێت قال الله تعالى: (ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ) (الحج: 32) وە ئینکاری ناکرێت لەسەریان، هەر وەکو چۆن رسول الله ئینکاری نەکرد لە سەر موشریکەکانی سەردەمی خۆی کە ذکری الله یان دەکرد تەنها کاتێک نەبێت کە ووشەی کوفریان دەووت. لە ئیبنو عەباسەوە هاتوە کە : موشریکەکان لەدەوری بەیت دا دەیان ووت: لَبَّيْكَ لا شَرِيكَ لَكَ ، وە رسول الله ش پێ دەفەرموون (وَيْلَكُمْ، قَدْ قَدْ) ، موشریکەکانیش دەیان ووت ( إِلاّ شَرِيكًا هُوَ لَكَ، تَمْلِكُهُ وَمَا مَلَكَ)، ئا ئەمەش دەڵێن و بەدەوری بەیتیشدا طەواف دەکەن. (رواه مسلم)
بەڵام هەر کاتێک دەستەڵات و تمکین بۆ موسڵمانان دامەزرێت رێگە بە کەسی موشریک نادرێت بانگ بدات و بێتە مزگەوت ( بەتایبت مزگەوتی حەرەم) تەنها بۆ بیستنی حەق نەبێت .. الله تعالی دەفەرموێت : { ما كان للمشركين أن يعمروا مساجد الله شاهدين على أنفسهم بالكفر } , وە دەفەرموێت : { إنما المشركون نجس فلا يقربوا المسجد الحرام بعد عامهم هذا}.

کاتەکانی بانگ,کاتەکانی بانگ بۆ کوردستان,خشتەی کاتەکانی بانگ 2023,کاتەکانی بانگ download,کاتی بانگ 2023,بانگدان,بانگدان لە خەودا,بانگ دهوك,بانگ يعني چه,به رنامه ي بانگدان
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى