backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

شه‌قیقه‌ - ژانی نیوه‌ سه‌ر – ژانی لاسه‌ره‌

اذهب الى الأسفل

شه‌قیقه‌ - ژانی نیوه‌ سه‌ر – ژانی لاسه‌ره‌ Empty شه‌قیقه‌ - ژانی نیوه‌ سه‌ر – ژانی لاسه‌ره‌

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يوليو 23, 2024 2:15 pm

شه‌قیقه‌ - ژانی نیوه‌ سه‌ر – ژانی لاسه‌ره‌

ژانی لاسه‌ره‌ ده‌کرێت زۆر سه‌خت بێت، کاتێک نیشانه‌کان توند ده‌بن، یه‌که‌م شت که‌بیری لێبکه‌یته‌وه‌ بریتیه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی تاریک و بێ ده‌نگ بۆ درێژ بوون. زیاتر له‌ 17% ئافره‌تان و 6% پیاوان له‌ جیهان ڕووبه‌ڕووی ژانی لاسه‌ره‌ بووینه‌وه‌.

له‌ هه‌ندێک که‌سدا، ئه‌م ژانه‌سه‌ره‌ سه‌خته‌ له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاخود دوای چه‌ند نیشانه‌یه‌یکی هه‌سته‌وه‌ری ئاگادارکاره‌وه‌ بێت، وه‌ک پێشچاو سپی بوون، ڕه‌شکه‌وپێشکه‌، مێرووله‌کردنی قاچ و پێیه‌کان.

ژانی لاسه‌ر له‌وانه‌یه‌ هێلنج و ڕشانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بێت، یاخود زۆر هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی و ده‌نگ. ژانی لاسه‌ره‌ له‌وانه‌یه‌ بۆ چه‌ند کاتژمێرێک یاخود چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت.

هه‌رچه‌نده‌ تاکو ئێستا چاک بوونه‌وه‌ نیه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌که‌ و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی نۆبه‌کان.

نیشانه‌کانی

نۆبه‌ی ژانی لاسه‌ره‌، هه‌ندێک یاخود هه‌موو له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت؛

ژانه‌ سه‌رێکی پله‌ مامناوه‌ندی بۆ توند، زیاتر له‌ یه‌ک لای سه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ده‌کرێت له‌ هه‌ردوو لای سه‌ریش بێت.

لێدانی ده‌ماری سه‌ر "وه‌ک هه‌ستکردن به‌ لێدانی دڵ وایه‌ به‌ڵام لێدانه‌که‌ له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌ر"

ژانه‌که‌ به‌ جولانه‌وه‌ و کارکردن زیاد ده‌بێت.

هێڵنج له‌گه‌ڵ یاخود به‌بێ ڕشانه‌وه‌.

هه‌ستیاری بۆ ده‌نگ و ڕووناکی.

ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری وه‌رنه‌گیرێت له‌وانیه‌ درێژه‌ بخایه‌نێت له‌ 4 کاتژمێر بۆ 72 کاتژمێر. هه‌موو ژانه‌ لاسه‌ره‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک نیه‌، له‌یه‌کێک بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه‌.

ژانی لاسه‌ره‌ له‌ منداڵان؛

به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی ژانه‌ی لاسه‌ره‌ ده‌ست پێده‌کات له‌ ته‌مه‌نی منداڵی – هه‌رزه‌کاری – پێگه‌یشتوویی، له‌گه‌ڵ به‌گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن، نۆبه‌کان له‌ڕووی توندی و ژماره‌وه‌ که‌م ده‌بنه‌وه‌.

ژانی لاسه‌ره‌ له‌ منداڵان که‌م ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئازاره‌که‌ زۆر بێزاکه‌ره‌ و له‌ونه‌شه‌ هێلنج و ڕشانه‌وه‌ و سه‌رسووڕان و زۆربوونی هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی له‌گه‌ڵ بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵ خۆشکه‌ره‌ بریتیه‌، هه‌ندێک له‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ بۆ که‌سێکی پێگه‌یشتوو به‌کاردێت وه‌ک چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشی ژانی لاسه‌ر، ده‌کرێت بۆ منداڵانیش به‌کاربێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت تووشی ژانی لاسه‌ره‌بوو پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشکی بواری منداڵان بکرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌
هۆیه‌کانی؛

هه‌رچه‌ندی هۆیه‌کانی زۆر ڕوون نین، به‌ڵام زۆرێک له‌ لێکۆله‌ره‌وان هۆیه‌کی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ کێشه‌ له‌بواری مێشک و ده‌ماری.

ئه‌و هۆکارانه‌ی ژانی لاسه‌ره‌ ده‌روژێنن؛

گۆڕانی هۆڕمۆنی له‌ له‌ش.

هه‌ندێک خۆراک وه‌ک کحول، په‌نیر، چوکلات، کافایین، زۆرێک له‌ خۆراکی هه‌ڵگیراوی ناو قوتوو(به‌تایبه‌ت گۆشته‌كان، كه‌ ماده‌ی پارێزی زیاتری پێویسته‌ )، ئه‌م خۆراکانه‌ هۆکاری ورژاندنی ژانی لاسه‌ره‌ن.

په‌ڵه‌په‌ستۆی ده‌ورونی، زۆر خۆ ماندووکردن له‌ کاركردن.

ڕووناکی به‌شه‌وق و ڕوون.

گۆڕانکاری له‌ شێوازی نووستن، که‌م نووستن یاخود زۆر نووستن.

گۆڕانکاری له‌ ژینگه‌، له‌ که‌ش و هه‌وا، وه‌رز...

هه‌ندێک جۆری ده‌رمان.

هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ تووشبوون به‌ ژانی لاسه‌ره‌؛

مێژووی خێزانی، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی خێزان ژانی لاسه‌ره‌ی هه‌بێت.

ڕه‌گه‌زی مێ، ژانی لاسه‌ره‌ زیاتر له‌ ئافره‌تان ڕوودات، سێ هه‌نده‌ی پیاوان. هه‌ره‌وه‌ها ماوه‌ی دووگیانیش هه‌ندێک جار له‌ هه‌ندێک ئافره‌ت هۆکاری مه‌ترسیداره‌.

 که‌ی سه‌دانی پزیشک بکرێت؟

ژانی لاسه‌ره‌، کێشه‌یه‌کی درێژ خایه‌نه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی جار ده‌ستنشان ناکرێت و چاره‌سه‌رناکرێت. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست کرد به‌ نیشانه‌کانی ژانی له‌سه‌ره‌، ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت.
خۆپاراستن؛

ئه‌گه‌ر ده‌رمان وه‌ربگریت یاخود وه‌رنگه‌ریت، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ سوود وه‌ربگریت له‌ گۆڕانکاری ژیانی ڕۆژانه‌، بۆ نموونه‌؛

خۆ دوور ڕاگرتن له‌ هۆکاره‌ ورژێنه‌کان.

وه‌رزشکرندنێکی ڕێک و پێک (به‌ڵام نه‌ک له‌کاتی تووشبوون به‌ نۆبه‌ی ژانی لاسه‌ره‌)، وه‌رزشێکی ڕێک و پێک ده‌بێته‌ هۆی که‌م کرردنه‌وی په‌ستانی ده‌روونی به‌مه‌ش مه‌ترسی که‌م ده‌بێته‌وه‌.
بڕێکی باش بنوو، به‌ڵام زیاد نه‌نووی.
له‌ کاتی تووش بوون به‌ ژانی لاسه‌ره‌، ماسوله‌کانت بشێله‌ و بساوێنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر کرا بڕۆ بۆ جێگایه‌کی تاریک و بێ ده‌نگ، پارچه‌ به‌فرێک له‌ناو په‌ڕۆکێک دابنێ پاشان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رت‌ دابنێ که‌ هه‌ست به‌ ئازار ده‌که‌یت.

نیشانەکانی شەقیقە,چارەسەری شەقیقە,نیشانەکانی نەخۆشی شەقیقە,چارەسەری سروشتی شەقیقە,جۆرەکانی شەقیقە,حەبی شەقیقە,هۆکارەکانی شەقیقە,چارەسەری ئازاری شەقیقە,دەرمانی شەقیقە,ئازا
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى