نەخۆشی وەسواسی (الوسواس القهري) - Obsessive compulsive disorder(OCD)
نەخۆشی وەسواسی (الوسواس القهري) - Obsessive compulsive disorder(OCD)
نەخۆشی وەسواسی (الوسواس القهری) Obsessive compulsive disorder(OCD)
لێرەدا ناوەرۆکی بابەتەکە دەخەینە روو
نەخۆشی واسواسی چیە..؟
بەشەکانی واسواسی.
جۆرەکانی واسواسی.
هۆکارەکانی واسواسی.
چارەسەری واسواسی.
نه‌خۆشی وه‌سواسی(obsessive)
یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و تاڕادده‌یه‌ك درێژ خایه‌نه، له هه‌ردووك ڕه‌گه‌زه‌كه ڕوو ده‌دات وه له‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش ده‌بێت به منداڵانیشه‌وه، ڕێژه‌ی بڵاوی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتیه له % ٢-٣
بەشەکانی وەسواسی چی یه..؟؟
نه‌خۆشی وه‌سواسی له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت كه ئه‌وانیش بریتین له:
فكر و
ئه‌نجامدانی كردار له ئه‌نجامی ئه‌و فكره.
فكری وه‌سواسی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه فكرێكی به‌رده‌وامه به مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دێت و دووباره‌و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه واز له مرۆڤه‌كه ناهێنێت، یه‌كێكی تر له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م فكره‌یه ئه‌وه‌یه عه‌كسی خواست و حه‌زه‌كانی مرۆڤه‌كه‌یه یاخود بڵێین ئه‌م فكرانه ده‌بنه هۆكار بۆ بێزاری كه‌سه‌كه.
كه‌سی توشبوو زۆر هه‌وڵ ئه‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر فكره‌كه به‌ڵام ناتوانێت.
ئه‌م فكره مرۆڤه‌كه ناچار ده‌كات كه. هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وه‌ی فكره‌كه وازی لێبێنێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند ئه‌و كه‌سه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه فكره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
فكره‌كانی وه‌سواسی جۆراوجۆرن له‌وانه
ئه‌فكاری تایبه‌ت به پاك و خاوێنی، به‌جۆرێك نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنده‌وه‌ی خۆی یا كه‌لوپه‌له‌كانی بێت ئه‌م جۆره‌یان زۆره‌و به چه‌ندین شێواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت ، نه‌خۆش له ده‌ست نوێژ و خۆشوشتن كێشه‌ی ده‌بێت و زۆر تاخیر ده‌بێت، یاخود به‌رده‌وام ڕایه‌خ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌بێت بشوات، زۆر جار ئه‌مه كێشه‌ی خێزانی له نێوان ژن و مێرده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
جۆرێكی تر په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه هه‌یه بۆ نموونه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ته‌كید كردنه‌وه له داخستنی ده‌رگا یاخود سه‌ری بتڵی غازه‌كه، كه ئه‌مه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دووباره ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی بێزاری ده‌وروبه‌ر.
جۆرێكی تر په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ته‌رتیباته‌وه هه‌یه به جۆرێك كه‌سی توشبوو ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی به ڕێكخستن و جۆره ته‌رتیبێك بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت و به ئیشی كه‌سی تر ڕازی نابێت.
جۆرێكی تر كه زۆر باوه مه‌سه‌له‌ی ئه‌فكاری دینی، ئه‌م جۆره زیاترله‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پابه‌ندن به ڕێكاره ئاینیه‌كان وه زۆر جاریش له كاتی ئه‌نجامدانی دروشمه ئاینیه‌كان ئه‌و فكرانه‌ی بۆدێت بۆ نموونه ده‌ڵێت دێته ناو دڵم یا سه‌ر زمانم كه كوفر بكه‌م یاخود جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بده‌م.
جۆرێكی تر له‌سه‌ر شێوازی فكر یاخود وێنه دێته پێش چاوی كه په‌لاماری منداڵه‌كانی بدات یاخود ئازاریان بدات.
جۆرێكی تر بریتیه له ژماردنی دووباره‌و چه‌ند باره بۆ نموونه كه‌سه‌كه له‌كاتی ژماردنی پاره یاخود حساباتدا كێشه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌بێت و به‌رده‌وام دووباره‌كرداری ژماردنه‌كه ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
جۆر‌و شتوازه‌كانی ئه‌فكاری وه‌سواسی یه‌كجار زۆرن و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر درگۆڕێت.
هۆكارەکانی وه‌سواسی
تا ئێستا به ڕوونی هۆكاری وه‌سواسی سه‌د له‌سه‌د نه‌زانراوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك گرفتی مێشك و هۆڕمۆنه‌كانی ناو مێشك ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینێت.
وه‌هه‌روه‌ها هۆكاری بۆماوه‌یی وژینگه‌ییش ده‌وریان هه‌یه.
چاره‌سه‌ری نەخۆشی واسواسی
وه‌سواسی یه‌كێكه له نه‌خۆشیه درێژخایه‌ن و بێزاركه‌ره‌كان كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بۆ كه‌سه‌كه وه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بێزاركردنی خێزان و چه‌ندین كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوا خۆیدا دێنێت.
چاره‌سه‌ری بریتیه له
چاره‌سه‌ری ده‌روونی له شێوه‌ی جلسات و ته‌كنیكی تایبه‌تی ده‌روونی كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌درێت.
چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان لەوانە
فلۆکسیتین
فلۆڤۆکسامین
پارۆکسیتین
سێرترالین
کلۆمیپرامین
خاڵێكی زۆر گرنگ بریتیه له تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه و یارمه‌تی دانیان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببن به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا.
هه‌ندێ جاری كه‌میش په‌نا ده‌برێته به‌ر چاره‌سه‌ری كاره‌بایی.
به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه تێگه‌یشتن له نه‌خۆشیه‌كه‌و بوونی ئیڕاده‌و متمانه به‌خۆبوون له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه زۆر گرنگه.
وەسوەسە چیە, وەسوەسە, وەسوەسەی شەیتان, وەسوەسەی نوێژ, وەسواسی, وەسوەسەی دڵ, وەسوەسەی کوفر, وەسوەسەی نەفس, چارەسەری وەسوەسە, وەسوەسەی قەهری
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى