ڕاست ڪردنەوەی فەهمێڪی هەڵە
صفحة 1 من اصل 1
ڕاست ڪردنەوەی فەهمێڪی هەڵە
ڕاست ڪردنەوەی فەهمێڪی هەڵە
زۆرێڪ لە خەڵڪ ئایەتی ﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ﴾ النور:۲٦ ٫ ئەڪەن بە بەڵگەی ئەوەۍ پاڪەڪان بۆ پاڪن و پیسەڪانیش بۆ پیسەڪان ..» ئەڵێن ئەمە واتە: ڪچی پاڪ بۆ ڪوڕی پاڪ
و ڪچی خراپیش بۆ ڪوڕی پیس و خراپ ..
» لە ڕاستیدا وانییە چونڪە:
| ژنەڪەی پێغەمبەر لوط و پێغەمبەر نوح خراپ و ڪافر بوون و سەرئەنجامی هەردووڪیشیان بۆ دۆزەخە وەڪ لە قورئاندا باس ڪراوە ..
| ژنەڪەی فیرعەون ـیش ئیماندارو پاڪ بوو ، وە لە سەردارانی ئافرەتانۍ بەهەشتیشە ..
ئەم ئایەتە لە سورەتی النور ـدا هەیە ٫ سورەتۍ النور ـیش لەو ڪاتە دابەزی ڪە بوهتان بۆ دایڪە عائیشە ڪرا رضي الله عنها لەو ڕووداوەۍ پێۍ ئەوترێ ڕوداوۍ ٳفڪ ٫ بەڵام اللە فەرمووی عائیشە پاڪە و بەڕائەتی دابەزاند و فەرمووی لەعنەتی دونیا و قیامەت لەو ڪەسانەش بێت ڪە بوهتانیان ڪرد ٫ وە هەڕەشەۍ تێدایە بۆ ئەوانەی بوهتان بۆ ئافرەتی داوێن پاڪ ئەڪەن ٫٫ وە سزای گەورەشیان بۆ هەیە .. ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴾ النور:۲۳ ..
تەفسیرۍ تابعین/
لە تەفسیری ئایەتی: ﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ﴾ ..
مُجَاهِدٍ رَحِمَەُ اللَّە فەرمووی: «﴿الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ﴾ ٫٫ واتە: ووتەو قسە ناشرین و پیسەڪان (قەتادە ئەفەرموێ: وتەو ڪردەوەش) لە ناخی ڪەسە پیسەڪانەوە دەردەچێت ، وە ڪەسە پیس و خراپەڪان قسەی نەشیاو و ناشرینیان لێ ئەبیسترێت .. ﴿وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ﴾ ٫٫ واتە: ووتە پاڪ و چاڪەڪانیش لە ناخی ڪەسە پاڪەڪانەوە دێتە دەرەوە ، وە ڪەسە پاڪەڪانیش قسەۍ جوان و پاڪیان لێ ئەبیسترێت .. ﴿أُولَئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ﴾ ٫٫ واتە: جا هەرڪەسێڪ پاڪ بێت ئەوە بەرییە لە هەموو ووتەیەڪی ناشرین و خوای گەورەش لێی خۆش ئەبێت ، هەرڪیش پیس بێت ئەوا دوورە لە هەموو ووتەیەڪی چاڪ و پاڪ ، خوای گەورەش هەمووی ئەداتەوە بە نێوچەوانییا».
هەر ئەوەش قەولۍ زۆرێڪۍ ترە لە زانایان لەوانەش: ابنُ عبَّاس ٫ الضَّحَّاكِ ٫ سَعِيد ـی ڪوڕی جُبَيْر ٫ قَتَادَة ٫ أَبِي نَجِيحٍ ٫ عَطاء ـی ڪوڕی إبن أبي ربَّاح .. بەڵام ابنُ زَيد ئەڵێ: ئافرەتانی خراپ بۆ پیاوانی خراپ و پیاوانی خراپیش بۆ ئافرەتانۍ خراپ .. واللە اعلم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تَفسيرْ عَبْدُ الرَّزَّاقِ الصَنعانِي | ٤٣٢/٢
تفسيرْ الطٍّبري
ئازاری گونی ڕاست,فەلەک ڕاست بڕۆ,ئازاری لای ڕاست,سەرئێشەی لای ڕاست,یاسای دەستی ڕاست,بڕینی سنگی ڕاست و چەپ,ئازاری قۆڵی ڕاست,داڕشتن لەسەر ڕاست گۆی,ڕاستەوخۆ یاری کلاسیکۆ
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى