سوودەکانی شەربەتی پرتەقاڵ بۆ قەبزی
سوودەکانی شەربەتی پرتەقاڵ بۆ قەبزی
سوودەکانی شەربەتی پرتەقاڵ بۆ قەبزی
شەربەتی پرتەقاڵ یەکێک لەو خواردنەوانەی کە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە، یەکێک لەو بوارانەی سوود بە مرۆڤیش دەگەینێت بریتیە لە چارەسەری حاڵەتی قەبزی ئەمەش بە ھۆی خەسڵەتانەی خوارەوە .١.دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان :
ریشاڵەکان یارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ رزگاربوون لە قەبزی چونکە یارمەتیدەرە بۆ دەردانی پاشەڕۆ لە ناو لەشی مرۆڤ، ئافرەت پێویستی بە ٢١ – ٢٥ گرام ریشالی رۆژانە ھەیە و پیاوانیش پێویستیان بە ٣٠ – ٣٨ گرامی رۆژانە ھەیە، خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ بەدەستھێنانی کەمێک لەو ریشالانە .
٢. دەوڵەمەندە بە ئاو :
پێویستە رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە قەبزی، لەبەر ئەمە پێویستە رۆژانە بەلایەنی کەم ھەشت کوپ ئاو بخۆیتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوەی تووشی قەبزی دەبێت زیاتر بە خۆی وشک بوونی جەستەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت و ئەمەش وا دەکات پاشەرۆکەی رەق بێت و بە زەحمەت لە ریخۆلەکان بێتە دەرەوە، و شەربەتی پرتەقاڵ رێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وا دەکات قەبزی کەم ببێت .
٣.نەرم کەرەوەیەکی سروشتییە :
بەپێی دوایین توێژینەوە دەرکەوتووە کەشەربەتی پرتەقاڵ مادەی فلافانون و نارینجینین لە خۆ دەگرێت و ئەم مادانەش وەک نەرمکەرەوەیەکی سروشتی کاری خۆی دەکات .
https://zanyarigshty.blogspot.com/2024/04/benefits-of-orange.html
شەربەتی پرتەقاڵ لە خەودا,سودەکانی پرتەقاڵ,کچەی پرتەقاڵ,شەربەتی پرتەقاڵ,کێکی پرتەقاڵ,جلی پرتەقاڵ لە خەودا,سودی پرتەقاڵ,زیانەکانی پرتەقاڵ,دار پرتەقاڵ,كچەی پرتەقاڵ,وێنەی پرت
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى