backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

لەچی تەمەنێک منداڵ ڕۆژو بگرێت یان چۆن ڕایانبهێنین؟

اذهب الى الأسفل

لەچی تەمەنێک منداڵ ڕۆژو بگرێت یان چۆن ڕایانبهێنین؟ Empty لەچی تەمەنێک منداڵ ڕۆژو بگرێت یان چۆن ڕایانبهێنین؟

مُساهمة من طرف admin الخميس يوليو 18, 2024 9:46 pm

لەچی تەمەنێک منداڵ ڕۆژو بگرێت یان چۆن ڕایانبهێنین؟

⬅»»4««ڕۆژوگرتن

🪶سەرەتا ئەو مەرجانەی ڕۆژو واجب دەکات : ڕۆژو واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێکی بالغ بێت منداڵ نەبێت، عاقڵ و شێت نەبێ ، نیشتەجێ بێت ولەسەفەردا نەبێ لەکاتی سەفەردا ڕوخسەت دراوە بەڕۆژو نەبێت لەدوای گەڕانەوە بەڕۆژو دەبێت ، ئافرەتیش لەسووڕی مانگانە و زەیستان نەبێت. 
💎واجب نییە منداڵی بچووک بەڕۆژوو بێت تا دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئەمەش بەبەڵگەی فەرموودەی ️ رسول اللّٰه ﷺ کە دەفەرمووێت : 《رُفِعَ الْقَلَمُ عن ثلاثة: عن النائم حتى يَسْتَيْقِظَ، وعن الصبي حتى يَحْتَلِمَ، وعن المجنون حتى يَعْقِلَ》.  
📜«صحيح - رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد»
واتا :قەڵەم لەسەر سێ جۆر کەس هەڵگیراوە واتا هیچ گوناهێکی بۆ نانوسرێ لەبەجێ نەهێنانی فەرزەکان :لەسەر کەسێک لەخەودابێت هەتاوەکو هەڵدەستێ و لەسەر منداڵێک هەتاوەکو بالغ دەبێت ولەسەر کەسێک شێت بێت و عەقڵی لەدەست دابێت هەتاوەکو چاک دەبێتەوە. 

🪶 لەگەڵ ئەوەی واجب نیە لەسەریان نابێ دایکان چاوەڕێ بن منداڵەکانیان بالغ ببن ئینجا فەرمانیان پێ بکەن بەڕۆژوو بن بەڵکو پێش بالغ بوو ئەبێ ڕایانبهێنن بەپێی توانای جەستەی منداڵەکە، ئەمە باشترە بۆیان ئەو منداڵانەی بەبچووکی لەسەر ڕۆژوگرتن ڕاهاتوون کاتێ کە گەورە بوون ڕۆژووگرتن زەحمەت نابێ بۆیان. 

🪶چی تەمەنێک گونجاوە بۆ ڕاهێنانی منداڵان لەسەر ڕۆژوو گرتن ؟؟

🔹کۆمەڵێک لەسەلەف لەوانە زوهری و ئیمامی شافعی و ئیمامی احمد و ئیسحاق و جگە لەوانیش بەباشیان داناوە فەرمان بە منداڵ بکرێ بەڕۆژوو بێت تا لەسەری ڕابێ هاوڕێیانی ئیمامی ئیمامی شافعی سنوری ئەمەیان وەکو نوێژکردن بەتەمەنی حەوت ساڵ و دەساڵی داناوە ئیمامی ئیسحاق سنورەکەی بە دوازدە ساڵ داناوە ئیمامی احمدیش بە دەساڵ.
📜فتح الباري . 

🪶هاوەڵانی ️رسول اللّٰه ﷺ منداڵەکانیان هاندەدا و ڕاهێنانیان پێ ئەکردن لەسەر ڕۆژوە سوننەتەکان بۆ ئەوەی لەمانگی ڕەمەزاندا ئاسان بێت بۆیان .
💎لە رەبیعی کچی معاویز اللە تعالی لێی ڕازی بێت، فەرموویەتی: ️( رسول اللّٰه ﷺ لە بەرەبەیانی ڕۆژی عاشورادا کەسێکی نارد بۆ گوندەکانی ئەنسارەکان: وتی " هەرکەسێک بەڕۆژو نەبووە با باقی ڕۆژەکەی تەواو بکات هەرکەسێکیش بەڕۆژووە با بەڕۆژوبێت ” ​​وتی : ئێمەش ئیتر بەڕۆژوو بووین و ڕۆژومان بە منداڵەکانمانیش گرت و یاریمان بۆ دروست کردن لە سوفی ڕەنگاو ڕەنگ)« رواە البخاري ؛ ١٩٦٠» و«مسلم؛ ١١٣٦»
لە لەفزێکی تردا (... یاریمان بۆ دروست کردن لە سوفی ڕەنگاو ڕەنگ ئەگەر داوای خواردنیان بکردایە یاریەکانمان پێیان دەدا بۆئەوەی سەرقاڵیان بکات تا ڕۆژووەکەیان تەواو دەکەن)«رواە مسلم: ١١٣٦». 

🪶دایک و باوکانیش بەهەمان شێوە ئەتوانن چاو لە پێشینی چاکی ئەم ئوممەتە بکەن و منداڵەکانیان ڕابهێنن بەپێدانی یاری بەهاندان و بەخشینی دیاری پێیان هەنگاو بە هەنگاو لە گەڵیان بن لەسەرەتادا هەتا نیوەڕۆ بەڕۆژوو بنن دواتر تا عەسر دواتر تادەگاتە مەغریب و ڕادێن ئامادە دەبن بۆ بەڕۆژووبوونی هەموو مانگی ڕەمەزان بە پشتوانی اللە تعالی. 

🤲داواکارم لە اللە سبحان و تعالی منداڵی هەموو لایەک صالح و صالحة بکات . والحمدللە رب العالمین.

ئەو شتانەی ڕۆژو بەتاڵ دەکەنەوە,فیدیەی ڕۆژو,دوعای ڕۆژو شکاندن,نزای ڕۆژو شکاندن,سودەکانی ڕۆژو گرتن,ڕۆژوو لە خەودا,ڕۆژوی زانستی,ڕۆژووی زانستی,ڕۆژوی شەشەڵان,ڕۆژوو شکاندن لە خ
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى