لەناوچوون و ڕوخانی کەعبەی پیرۆز
صفحة 1 من اصل 1
لەناوچوون و ڕوخانی کەعبەی پیرۆز
لەناوچوون و ڕوخانی کەعبەی پیرۆز
عبدالرزاق لە مصەنەفەڪەیدا لە ئیمام موعەمەر ـەوە ریوایەتی ئەڪات ڪە فەرمویەتی: «پێم گەشتوە ڪە ڪەعبەی پیرۆز سێ جار دەڕوخێندرێت و لە جاری سێهەم یان چوارەم بەردە ڕەشەڪە بەرز ئەڪرێتەوە بۆ ئاسمان ، بۆیە پێش بەرز ڪردنەوەی عبادەت و طوافی بەدەورا بڪەن». ۱عەلی ڪوڕی ابو طالب رضي الله عنه دەی فەرموو: «زۆر طەواف بەدەوری ڪەعبەدا بڪەن پێش ئەوەی لێتان جیا بڪرێتەوەو نەمێنێت ، ئێستا لەبەر چاومە ڪە پیاوێڪی سەر اصلاحی سەر بچوڪ بسەر ڪەعبە ئەڪەوێت و بە پاچ و خاڪەنازەڪەی ئەیڕوخێنێت». ۲
عبد الله ـی ڪوڕی عەمری ڪوڕی عاص رضي الله عنه دەی فەرمو: «ئەڵێی ئێستا سەیری ئەو پیاوە زەعیفە خوارو خێچە سەر اصلاحە ئەڪەم ڪە سوار کەعبە ئەبێت و ئەیڕوخێنێت». ۳
ابو قلابە لە ئیمام ڪەعب ـەوە دەگێڕێتەوە ڪە دەیفەرموو: «ڪەعبە چوار جار دەڕوخێندرێت و لە چوارەمین جاری ئیتر بەردە ڕەشەڪە بەرز ئەڪرێتەوە بۆ ئاسمان ، بۆیە چێژ لە عبادەتەڪانی ڪەعبە ببینن».
» ڪەعبە تا ئێستا سێ جار ڕوخاوە:
❶ یەڪەم جار پێش ناردنی رسول الله صلی الله علیه وسلم ڪاتێڪ قوڕەیش ڕوخاندیان و دروستیان ڪردەوە چونڪە بەهۆی لافاوەوە دیوارەڪانی لاواز ببوون ..
❷ دووەم جار لەسەردەمی عبدالله ـی ڪوڕی زوبەیر دا ڪاتێڪ لەگەڵ حوصەینی ڪوڕی نەمیر ڪاتێڪ چواردەوری مەڪەیان دا بۆ شەڕ ڪردن لەگەڵ عبدالله ـی ڪوڕی زوبەیردا و مەنجەنیقیان گرتە ڪەعبە ئیتر دیوارەڪانی داڕمان ، بۆیە عبد الله ـی ڪوڕی زوبەیر ڪەعبەی ڕوخاند و جارێڪی تر دروستی ڪردەوە لەسەر ئەو شێوەی ڪە پێغەمبەر ابراهیم علیه الصلاة والسلام بنیادی نابوو ..
» امام مُجاهد ئەفەرموێت: «ڪە ڪەعبەیان ڕوخاند سێ ڕۆژ ڕامان ڪرد لە مڪە چونڪە چاوەڕێ بووین عەزابی الله بێت بۆمان و ئەترساین».
❸ سێهەم جار ئەو ڪاتەی حجاجی ڪوڕی یوسفی ثەقەفی عذبه الله دەستی گرت بەسەر مڪەدا ڪەعبەی ڕوخاند و لەسەر ئەم شێوەی ئێستای دروستی ڪردەوە ..
❹ جاری چوارەمیش لە ئاخیری زەماندا لە دوای ئەوەی ڪە هیچ ڪەس لەسەر زەوی ناوی الله ناهێنن ، پیاوێڪی حەبەشی لاتی ڪەچەڵی پشت ڪوڕ بەو لاوازیەی خۆی ئەچێت ڪەعبە ئەڕوخێنێت و ئیتر بەردە ڕەشەڪەش بەرز ئەبێتەوە بۆ ئاسمان ، چونڪە ئەو بەردە بەردی بەهەشتەو ڪاتێڪیش هاتە سەر زەوی سپی بوو بەڵام تاوانی مرۆڤەڪان ڕەشی ڪردەوە...!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❶ المصنف:۹۱۷٦
❷ المصنف:۹۱۷۸
❸ المصنف:۹۱۸۰
بینینی کەعبە لە خەودا,وێنەی کەعبە,دەست دان لە کەعبە لە خەودا,زانیاری لەسەر کەعبە,بەردی کەعبە,تەوافی کەعبە,ناوەوەی کەعبە,بەرزی کەعبە,بەردی کەعبە لە خەودا,ڕەسمی کەعبە,کەعبە
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى