backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

زەعفەران چیە

اذهب الى الأسفل

زەعفەران Empty زەعفەران چیە

مُساهمة من طرف admin الأربعاء يوليو 17, 2024 6:13 pm

زەعفەران گیایەکی ڕاوەستاوە بەرزی تا ( 30) سم دەبێ . گەڵاکانی درێژ و باریکە ، گوڵەکانی ڕەنگی وەنەوشەیی کاڵە لە ناو گوڵەکە سێ هەودای باریک هەڵدەستێ بە ڕەنگی سوریان زەردی تۆخ ، ئەوەی کە دەچنرێت بەکاردێت بۆ دەرمان ، ڕەگی یەک سەلکە و ڕیشەی باریک وەک پیاز دەردەکات . زیاد کردنی لە تەنیشت سەلکەکەوە سەلکی بچوکتر دەردەکات و ئەویش دەبێته گوڵ . ئەوەی کە لە لا باریکەکەیە لە ناوەڕاستی گوڵەکە هاتۆتە دەر کە پێ دەگات دەیچنن و لەسەر بەردی گەرم یان بە دەزگا لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێر دەبێ وشک بکرێت تا ڕەنگی نەڕوات . 

باشترین زەعفەرانی دنیا لە ئێران لە قائنات و کرمانە . لە ئیسپانیا و کشمیریش زەعفەران هەیە حەزی لە شوێنی گەرمە ، شێوەی تری چنینی زەعفەران ئەوەیە کە ناوکی گوڵەکە یان دەرهێنا خێرا لە ناو کاغەز دایدەنێن بە یەک چین تا وشک دەبێ پاشان بەستە بەندی دەکەن . ستانداردی زەعفەران کە لە فەڕەنسایە دەڵێ زەعفەرانی باش لە پەنجا دانە دەزولەی گوڵی زەعفەران (0,277) گرام کێشی هەبێ وە رتوباتی (0,13)بێ باشە وە هەرمیلی گرامێک بتوانی 700سانتیمەتری چوار گۆشە ئاو ڕەنگ بکات .

زەعفەران خاوەنی ماددەی (چەوری و خوێێ کانزایی و موسیلاژ و ئەسانسی بەهەوادا چووە )وە ڕەنگی زەعفەران پەیوەستە بە مادەی کروسین کە تیایەتی سەلکەکەی ژەهراویە ئەگەر گیانلەبەرانیش بە زۆری بێخوات دەیکوژێت .

 

 دەمکراوی یان چای زەعفران : دوو گرام زەعفەران بۆ لیترێ ئاوی کوڵاو نیو کاتژمێر لەسەر ئاگر هێواش بکوڵێت .

 تنتوری زەعفەران یەک گرام زەعفەران ورد دەکەیت ودەیکەیتە پودرو لە 10گرام الکل سپی هەشتا پلەیی بکە و لە نا شوشەی سەرداپۆشراوی بکەو ئەو شوشە لە جێی تاریک دابنێ هەموو ڕۆژی تۆزێکی بجوڵێنە ڕایوەشێنە و لەدوای دووهەفتە بیپاڵێوە و لە شوشەی بەسەری بکە بۆ بەکار بردنی تۆز یان پودری زەعفەران کە بە تەواوی وشک نەبێ کەمێک لە نزیک ئاگری ڕابگرە یان بە 25پلەی سیلیزی وشکی بکە دوای ئەوە وردی بکە و بە هێڵەکی زۆر ورد دایبێژە .

سودەکانی زەعفەران

... بەکاردێت بۆ نەهێشتنی خەمۆکی ئەوانەی لە کارخانەی بەستە بەندی زەعفەران کاردەکەن هەمیشە دەم بە خەندە و پێکەنینن.

... خواردنەوەی چای زەعفەران خواردن هەرس دەکات ، بۆ جوڵە و گەشەی ئەعساب باشە و ئازارشکێنی گشتیەو ئارام کەرەوەیە . ئەو ژنانەی سوڕی مانگانەیان دوا دەکەوێ با چای زەعفەران بخۆنەوە . گەڕانی خوێن ئاسان دەکات و خوێن بەربوونی دوای منداڵبوون ڕادەگرێ .

... بۆ بەهێزی مێشک زۆر باشە وە توانای جنسی بەهێز دەکات . جەرگ بەهێز دەکات و پاکی دەکاتەوە لە ماددەی زیاد . بۆ کۆکە و برونشیت و تەشەنوج بسودە و گورچیلەو میزدان پاک دەکاتەوە . ئەوانەی بێخەون پێش نوستن چایەکی زەعفەران بخۆنەوە . دوو ڕۆژ پێش منداڵ بوون ژن چای زەعفەران بخواتەوەباشە .

... زەعفەران بە هەنگوین بەردی میزەڕۆ فڕێ دەدات . بۆ ئازاری رەحەم و کۆم شافی پودری زەعفەران و کەرەی کاکاو بەخۆت هەڵگرە .

... کاتێ منداڵ دەدانی دێت پوکی دێشێت نیو گرام پودری زەعفەران لەگەڵ هەنگوین بخەو بە فڵچەی زۆر نەرم پوکی بهەنو ئازاری نامێنێ .

... ئارەقە هێنە و بۆسەرما بوون و با کردنی گەدە چارەسەرە و میز هینەرە . بۆ توانای چاو زەعفەران لە ناو گوڵاودا بخوسێنە و دوای ساف کردن لە چاوی بکە . ئازاری جومگەکان زەعفەران بەشیری فرفیون تێکەڵ بکە و پێی چەوربکە .

... بۆ هەوکردنی ورەمی گوێ ئاوی زەعفەرانی تێ بکە . بۆ ئاو لە چاو هاتنی زیادە لە چاوی بکە یان ئەوەی پێی دەڵێن سوربای چاو . ژانە سەرێ کە لە ساردیەوە بێ چاکی دەکات .

... بۆ نەرمی ئێسک (10) گرام زەعفەان لە ناو 150 گرام ڕۆنی کونجی یان زەیتون بخوسێ تا 5 ڕۆژ دوای ئەوە هەموو ڕۆژێ تێکی بدە ، پاشان وەک مەڵحەم لە شوێنی مەبەستی بدەو پێی چەور بکە .

زیانەکانی زەعفەران

دەبێ زەعفەران زۆر بە وریای و بە ڕێژەی خۆی بخورێت دەنا زیانی زۆرە . ئەگەر دووهەفتە چای زەعفەرانت خوارد هەفتەیەک وازی لێبێنە پاشان دەستی پێبکەوە یا ئەگەر هەر بتەوێ هەموو ڕۆژێ بیخۆی دەبێ سکنجین یا ئەنیسۆنی لەگەڵ بخۆی تا زیانی نەمێنی . ئەگەر بە ڕێژەی زۆر بێ بە یەکجار بگاتە 10گرام یان زیاتر ئەوا بە پێکەنین دەکەویت تا 24 کاتژمێر پاشان دەمری . ژنی دووگیان نابێ بیخوات مەگەر زۆر کەم تا دوو ڕۆژ پێش منداڵ بوون ئەوکات بەسودە . زیانی بە زۆری بۆ سەرو دڵو خوێن بەربونی ناوەوە چەندان شتی تر هەیە ئەگەر بە وریای بەکارنەهێنرێت.


نرخی زەعفەران,سوودەکانی زەعفەران,گوڵی زەعفەران,بەکارهێنانی زەعفەران,برنج بە زەعفەران,برنجی زەعفەران,زەعفەران لە خەودا,زەعفران,زەحفەران,زەریای تیش,عەفرین,غضر,غفرة,غزا,ضراي
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى