backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

بیروباوەڕی ئیسلامی

اذهب الى الأسفل

بیروباوەڕی ئیسلامی Empty بیروباوەڕی ئیسلامی

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يوليو 16, 2024 1:05 pm

ھەرکەسێک ئەیەوێت ڕاسترین بیروباوەڕ وەربگرێت ئەوە پێتان ئەڵێین لەھاوەڵە بەڕێزەکان وەریبگرن وە قوتابیەکانی ھاوەڵەبەڕێزەکان وە(تابعین و تابعی تابعین)(واتا ئەھلی سوننەت و جەماعەت) چونکە ئەمان بیروباوەریان لە قورئان و سونەت وەرگرتبوو بەبێ لادان وەکو خۆی،
 وە بۆ ئەوەی دووربن لەشوبھەکانی گروپ و حیزبەکان ئەم خاڵانە بخوێننەوە لە
((شَرْحِ السُّنَّةِ لٳمام ٲبو مُحَمَّدٍ الْحَسَنُ بْنُ عَلِيٍّ بْنُ خَلَفٍ الْبَرْبَهَارِيّ )) 
وە ھەروەھا بۆئەوەی دووربن لە قسەوشوبھەی نیزامیەکافرەکان جەماعەتی بەناو شوێنکەوتەی وەحی
بۆیە بزانن چۆن ئەم زانا بەڕێزە باسی ھاوەڵەبەڕێزەکان دەکا(ئەھلی سوننەت و جەماعەت)
 
١- اعْلَمْ أَنَّ الْإِسْلَامَ هُوَ السُّنَّةُ وَالسَّنَةُ هِيَ الْإِسْلَامَ وَلَا يَقُومُ أَحَدُهُمَا إلَّا بِالْآخَرِ.
واتاکەی(بزانن ئیسلام بریتییە لە سوننەت، وە سوننەتیش بریتییە لە ئیسلام، هیچ یەکێکیان بێ ئەوی تر ڕاست نابێتەوە). 

٢- فَمنْ السُّنَّةِ لُزُومِ الْجَمَاعَةِ ومَنْ رَغِبَ غَيْرِ الْجَمَاعَةِ وَفَارَقَهَا فَقَدْ خَلَعَ رِبْقَةَ الْإِسْلَامِ مِنْ عُنُقِهِ وَكَانَ ضَالًّا مضلا.
واتاکەی(لە سوننەتدایە دەست گرتن بە جەماعەتەوە، جا هەر کەسێک حەزی لە غەیری جەماعەت بێت و لێی جیابۆوە، ئەوا گرێی ئیسلامی لە ملی خۆی داماڵیوە و دەبێتە کەسێکی گومڕا و گومڕاکەر ( واتە بێجگە لەوەی خۆی گومڕایە خەڵکیش گومڕا دەکات چونکە شوێنی غەیری جەماعەت کەوتووە و لێیان جیابۆتەوە ).

جەماعەت دروست نابێت بە دوو مەرج نەبێت:
یەکەم: دەبێت بەرنامەیان قورئان و سوننەت بێت نەک مەزهەبی فلان و قسەی فلان، تەنیا قورئان و سوننەت بێت.
دووەم: دەبێ پێشەوایەکی موسڵمانی هەبێت سەرکردایەتی بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای، ناکرێت جەماعەت بەبێ پێشەوا ). 

۳- وَالْأَسَاس الَّذِي بَيَّنَّا عَلَيْهِ الْجَمَاعَةُ هُمْ أَصْحَابُ محمد ﷺ رحمهم اللَّهُ أَجْمَعِينَ وَهُمْ أَهْلُ السُّنَّةِ وَالْجَمَاعَةِ فَمَنْ لَمْ يَأْخُذْ عَنْهُمْ فَقَدْ ضَلَّ وابتدع وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ وَالضَّلَال وَأَهْلُهُ فِي النَّارِ.
واتاکەی(ئەو بنەمایەی کە جەماعەتی لەسەر بنیات دەنرێت بریتییە لە: هاوەڵانی محمد ﷺ ( ئەوانەش دەگرێتەوە کە دوای هاوەڵان هاتوون لە تابعین و تابعی تابعین و تابعی تابعی تابعین سێ سەدە چاکەکە )، ڕەحمەتی الله ـیان لێبێت، ئەوان ئەهلی سوننەت و جەماعەتن، جا هەر کەسێک لەوانەوە وەرنەگرێت، ئەوا گومڕابووە و بیدعەی کردووە، هەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە، گومڕایی و ئەهلەکەی لە ئاگردان)

٥- وَاعْلَمْ رَحِمَك اللَّهُ أَنْ الدَّيْنَ إنَّمَا جَاءَ مِنْ قِبَلِ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى لَمْ يُوضَعْ عَلَى عُقُولُ الرِّجَالِ وَآرَائِهِم وَعِلْمِه عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ رَسُولِهِ فَلَا تَتْبَعُ شَيْئًا بهواك فتمرق مِنْ الدَّيْنِ فَتَخْرُجُ مِنْ الْإِسْلَامِ فَإِنَّهُ لَا حُجَّةَ لَكَ فَقَدْ بَيَّنَ رَسُولِ الله ﷺ لأمته السُّنَّة وَأَوْضَحَهَا لِأَصْحَابِهِ وَهُمْ الْجَمَاعَةُ وَهُمْ السَّوَادِ الْأَعْظَمِ وَالسَّوَاد الْأَعْظَم الْحَقّ وَأَهْلِه فَمَنْ خَالَفَ أَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ في شَيْءٌ مِنْ أَمْرِ الدِّينِ فَقَدْ كَفَرَ.
واتاکەی(ڕەحمەتی الله ـت لێ بێت ئەم دینە لەلایەن الله تعالی ـەوە هاتووە، لەسەر عەقڵ و بۆچوونی مرۆڤەکان دانەنراوە و زانستەکەی لای الله و پێغەمبەرەکەیەتی، بۆیە شوێنی هیچ شتێك مەکەوە بە حەزو ئارەزووی خۆت لە ئاین یاخی ببیت و لە ئیسلام دەرچیت، چونکە هیچ حوججەیەکت نییە، پێغەمبەری الله سوننەتی بۆ ئوممەتەکەی ڕوونکردووەتەوە و بۆ هاوڵانی ڕوونکردووەتەوە ئەوانیش جەماعەتن وە ئەوانیش ڕەشایی گەورەن وە ڕەشایی گەورە حەق و هەڵگرانی حەقە هەرکەسێك پێچەوانەی هاوەڵانی رسول الله بکات لەشتێک لەدیندا ئەوە کافربوە . 
( السواد: بریتین لە ئەهلی حەق، ئەهلی حەق ئەوانەن دەستیان پێوە گرتووە، وە مەبەست لە [ السواد الاعظم ] تەنها زۆرینە نییە بەڵکو ئەوانەی لەسەر حەقن هەرچەندە کەمیش بن ).

٨- فَانْظُرْ رَحِمَك اللَّهُ كُلَّ مِنْ سَمِعْت كَلَامِهِ مِنْ أَهْلِ زَمَانِك خَاصَّةً فَلَا تَعْجَلْن وَلَا تَدْخُلُنّ فِي شَيْءٍ مِنْهُ حَتَّى تَسْأَلَ وَتَنْظُر هَل تَكَلَّمَ فِيهِ أَحَدٌ مِنْ أَصْحَابِ النبي ﷺ أو أَحَدٌ مِنْ الْعُلَمَاءِ فَإِنْ أَصَبْت فِيهِ أَثَرًا عَنْهُم فَتُمْسَك بِهِ وَلَا تَجَاوَزَه لِشَيْءٍ وَلا تَخْتَر عَلَيْهِ شَيْئًا فَتَسْقُطُ فِي النَّارِ.
واتاکەی(تەماشاکە ڕەحمەتی الله تعالی ـت لێ بێت ئەگەر گوێت لە قسەی هەر کەسـێک بوو بەتایبەتی لەو سەردەمەی تۆی تێدای ئەوا هەرگیز پەلە مەکە و مەچۆ ناو هیچ مەسەلەیەکەوە تاکو تەماشا نەکەیت و پرسیار نەکەیت ئایا هیچ کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ دەربارەی قسەیان کردووە ؟ یان یەکێک لە زانایان ؟ جا ئەگـەر لەوانەوە شتێکت دەستکەوت ئەوا دەستی پێوە بگرە لەبەر هیچ شتێک وازی لێ مەهێنە و هیچ شتێک هەڵمەبژێرە بەسەریداو بکەویتە ناو ئاگرەوە)
( واتا تاوەکو نەگەڕێینەوە بۆ وتەکانی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ یاخود یەکێک لە زانایان کە شوێنکەوتەی بەرنامەی هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بێت مەبەست لە سەلەفە، نابێت بڕیار لەسەر مەسەلەیەک بدەین چونکە ئەوان ئەم دینەیان لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ وەرگرتووە و هاوەڵانیش لە پێغەمبەری الله ﷺ ڕیوایەتیان کردووە ).

١٠- وَاعْلَمْ رَحِمَك اللَّهُ أَنَّهُ لَا يَتِمُّ إسْلَامَ عَبْدِ حَتَّى يَكُونَ مُتَّبِعًا مُصَدِّقًا مُسْلِمًا فَمَنْ زَعَمَ أَنَّهُ قَدْ بَقِيَ شَيْءٌ مِنْ أَمْرِ الْإِسْلَامِ لَمْ يكفوناه أَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ فقد كَذِبِهِم وَكَفَى بِهَذَا فِرْقَةٌ وطعنا عَلَيْهِمْ فَهُوَ مُبْتَدِعٌ ضَالٌّ مُضِلٌّ مُحْدِثٍ فِي الْإِسْلَامِ مَا لَيْسَ مِنْهُ.
واتاکەی(بزانە ڕەحمەتی الله تعالی ـت لێ بێت ئیسلامی بەندەیەک تەواو نابێت تاوەکو شوێنکەوتە و بەڕاست زان و تەسلیم نەبێت، هەر کەسێک وابزانێت دەربارەی ئیسلام شتێک ماوە هاوەڵانی پێغەمبەر️ ﷺ نەیانگەیاندووە ئەوا ئەوانی بە درۆ خستۆتەوە، بەسە بۆ ئەو قسەیە ناکۆک بوون و تانەدان لەوان، ئەوە کەسێکی بیدعەکاری گومڕای گومڕاکەرە شتی تازەی لە ئیسلامدا داهێناوە تێیدا نەبووە)
( هەر پێناسەی ئیسلام بریتییە لە: تۆ تەسلیمی الله بیت بە تاکو تەنهایی ئەو بپەرستیت و ملکەچی بکەیت، تا تەسلیم نەبیت ئیسلامەتیەکەت تەواو نابێت،
وە نابێت بڵێیت کە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ هەموو شتێکیان نەگەیاندووە چونکە ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەوانت بە درۆ خستۆتەوە ئەمەش گومڕای گومڕاکەرە و بیدعەیە ).

​٦۹-‌ وَإِذَا سَمِعْتَ الرَّجُلَ يَطْعَنُ عَلَى الْآثَارِ وَلَا يَقْبَلُهَا أَوْ يُنْكِرَ شَيْئًا مِنْ أَخْبَارِ رَسُولِ الله ﷺ فاتهمه عَلَى الْإِسْلَامِ فَإِنَّهُ رَجُلٌ رَدِيءٌ الْمَذْهَب وَالْقَوْل وَلَا يَطْعَنُ عَلَى رَسُولِ الله ﷺ ولا عَلَى أَصْحَابِهِ لِأَنَّا إنَّمَا عَرَفْنَا اللَّه وَعَرَفْنَا رَسُولِه وَعَرَفْنَا الْقُرْآن وَعَرَفْنَا الْخَيْرِ وَالشَّرِّ وَالدُّنْيَا وَالْآخِرَة بِالْآثَار.
واتاکەی(وە ئەگەر بیستت کەسێك تانە لە ئەثەر دەدات و وەری ناگرێت یان ئینکاری لە شتێك لە فەرموودەکانی پێغەمبەری اللە ﷺ دەکات ئەوا تۆمەتباری بکە لەسەر ئیسلام(واتا کافرە)، چونکە ئەوە کابرایەکی خاوەن مەزهەب و قسەیەکی خراپە، نابێت هەرگیز تانە لە پێغەمبەری اللە ﷺ و هاوەڵانی بدرێت ( هەر کەسێک تانە بدات لە پێغەمبەر ﷺ یان هاوەڵان ئەوا کافرە بە اللە تعالی ) چونکە ئێمە پێغەمبەری اللە ﷺ و قورئان و چاکە و خراپە و دونیا و دوا ڕۆژمان لە ڕێگای ئەثەر ( فەرموودە )ـەوە ناسیوە. ( بە گشتی تانەدان لە یەک فەرموودەی پێغەمبەری اللە ﷺ یان بڵێت پێویستم بە فەرموودە نییە و تەنیا کار بە قورئان دەکەم ئەوا بێ شک کافرە و لە ئیسلام چۆتە دەرەوە چونکە وتەی اللە ـی ڕەتکردۆتەوە کە فەرمانمان پێدەکات گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەین ).

۹٤- وَاعْلَمْ أَنَّ رَسُولَ الله ﷺ قال سَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي عَلَى ثَلَاثِ وَسَبْعِينَ فِرْقَةً كُلُّهَا فِي النَّارِ إلَّا وَاحِدَةً وَهِيَ الْجَمَاعَةُ قِيلَ مِنْ هُمْ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ مَا أَنَا عَلَيْهِ الْيَوْمَ وَأَصْحَابِي هَكَذَا كَانَ الدَّيْنُ إلَى خِلَافِهِ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ الْجَمَاعَة كُلّهَا وَهَكَذَا فِي زَمَنِ عُثْمَانَ فَلَمّا قُتِلَ عُثْمَانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ جَاءَ الِاخْتِلَافُ وَالْبِدَع وَصَار النَّاس فَرْقًا فَمِنْ النَّاسِ مَنْ ثَبَتَ عَلَى الْحَقِّ عِنْدَ أَوَّلِ التَّغْيِير وَقَالَ بِهِ وَعَمِلَ بِهِ وَدَعَا إلَيْهِ وَكَانَ الْأَمْرُ مُسْتَقِيمًا حَتَّى كَانَتْ الطَّبَقَة الرَّابِعَةُ فِي خِلَافِهِ فُلَان انْقَلَب الزَّمَان وَتَغَيَّر النَّاس جِدًّا وَفَشَت الْبِدَع وَكَثُر الدُّعَاة إلَى غَيْرِ سَبِيلِ الْحَقِّ وَالْجَمَاعَة وَوَقَعَت الْمِحْنَة فِي كُلِّ شَيْءٍ لَمْ يَتَكَلَّمْ بِهِ رَسُولُ الله ﷺ ولا أَحَدٌ مِنْ الصَّحَابَةِ وَدَعَوْا إلَى الْفُرْقَةِ وَقَدْ نَهَى اللَّهُ تَعَالَى عَنْ الْفُرْقَةِ وَكَفَر بَعْضُهُمْ بَعْضًا وَكُلّ دَعَا إلَى رَأْيِهِ وَإِلَى تَكْفِيرِ مَنْ خَالَفَهُ فَضْل الْجُهَّال وَالرَّعَاع وَمَنْ لَا عِلْمَ لَهُ وأُطمعوا النَّاسُ فِي شَيْءٍ مِنْ أَمْرِ الدُّنْيَا وخوفوهم عِقَاب الدُّنْيَا فَاتَّبَعَهُم الْخَلْقِ عَلَى خَوْفِ فِي دِينِهِمْ وَرَغْبَةً فِي دُنْيَاهُمْ فَصَارَتْ السُّنَّةُ وَأَهْلِ السُّنَّةِ مكتومين وَظَهَرَت الْبِدْعَة وَفَشَت وَكَفَرُوا مِنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ مِنْ وُجُوهٍ شَتَّى وَوَضَعُوا الْقِيَاس وَحَمَلُوا قَدَّرَه الرَّبّ وَآيَاتِه وَأَحْكَامِه وَأَمَرَه وَنَهْيِه عَلَى عُقُولِهِمْ وَآرَائِهِم فَمَا وَافَقَ عُقُولِهِم قَبِلُوه وَمَا خَالَفَ عُقُولِهِم رَدُّوه فَصَار الْإِسْلَامُ غَرِيبًا وَالسُّنَّة غَرِيبَةٌ وَأَهْلِ السُّنَّةِ غُرَبَاء فِي جَوْفِ دِيَارِهِم).

واتاکەی(وە بزانە پێغەمبەری اللە ﷺ فەرموویەتی: ئوممەتەکەم دەبێتە حەفتاو سێ تاقم و فیرقەوە، هەمووی لە ئاگردایە تەنها یەکێکیان نەبێت ئەویش جەماعەتە، فەرموویان: ئەی پێغەمەری اللە ﷺ کێن ئەو کۆمەڵە ڕزگار بووە ؟ فەرمووی: ئەو ڕێگایەی ئەمڕۆ من و هاوەڵانی لەسەرین.
ئا دینەکە بەم شێوەیە بوو تاکو خیلافەتی عومەری کوڕی خطاب (رضي الله عنه) هەمووی جەماعەیە هەر بەم شێوەیە بوو لە سەردەمی عثمان (رضي الله عنه)، کاتێک عثمان (رضي الله عنه) کوژرا، ئەوا جیاوازی و بیدعە هاتە کایەوە، خەڵکی بوونە چەند حیزب و گروپێکەوە، جا لە خەڵکی هەبوون دامەزراو بوو لەسەر حەق هەر لە یەکەم گۆڕانکاریەوە، بەو قسەوە قسەی دەکرد و کاری پێدەکرد و خەڵکی بۆ بانگ دەکرد. کارەکە بە ڕاست و ڕێک و پێکی دەڕۆیشت تاکو چینی چوارەم پەیدابوو لە خیلافەتی بەنی فلان و زەمانە هەڵگەڕایەوە، وە خەڵکی زۆر گۆڕان، وە بیدعە بڵاوبۆوە، بانگەوازکاران بۆ ڕێگەی غەیری حەق و جەماعە زۆربوون، لە هەموو شتێکدا تاقیکردنەوە ڕوویدا، کە پێغەمبەری اللە ﷺ قسەی تێدا نەکردبوو، وە هیچ هاوەڵێکیش قسەیان تێدا نەکردبوو. بانگەوازیان کرد بۆ جیاوازی و دووبەرەکی لەکاتێک پێغەمبەری اللە ﷺ نەهی لە دووبەرەکی کردووە، هەندێکیان ئەوانی تری تەکفیر کرد و هەریەکە بانگەشە بۆ بۆچوونی خۆی دەکات و بۆ بە کافر زانینی ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵیاندا ( واتە هەریەکەیان کە بانگەشەیان دەکرد بۆ ئەوەبوو کە لای بەرامبەر کە ناکۆک بوون لەگەڵیان بە کافریان بزانن، تا لایەنی خۆی زاڵ بکات بەسەریدا )، بۆیە نەفامان و خەڵکی عەوام و ئەوانەی علمیان نییه گومڕا بوون، تەماعیان دا بەخەڵکی بە شتی دونیا، بە سزای دونیا ئەوانیان ترساند، بۆیەش خەڵکی شوێنی ئەوان کەوتن لە ترسی دینەکەیان و تەماعی ئەوەی لە دونیاکەیاندا هەیە. ( واتە بۆیا شوێنی ئەوان دەکەوتن تاکو شتێکیان لە سەروەت و ماڵی دونیا دەست بکەوێت هەرچەنده لەسەر عەقیدەیەکی پوچ و باطل بن ).
جا سوننەت و ئەهلی سوننەت شاراوە بوون و بیدعە دەرکەوت و بڵاوبۆوە، بەشێوەیەک نازانن لە چەند ڕوویەکەوە کوفریان کرد و قیاسیان دانا، توانای پەروەردگار و ئایەتەکانی و ئەحکامەکانی و فەرمانەکانی و نەهیەکانی بە پێی عەقڵ و بۆچوونی خۆیان لێک دەدایەوە، جا ئەوەی لەگەڵ عەقڵی ئەواندا دەگونجا ئەوا وەریاندەگرت، وە ئەوەی لەگەڵ عەقڵیان نەدەگونجا ڕەددیان دەکردەوە، بۆیە ئیسلام نامۆ بوو، سوننەتیش نامۆ بوو، وە ئەهلی سوننە لەماڵی خۆیاندا نامۆ بوون)

۹۷- وَاعْلَمْ أَنَّ أَهْلَ الْعِلْمِ لَمْ يَزَالُوا يُرَدُّون قَوْل الْجَهْمِيَّة حَتَّى كَانَ فِي خِلَافِهِ بَنِي الْعَبَّاسِ تَكَلَّمْت الرُّوَيْبِضَة فِي أَمْرِ الْعَامَّةِ وَطَعَنُوا عَلَى آثَارِ رَسُولِ الله ﷺ وأخذوا بِالْقِيَاس وَالرَّأْي وَكَفَرُوا مَنْ خَالَفَهُمْ فَدَخَلَ فِي قَوْلِهِمْ الْجَاهِل وَالْمُغَفَّل وَاَلَّذِي لَا عِلْمَ لَهُ حَتَّى كَفَرُوا مِنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ فَهَلَكَت الْأُمَّةِ مِنْ وُجُوهٍ وَكَفَرْت مِنْ وُجُوهٍ وتزندقت مِنْ وُجُوهٍ وَضَلَّت مِنْ وُجُوهٍ وابتدعت مِنْ وُجُوهٍ إلَّا مِنْ ثَبَتَ عَلَى قَوْلِ رَسُولِ الله ﷺ وأمره وَنَهْيِه وَأَصْحَابِهِ وَلَمْ يَتَخَطَّى أَحَدًا مِنْهُمْ وَلَمْ يُجَاوِزْ أَمَرَهُم وَوَسَّعَه مَا وُسْعهم وَلَمْ يَرْغَبْ عَنْ طَرِيقَتِهِم وَمَذْهَبُهُم وَعُلِم أَنَّهُمْ كَانُوا عَلَى الْإِسْلَامِ الصَّحِيحُ وَالْإِيمَان الصَّحِيح فقلدهم دِينِه وَاسْتَرَاح وَعَلِمَ أَنَّ الدَّيْنَ إنَّمَا هُوَ التَّقْلِيد وَالتَّقْلِيد لِأَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ )

واتاکەی(وە بزانە ئەهلی عیلم بەردەوام ڕەددی قسەی جەهەمیەکان دەدەنەوە، تاکو سەردەمی خیلافەتی بەنی عەبباسی هات و ( رویبضة ) هاتە زمان لە کاروباری گشتیدا، تانەیان دا لە فەرموودەکانی پێغەمبەری اللە ﷺ، و قیاس و بۆچوونیان وەرگرت و ئەوانەی جیاواز بوون لەگەڵیاندا بە کافریان دەزانی، بۆیە خەڵکی نەفام و بێ ئاگا، وە ئەوانەی علمیان نییە چوونە سەر ڕای ئەوان، تاکو تووشی کوفر بوون بەشێوەیەک ئاگایان لە خۆیان نەبوو، بۆیە ئەم ئوممەتە بە هەلاکەتدا چوو، لە چەند ڕوویەکەوە کوفریان کرد، وە لە چەند ڕوویەکەوە زەندیق بوون، لە چەند ڕوویەکەوە گومڕا بوون، جیاواز بوون و بیدعەیان کرد لە چەند ڕوویەکەوە، ئیللا ئەوانە نەبێ دامەزراو بوون لەسەر قسەی پێغەمبەری اللە ﷺ و فەرمانی ئەو و فەرمانی هاوەڵانی، قسەیان پێش هیچ یەکێک لەوان نەکرد و لە فەرمانی ئەوان تێنەپەڕین، وە ئەوەی ئەوان گووتیان هەر ئەوەیان بەسە، ڕقیان لە ڕێگا و مەزهەبی ئەوان نەبوو، وە زانیان کەوا ئەوان لەسەر ئیسلام و ئیمانی ڕاست و تەواو بوون، بۆیە لە دینەکەیاندا چاویان لەوان کرد و بێ خەم بوون، زانیان کەوا دین بریتییە لە چاولێکردن، چاولێکردنی هاوەڵانی محمد ﷺ)

۹٨- وَمَنْ قَالَ لَفْظُه بِالْقُرْآنِ مَخْلُوقٌ فَهُوَ جَهْمِي وَمَن سَكَتَ وَلَمْ يَقُلْ مَخْلُوقٍ وَلَا غَيْرِ مَخْلُوقٍ فَهُوَ جَهْمِي هَكَذَا قَالَ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ وَقَالَ رَسُولُ الله ﷺ إنه مَنْ يَعِشْ مِنْكُمْ بَعْدِي فَسَيَرَى اخْتِلَافًا كَثِيرًا فَإِيَّاكُم وَمُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ فَإِنَّهَا ضَلَالَةٌ وَعَلَيْكُم بِسُنَّتِي وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ عَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ).
واتاکەی(وە هەر کەسێک بڵێ: لەفزم بە قورئان دروستکراوە ئەوە جەهەمیە ( ئەوەی لە دەمی کەسەکەوە دێتە دەرەوە هەر قورئانە قورئانیش دروستکراو نییە )، هەر کەسێک بێ دەنگ بوو نەیگووت: دروستکراوە یان دروستکراو نییە ئەویش جەهەمیە، ئا بەم شێوەیە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرموویەتی، پێغەمبەری اللە ﷺ فەرموویەتی: هەر کەس لە ئێوە لە پاش من بژیێت ئەوا جیاوازی و دووبەرەکی زۆر دەبینێت،‌ خۆتان لە داهێنراوەکان بەدوور بگرن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە، جا ئامۆژگاریتان دەکەم دەست بە سوننەت و ڕێگاکەی منەوە بگرن، وە دەست بە سوننەت و ڕێگای جێنشینە ڕێنموونی کراوەکانەوە بگرن، توند دەستی پێوە بگرن، بە ددانەکانتان توند بیگرن)

۱۰٥- وَالْحَقُّ مَا جَاءَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ تَعَالَى وَالسُّنَّةِ مَا سَنَّهُ رَسُولِ الله ﷺ والجماعة مَا اجْتَمَعَ عَلَيْهِ أَصْحَابُ رَسُولِ الله ﷺ في خِلَافَةِ أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ وَعُثْمَانَ.
واتاکەی(وە حەقیش ئەوەیە لەلایەن الله عز وجل وە هاتبێ، وە سوننەتیش: سوننەتی پێغەمبەری الله ﷺ، جەماعەت: ئەوە هاوەڵانی پێغەمبەری الله ﷺ لەسەری کۆبوونەوە لە خیلافەتی ابوبکر و عمر و عثماندا (رضي الله عنهم أجمعین).

۱۰٦- وَمَنْ اقْتَصَرَ عَلَى سُنَّةِ رَسُولِ الله ﷺ وما كَانَ عَلَيْهِ الْجَمَاعَةُ فَلَج عَلَى أَهْلِ الْبِدْعَةِ كُلُّهُم وَاسْتَرَاح بَدَنِه وَسَلَّمَ لَهُ دِينَهُ إنْ شَاءَ اللَّهُ لِأَنَّ رَسُولَ الله ﷺ قال سَتَفْتَرِقُ أُمَّتِي وَبَيَّنَ لَنَا رَسُولُ الله ﷺ الفرقة النَّاجِيَة مِنْهَا فَقَالَ مَا أَنَا عَلَيْهِ وَأَصْحَابِي فَهَذَا هُوَ الشِّفَاء وَالْبَيَان وَالْأَمْر الْوَاضِح وَالْمَنَار الْمُسْتَقِيم وَقَالَ رَسُولُ الله ﷺ إياكم وَالتَّنَطُّع وَإِيَّاكُم وَالتَّعَمُّق وَعَلَيْكُم بدينكم الْعَتِيق).

واتاکەی(وە هەر کەسێک دەستی گرت بە سوننەتەکەی پێغەمبەری اللە وە ﷺ ئەوەی هاوەڵان و جەماعەت لەسەری بوون، ئەوا زاڵ دەبێتە سەر هەموو ئەهلی بیدعەدا، جەستەی ئاسوودە دەبێ، وە دینەکەی سەلامەت دەبێ ٳن شاء الله، چونکە پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: ئوممەتەکەم جیاواز و ناکۆك دەبن، پێغەمبەری الله ﷺ کۆمەڵە ڕزگاربووەکەی بۆ ڕوون کردووینەتەوە فەرمووی: ئەوەی ئەمڕۆ من و هاوەڵانی لەسەرە. جا ئەمە چارەسەر و ڕوونکردنەوە و کارە ڕۆشنەکە و مەنارە ڕوناکەکەیە، پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: خۆتان بپارێزن لە زیادەڕۆیی، وە خۆتان بپارێزن لە توندڕەوی، وە دەست بگرن بە دینی قەدیم. ( العتیق: بە مانای قەدیم دێت، واتە مەنهەجی سەلەف، پێغەمبەر ﷺ و خەلیفەکانی ڕاشدین ڕەزای الله ـیان لێبێت.
تێبینیەک: ئەم وتەیە هی عبدالله بن مسعود ـە (رضي الله عنه) نەک پێغەمبەر ﷺ ).
۱۰۷- وَاعْلَمْ أَنَّ الدَّيْنَ الْعَتِيقِ مَا كَانَ مِنْ وَفَاةِ رَسُولِ الله ﷺ إلى قَتْلِ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ وَكَانَ قَتْلُهُ أَوَّل الْفُرْقَة وَأَوَّل الِاخْتِلَاف فتحاربت الْأُمَّة وَافْتَرَقَت وَاتَّبَعْت الطَّمَع وَالْهَوَى وَالَمَيْلِ إِلَى الدُّنْيَا . وَلَيْسَ لِأَحَدٍ رُخْصَةٌ فِي شَيْءٍ أُخِذَ بِهِ مِمَّا لَمْ يَكُنْ عَلَيْهِ أَصْحَابُ رَسُولِ الله ﷺ أو يَكُونَ رَجُلٌ يَدْعُو إلَى شَيْءٍ أَحْدَثَهُ مِنِ قَبْلَهُ مِنْ أَهْلِ الْبِدَعِ فَهُوَ كَمَنْ أَحْدَثَه فَمَنْ زَعَمَ ذَلِكَ أَوْ قَالَ بِهِ فَقَدْ رَدَّ السُّنَّةِ وَخَالَف الْحَقّ وَالْجَمَاعَة وَأَبَاح الْهَوَى وَهُو أَشَرّ عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ مِنْ إِبْلِيسَ).
واتاکەئ(وە بزانە دینی قەدیم ( العتیق ): ئەو دینەیە پێغەمبەری الله ﷺ لەسەری وەفاتی کرد، تاکو کوشتنی عوسمانی کوڕی عەفان (رضي الله عنه)، کوشتنی ئەو یەکەم دووبەرەکی، وە یەکەم جیاوازی بوو، جا ئەم ئوممەتە جەنگیان بەرپاکرد، وە لەگەڵ یەکتردا جیاوازی بوون، وە شوێنی تەماع و هەوا و ئارەزوو کەوتن، لادان بەرەو لای دونیا، جا هیچ کەسێك ئیزنی پێ نەدراوە لە هەر شتێکدا دایهێنابێ لەوەی هاوەڵانی پێغەمبەری الله ﷺ لەسەری نەبوون، یان بانگەواز بۆ داهێنراوێک دەکات لەپێش خۆی دایهێنابێ لە بیدعەکاران، ئەوه وەکو ئەو کەسەیە خۆی دایهێنابێ، هەر کەسێک باوەڕی وابێت یان ئەوە بڵێت ( واتە هەمان قسەی بیدعەکاران بکات )، ئەوا سوننەتی ڕەد کردۆتەوە و پێچەوانەی حەق و جەماعەیە، وە بیدعەی حەڵاڵ کردووە، ئەو کەسەش زیانبەخشترە لەسەر ئەم ئومەتە لە ئیبلیس)
۱۱۰- وَاعْلَمْ أَنَّ النَّاسَ لَوْ وَقَفُوا عِنْدَ مُحْدَثَات الْأُمُورِ وَلَمْ يجاوزوها بِشَيْءٍ وَلَمْ يولدوا كَلَامًا مِمَّا لَمْ يَجِيءُ فِيهِ أَثَرُ عَنْ رَسُولِ الله ﷺ ولا عَنْ أَصْحَابِهِ لَمْ تَكُنْ بِدْعَةً.
واتاکەی(وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێ بێت ئەگەر خەڵکی لەسەر شتە داهێنراوەکان وەستان، وە بەسەریدا تێنەپەڕین، هیچ قسەیەکیان دروست نەکرد بەوەی هیچ ئەثەرێك لە پێغەمبەری الله وە ﷺ نەهاتبێت، وە لە هاوەڵانەوەش نەهاتبێت، ئەوا بیدعە دروست نەدەبوو.
( واتە ئەگەر مرۆڤ لێی وەستا و نەچووە ناو ئەو باسانە و تەنیا خەریکی سوننە بوو، زیاد لەوە لێی دەرنەچوو، ئەوا دەربازی دەبوو لە بیدعە، بەڵام گەر کەسێک لە سوننە تێپەڕێ و لەخۆیەوە شت دابهێنێت ئەوا لەگەڵ بیدعەکاران دەبێت، لەگەڵ کۆمەڵە گومڕاکان، الله بمانپارێزێت ).
۱۱۲- وَجَمِيعُ مَا وَصَفْتُ لَكَ فِي هَذَا الْكِتَابِ فَهُوَ عَنْ اللَّهِ تَعَالَى وَعَنْ رسوله ﷺ وعن التَّابِعِين وَعَن الْقَرْنِ الثَّالِثِ إلَى الْقَرْنِ الرَّابِعِ فَاتَّقِ اللَّهَ يَا عَبْدَ اللَّهِ وَعَلَيْك بِالتَّصْدِيق وَالتَّسْلِيمِ وَالتَّفْوِيضِ وَالرِّضَى بِمَا فِي هَذَا الْكِتَابِ وَلَا تُكْتَمُ هَذَا الْكِتَابِ أَحَدًا مِنْ أَهْلِ الْقِبْلَةِ فَعَسَى اللّهُ أَنْ يَرُدَّ بِهِ حَيْرَانَا مِن حَيَّرْته أَوْ صَاحِبُ بِدْعَةٍ مِنَ بِدْعَتِهِ أَوْ ضَالًّا عَنْ ضَلَالَتِه فَيَنْجُو بِه فَاتَّقِ اللَّهَ وَعَلَيْك بِالْأَمْرِ الْأَوَّلِ الْعَتِيق وَهُوَ مَا وَصَفْتُ لَكَ فِي هَذَا الْكِتَابِ فَرَحِمَ اللَّهُ عَبْدًا وَرَحِم وَالِدَيْه قَرَأَ هَذَا الْكِتَابِ وبثه وَعَمِلَ بِهِ وَدَعَا إلَيْهِ وَاحْتَجَّ بِهِ فَإِنَّهُ دِينٌ اللَّهِ وَدِينِ رَسُولِه وَأَنَّهُ مِنْ اسْتَحَلَّ شَيْئًا خِلَافًا لِمَا فِي هَذَا الْكِتَابِ فَإِنَّهُ لَيْسَ يَدِين اللَّه بِدَيْنٍ وَقَدْ رَدَّهُ كُلِّهِ كَمَا لَوْ أَنَّ عَبْدًا آمَن بِجَمِيعِ مَا قَالَ اللَّهُ تَعَالَى إلَّا أَنَّهُ شَكَّ فِي حَرْفٍ فَقَد جَمِيعِ مَا قَالَ اللَّهُ وَهُوَ كَافِرٌ كَمَا أَنَّ شَهَادَةَ أَنْ لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ لَا تُقْبَلُ مِنْ صَاحِبِهَا إلَّا بِصِدْقِ النِّيَّةِ وَخَالِص الْيَقِين وَكَذَلِكَ لَا يَقْبَلُ اللَّهُ شَيْئًا مِنْ السُّنَّةِ فِي تَرْكِ بَعْضَ وَمَنْ خَالَفَ وَرَدَ مِنْ السُّنَّةِ شَيْئًا فَقَدْ رَدَّ السُّنَّةِ كُلَّهَا فَعَلَيْك بِالْقَبُول وَدَع الْمُحَال واللجاجة فَإِنَّهُ لَيْسَ مِنْ دَيْنٍ اللَّهِ فِي شَيْءٍ وزمانك خَاصَّة زَمَان سُوء فَاتَّقِ اللَّهَ)

واتاکەی(هەموو ئەوەی لەم کتێبەدا وەصفم بۆت کردووە هەموو ئەوانە لە الله تعالی، وە لە پێغەمبەری الله ﷺ، وە لە هاوەڵان و شوێنکەوتووان و لە سەدە سێیەم تا سەدەی چوارەم هاتووە. لە الله بترسە ئەی بەندەی الله، پێویستە لەسەرت بەڕاست زانین و تەسلیم بوون و تفویض و ڕازی بوون لەوەی لەم کتێبەدا هەیە، ئەم کتێبە لە هیچ کەسێکی ئەهلی قیبلە مەشارەوە بەڵکو سەر لێ شێواوێک لە سەر لێ شێواویەکەی بگەڕێتەوە، یان خاوەن بیدعەیەک لە بیدعەکەی، یان گومڕایەک لە گومڕاییەکەی پێی دەرباز ببێت. 
لە الله بترسە، پێویستە لەسەرت دەست بە کارە یەکەمە قەدیمەکە بگریت، ئەویش ئەوەیە لەم کتێبەدا وەصفم بۆت کردووە، ڕەحمەتی الله لەو بەندەیە، وە ڕەحمەتی الله لە دایک و باوکی ئەوەی ئەم کتێبە دەخوێنێتەوە، وە بڵاوی دەکاتەوە و کاری پێدەکات و بانگەوازی بۆ دەکات و بیکاتە بەڵگەی خۆی، چونکە ئەوە دینی الله و دینی پێغەمبەری الله یە ﷺ .
هەر کەسێک شتێک حەڵاڵ بکات جیاواز بێت لەوەی لەم کتێبەدا هەیە، ئەوا بە هیچ دینێک دینداری نەکردووە، هەمووی ڕەد کردۆتەوە، هەروەکو ئەوەی کەسێک باوەڕی بە هەموو ئەوەی الله تعالی فەرموویەتی هەیە تەنیا لە یەک پیتدا گومانی هەیە ئەوا هەموو ئەوەی الله تعالی فەرموویەتی ڕەتیکردۆتەوە، ئەویش کافرە، هەروەکو شایەتیدانی لا ٳلە ٳلا الله لە خاوەنەکەی وەرناگیرێ، ئیللا بە ڕاستگۆیی و نیەت و یەقینێکی دڵسۆزی نەبێت، بە هەمان شێوە الله تعالی هیچ لە سوننەتەوە وەرناگرێ بە وازهێنان لە هەندێکی، هەر کەسێک وازی لە بەشێکی سوننەت هێنا، ئەوا وازی لە هەموو سوننەت هێناوە، لەسەرتە قبوڵی بکەیت، واز لە وتە وت و یاخیبوون بێنیت، چونکە ئەوە بەهیچ شێویەک لە دینی الله نییە، بەتایبەتی سەردەمەکەی تۆ سەردەمێکی خراپە بۆیە لە الله بترسە)

۱۱٦- وَعَلَيْك بِالْآثَار وَأَهْلِ الْآثَارِ وَإِيَّاهُم فَاسْأَل وَمَعَهُم فَاجْلِس وَمِنْهُم فاقتبس.
واتاکەی(وە دەست بگرە بە فەرموودە و ئەهلی فەرموودە، وە پرسیار لەوان بکە، وە لەگەڵ ئەواندا دانیشە، وە لەوانەوە وەرگرە)

۱٤۷- وَاعْلَمْ أَنَّهُ مِنْ تَنَاوُلِ أَحَدًا مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ فاعلم أَنَّهُ إنَّمَا أَرَادَ محمدا ﷺ وقد أَذَاهُ فِي قَبْرِهِ.
واتاکەی(وە بزانە هەر کەسێک قسەی بە یەکێک لە هاوەڵانی محمد ﷺ ـی گووت، ئەوا بزانە ئەو کەسە مەبەستی محمد ﷺ ـە، وە ئازاری ئەوی داوە لە گۆڕەکەیدا)

۱٤۹- وَإِذَا رَأَيْتَ الرَّجُلَ رَدِيءٌ الطَّرِيق وَالْمَذْهَب فَاسِقًا فَاجِرًا صَاحِب مَعَاص ظَالِمًا وَهُوَ مِنْ أَهْلِ السُّنَّةِ فَأَصْحَبَه وَأَجْلَسَ مَعَهُ فَإِنَّهُ لَيْسَ تَضُرَّك مَعْصِيَتِه وَإِذَا رَأَيْتَ الرَّجُلَ عَابِدًا مُجْتَهِدًا مُتَقَشِّفًا مُحْتَرِفًا بِالْعِبَادَة صَاحِبِ هَوًى فَلَا تَجْلِسُ مَعَهُ وَلَا تُسْمَعُ كَلَامِهِ وَلَا تَمْشِيَ مَعَهُ فِي طَرِيقِ فَإِنِّي لَا آمَنُ أَنْ تستحلي طَرِيقَة فَتَهْلِك مَعَه رَأَى يُونُسُ بْنُ عُبَيْدِ ابْنِهِ وَقَدْ خَرَجَ مِنْ عِنْدِ صَاحِبِ هَوًى فَقَالَ يَا بُنَيَّ مَنْ أَيْنَ خَرَجْتُ قَالَ مَنْ عِنْدِ عَمْرٍو بْنِ عُبَيْدِ قَالَ يَا بُنَيَّ لَأَنْ أَرَاك خَرَجَتْ مِنْ بَيْتِ هيتي أَحَبُّ إلَيَّ مِنْ أَنَّ أَرَاك خَرَجَتْ مِنْ بَيْتِ فُلَانٍ وَفُلَانٌ وَلِأَنّ تَلْقَى اللَّهَ زَانِيًا سَارِقًا خَائِنًا أَحَبُّ إلَيَّ مِنْ أَنَّ تَلْقَاهُ بِقَوْلِ أَهْلِ الْأَهْوَاءِ أَفَلَا تَعْلَمُ أَنَّ يُونُسَ قَدْ عُلِمَ أَنَّ الهيتي لَا يَضِلُّ ابْنَهُ عَنْ دِينِهِ وَإِنْ صَاحِبَ الْبِدْعَةِ يُضِلَّه حَتَّى يُكَفِّرُه).

واتاکەی(ئەگەر کەسێکت بینی لە ئەهلی سوننە ڕێگا و مەزهەبی باش نەبوو، فاسق و تاوانکار بوو، خاوەنی سەرپێچی و ستەمکار بوو ئەوە لەسەر سوننەتە، هاوڕێیەتی بکە، وە لەگەڵیشی دابنیشە، چونکە سەرپێچی کردنەکەی زیانت پێ ناگەیەنێت، وە ئەگەر کەسێکت بینی لە اللەپەرستیدا زۆر هەوڵی دەدا وازی لە دونیا هێناوە و لەناو عیبادەت سوتاو بێت بەڵام خاوەنی هەوا و ئارەزوو بوو، ئەوا لەگەڵیدا دامەنیشە، گوێ بۆ قسەکانی مەگرە، وە لە ڕێگادا لەگەڵیدا ڕێ مەکە، چونکە من دڵنیا نیم ڕێگاکەی حەڵاڵ بکەیت، لەگەڵ ئەودا بەهەلاکەت بچیت. 
یونس ـی کوڕی عبید کوڕەکەی خۆی بینی لای خاوەنی هەواو ئارەزووێکەوە دەرچوو، فەرمووی: کوڕم لە کوێوەوە دەرچوویت ؟
گووتی: لای فلان ( کە عەمری کوڕی عبید ـە، شەیخی معتزلەکان )
فەرمووی: کوڕم ئەگەر بتبینم لە ماڵی خنثی ( نێرەمووک ) دەرچیت، پێم خۆشترە لەوەی لە ماڵی فڵان و فڵانەوە دەرچیت، لەبەر ئەوەی کوڕەکەم ئەگەر بگەیتەوە بە الله وەک کەسێکی زیناکاری فاسقی دزی خائین، پێم خۆشترە لەوەی پێی بگەیتەوە و لەسەر قسەی فڵان و فڵان ( قسەی هەواو ئارەزووەکان ) بیت.
ئایا نابینی یونس ـی کوڕی عبید زانیویەتی کە کەسێکی الخنثی ( نێرەمووک ) کوڕەکەی گومڕا ناکات لە دینەکەی، بەڵام خاوەنی بیدعە گومڕای دەکات تاکو کوفر دەکات).

۱٥۰- فَاحْذَر ثُمّ احْذَر أَهْلِ زَمَانِك خَاصَّة وَانْظُرْ مِنْ تُجَالِس وَمِمَّن تُسْمَع وَمَن تَصْحَب فَإِنَّ الْخَلْقَ كَأَنَّهُمْ فِي رَدِّهِ إلَّا مِنْ عَصَمَ اللَّهُ مِنْهُمْ).
واتاکەی(ئاگاداربە ئینجا ئاگاداری کەسانی زەمانی خۆت بە بەتایبەتی، تەماشا بکە لەگەڵ کێدا دادەنیشی، وە گوێ لە کێ دەگریت و هاوڕێیەتی کێ دەکەیت، چونکە خەڵکی هەر دەڵێی لە هەڵگەڕانەوەدان، ئیللا ئەوانە نەبێ کە الله تعالی پاراستوونی)

۱۳۳- وَإِذَا رَأَيْتَ الرَّجُلَ يَطْعَنُ عَلَى أَصْحَابِ النبي ﷺ فاعلم أَنَّهُ صَاحِبُ قَوْلٍ سُوء وَهَوَى لِقَوْل رسول ﷺ إذا ذُكِرَ أَصْحَابِي فَأَمْسِكُوا فَقَدْ عُلِمَ النبي ﷺ ما يَكُونُ مِنْهُمْ مَنْ الزَّلَلِ بَعْدَ مَوْتِهِ فَلَمْ يَقُلْ فِيهِمْ إلَّا خَيْرًا وَقَال ذَرُوا أَصْحَابِي لَا تَقُولُوا فِيهِمْ إلَّا خَيْرًا وَلَا تُحْدِثْ بِشَيْءٍ مِنْ زَلَلِهِمْ وَلَا حَرْبِهِم وَلَا مَا غَابَ عَنْكَ عِلْمُهُ وَلَا تَسْمَعَه مِنْ أَحَدِ يُحَدِّثُ بِهِ فَإِنَّهُ لَا يَسْلَمُ لَك قَلْبِك أَن سَمِعْتُه).
واتاکەی(وە ئەگەر کەسێکت بینی تانەی لە یەکێك لە هاوەڵانی پێغەمبەری الله ﷺ دەدا ئەوا بزانە کە خاوەنی قسەی خراپ و هەوا و ئارەزووە، لەبەر فەرموودەکەی پێغەمبەری الله ﷺ کە دەفەرمووێ: ئەگەر باسی هاوەڵانم کرا ئەوا دەست هەڵگرن، چونکە پێغەمبەری الله ﷺ دەیزانی لە پاش مردنی ئەو تووشی هەڵە دەبن، بۆیە لە چاکە زیاتر دەربارەیان هیچی نەگوتووە، وە دەفەرمووێ: واز لە هاوەڵانم بێنن، دەربارەیان هیچ قسەیەک مەکەن جگە لە خێر و چاکە. دەربارەی هەڵەکان هیچ مەگێڕەوە، وە دەربارەی جەنگەکانیان و ئەوەی کە زانینی لە تۆوە نادیارە، گوێ لە هیچ کەسێک مەگرە باسی دەکات، چونکە دڵت هەرگیز سەلامەت نابێ ئەگەر تۆ ئەوەت بیست).

۱۳٤- وَإِذَا سَمِعْتَ الرَّجُلَ يَطْعَنُ عَلَى الْآثَارِ أَوْ يُرَدُّ الْآثَار أَوْ يُرِيدُ غَيْرَ الْآثَار فَاتَّهَمَه عَلَى الْإِسْلَامِ وَلَا تَشُكُّ أَنَّهُ صَاحِبُ هَوًى مُبْتَدِعٌ.
واتاکەی(وە ئەگەر کەسێکت بینی تانە لە ئەثەر دەدات یان ئەثەر ڕەتدەکاتەوە، یان جگە لە ئەثەری دەوێت، ئەوا تۆمەتباری بکە لەسەر ئیسلام(واتا کافرە)، گومانت نەبێ ئەوە خاوەنی ئارەزووە بیدعەچیە)

۱٥۲- وَالْمِحْنَة فِي الْإِسْلَامِ بِدْعَةً وَأَمَّا الْيَوْمُ فَيُمْتَحَن بِالسُّنَّةِ لِقَوْلِهِ إنْ هَذَا الْعِلْمِ دِينٌ فَانْظُرُوا مِمَّن تَأْخُذُونَ دِينَكُمْ وَلَا تَقْبَلُوا الْحَدِيثِ إلَّا مِمَّنْ تَقْبَلُون شَهَادَتُه فَانْظُرْ إنْ كَانَ صَاحِبُ سُنَّةٍ لَهُ مَعْرِفَةٌ صَدُوقٌ كَتَبْت عَنْهُ وَإِلَّا تَرِكَتِه)
واتاکەی(وە تاقیکردنەوەی خەڵکی لە ئیسلامدا بیدعەیە، بەڵام ئەمڕۆ بە سوننەت تاقیدەکرێتەوە، لەبەر ئەو وتەیەی کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: بزانن ئەم عیلمە دینە، کەواتە سەیرکەن بزانن دینەکەتان لە چ کەسێکەوە وەردەگرن، وە فەرموویەتی: فەرموودە لە هیچ کەسێکەوە وەرمەگرن ئیللا لەو کەسانەوە نەبێ شایەتیەکەی وەردەگرن. 
بۆیە سەیر دەکەیت ئەگەر هاتوو کەسەکە خاوەنی سوننەت بوو، شارەزا و ڕاستگۆ بوو، ئەوا فەرموودەی لێوە دەنووسین ئەگەرنا وازی لێ دەهێنرێ).

۱٥۳- وَإِذَا أَرَدْت الِاسْتِقَامَةَ عَلَى الْحَقِّ وَطَرِيق أَهْلِ السُّنَّةِ قَبْلَك فَاحْذَر الْكَلَام وَأَصْحَاب الْكَلَام وَالْجِدَال وَالْمِرَاء وَالْقِيَاس وَالْمُنَاظَرَة فِي الدِّينِ فَإِنَّ استماعك مِنْهُمْ وَإِنْ لَمْ تُقْبَلْ مِنْهُمْ يَقْدَح الشَّكِّ فِي الْقَلْبِ وَكَفَى بِهِ قَبُولًا فَتَهْلِك وَمَا كَانَتْ قَطُّ زَنْدَقَة وَلَا بِدْعَةٍ وَلَا هَوًى وَلَا ضَلَالَةٌ إلَّا مِنْ الْكَلَامِ وَالْجِدَال وَالْمِرَاء وَالْقِيَاس وَهِي أَبْوَاب الْبِدَع والشكوك وَالزَّنْدَقَة).

واتاکەی(ئەگەر دەتەوێت دامەزراو بیت لەسەر حەق و ڕێگای ئەهلی سوننەی پێش خۆت، ئەوا ئاگاداری قسە بە، وە ئاگاداری خاوەنی قسە و مشتومڕ و ناکۆکی و مناظرە بە لە دیندا ( مناظرة: واتە مناقەشە کردن لەسەر بابەتێکی دیاریکراو )، چونکە گوێ گرتنت لێیان هەرچەندە لێیان وەرنەگری ئەوا گومان و دوو دڵی لە دڵتدا دروست دەکات، بەسیەتی ئەو وەرگرتنە، ئەوا بەهەلاکەتدا دەچیت، هەرگیز زەندەقە و بیدعە و ئارەزوو، وە گومڕایی پەیدا نەبووە ئیللا لە ڕێگای قسە و مشتومڕ و ناکۆکی و قیاس ـەوە نەبێ، ئەویش دەرگاکانی بیدعە و گومان و زەندەقەیە. ( واتا ئەوەندە ترسناکە ئەگەر وتەکانیشیان قبوڵ نەکەیت کەمترین شت کە کارت تێبکات ئەوەیە کە گومانت بۆ دروست دەکەن، یا مقلب القلوب ثبت قلبي علی دینك ).

۱٥٤- فَاَللَّهَ اللَّهَ فِي نَفْسِك وَعَلَيْك بِالْآثَار وَأَصْحَاب الْأَثَر وَالتَّقْلِيد فَإِنَّ الدَّيْنَ إنَّمَا هُوَ التَّقْلِيد يَعْنِي للنبي ﷺ وأصحابه رِضْوَانُ اللَّهِ عَلَيْهِمْ أَجْمَعِينَ وَمَنْ قَبْلَنَا لَم يَدْعُونَا فِي لُبْسِ فقلدهم واسترح وَلَا تُجَاوِزْ الْأَثَر وَأَهْلِ الْأَثَرِ)
واتاکەی(ئاگاداری نەفست بە، وە دەست بگرە بە ئەثەر و ئەهلی ئەثەر و شوێنیان بکەوە، چونکە دین بریتییە لە شوێنکەوتن ( تقلید لێرە بە مانای شوێنکەوتن دێت ) واتە: شوێنکەوتنی پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵانی الله لێیان ڕازی بێت، وە ئەوانەی دوای ئەوان، بۆیە شوێنیان بکەوە و ئاسوودەبە ( واتا کاتێ تۆ شوێنیان دەکەویت ئیتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت چونکە لەسەر حەقن ) وە تێمەپەڕە لە ئەثەر و ئەهلی ئەثەر)

۱٦٥- فَمَنْ أَقَرَّ بِمَا فِي هَذَا الْكِتَابِ وَآمَنَ بِهِ وَاِتَّخَذَهُ إمَامًا وَلَمْ يَشُكَّ فِي حَرْفٍ مِنْهُ وَلَمْ يَجْحَدْ حَرْفًا مِنْهُ فَهُوَ صَاحِب سُنَّةٌ وَجَمَاعَةٌ كَامِلٍ قَدْ كَمُلَتْ فِيهِ الْجَمَاعَةُ وَمَنْ جَحَدَ حَرْفًا مِمَّا فِي هَذَا الْكِتَابِ أَوْشَك فِي حَرْفٍ مِنْهُ أَوْ شَكَّ فِيهِ أَوْ وَقَفَ فَهُوَ صَاحِبِ هَوًى).
واتاکەی(وە هەر کەسێک دان بەوەدا بنێت لەم کتێبەدا هەیە و بڕوای پێی هێنابێت و بیکاتە پێشەنگی خۆی و لە یەک پیتدا گومانی نەبێ، وە نکۆڵی لە یەک پیتی نەکات، ئەوا خاوەنی سوننە و جەماعەیە، بە تەواوی جەماعەتی تێدا کامل بووە، هەر کەسێك نکۆڵی لە پیتێک بکات لەوەی لەم کتێبەدا هەیە، یان گومانی لە پیتێکی هەبێت، یان گومانی بوو وەستا، ئەوا خاوەنی هەوا و ئارەزووە. ( مەبەستی ئەم کتێبەیە شرح السنة ).

۱۷۰- قَالَ مَالِكٌ بْنِ أَنَسٍ مِنْ لَزِمَ السُّنَّة وَسَلَّمَ مِنْهُ أَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ ثم مَاتَ كَانَ مَعَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَإِنْ قَصُرَ فِي الْعَمَلِ.
وَقَالَ بِشْرٌ بْنُ الْحَارِثِ السُّنَّةَ هِيَ الْإِسْلَامَ وَالْإِسْلَامُ هُوَ السُّنَّةُ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ إذَا رَأَيْت رَجُلًا مِنْ أَهْلِ السُّنَّةِ فَكَأَنَّمَا رَأَيْت رَجُلًا مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ الله ﷺ وإذا رَأَيْت رَجُلًا مِنْ أَهْلِ الْبِدَعِ فَكَأَنَّمَا رَأَيْت رَجُلًا مِنْ الْمُنَافِقِينَ.
وَقَالَ يُونُسُ بْنُ عُبَيْدِ الْعَجَبُ مِمَّنْ يَدْعُو اليَوْمِ إِلَى السُّنَّةِ وَأَعْجَبُ مِنْهُ الْمُجِيب إلَى السُّنَّةِ.
وَكَانَ ابْنُ عَوْنٍ يَقُولَ عِنْدَ الْمَوْتِ السُّنَّة السُّنَّة وَإِيَّاكُمْ وَالْبِدَعَ حَتَّى مَاتَ.
وَقَالَ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ مَاتَ رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِي فَرُئِيَ فِي الْمَنَامِ فَقَالَ قُولُوا لِأَبِي عَبْدِ اللَّهِ عَلَيْك بِالسَّنَةِ فَإِنْ أَوَّلَ مَا سَأَلَنِي رَبِّي تَعَالَى عَنْ السُّنَّةِ.
وَقَالَ أَبُو الْعَالِيَةِ مِنْ مَاتَ عَلَى أَلْسِنَةِ مَسْتُورًا فَهُوَ صِدِّيقٌ وَالِاعْتِصَام بِالسُّنَّة نَجَاةٌ.
وَقَالَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيِّ مَنْ أَصْغَى بِإِذْنِه إلَى صَاحِبِ بِدْعَةٍ خَرَجَ مِنْ عَصَمَهُ اللَّهُ وَوَكَّل إلَيْهَا يَعْنِي إلَى الْبِدَعِ.
وَقَالَ دَاوُد بْنِ أَبِي هِنْدٍ أَوْحَى اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَى إلَى مُوسَى بْنُ عِمْرَانَ لَا تُجَالِسْ أَهْلِ الْبِدَعِ فَإِن جالستهم فحاك فِي صَدْرِكَ شَيْءٍ مِمَّا يَقُولُونَ أكببتك فِي نَارِ جَهَنَّمَ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ مِنْ جَالَسَ صَاحِبَ بِدْعَةٍ لَمْ يُعْطَ الْحِكْمَةَ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ لَا تَجْلِسُ مَعَ صَاحِبِ بِدْعَةٍ فَإِنِّي أَخَافُ أَنْ تَنْزِلَ عَلَيْك اللَّعْنَة.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ مِنْ أَحَبَّ صَاحِبُ بِدْعَةٍ أَحْبَطَ اللَّهُ عَمَلَهُ وَأَخْرَج نُورُ الْإِسْلَامِ مِنْ قَلْبِهِ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ مِنْ جَلَسَ مَعَ أَصْحَابِ بِدْعَةً فِي طَرِيقِ فَجَزّ فِي طَرِيقِ غَيْرُهُ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ مِنْ عِظَمِ صَاحِبِ بِدْعَةٍ فَقَدْ أَعَانَ عَلَى هَدْمِ الْإِسْلَامِ وَمَنْ تَبَسَّمَ فِي وَجْهِ مُبْتَدِعٌ فَقَدْ اسْتَخَفَّ بِمَا أُنْزِلَ اللَّهُ تَعَالَى عَلَى محمد ﷺ ومن زَوْج كريمته مُبْتَدِعٌ فَقَدْ قَطَعَ رَحِمِهَا وَمَنْ تَبِعَ جِنَازَةَ مُبْتَدِعٌ لَمْ يَزَلْ فِي سَخَطِ اللَّهِ حَتَّى يَرْجِعَ.

وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ أَكَلَ مَعَ يَهُودِيٍّ وَنَصْرَانِيٍّ وَلاَ أَكَلَ مَعَ مُبْتَدِعٌ وَأُحِبُّ أَنْ يَكُونَ بَيْنِي وَبَيْنَ صَاحِبِ بِدْعَةٍ حِصْنٌ مِنْ حَدِيدٍ.
وَقَالَ الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ إذَا عَلِمَ اللَّهِ تَعَالَى مِنْ الرَّجُلِ أَنَّهُ مُبْغِض لِصَاحِبِ بِدْعَةٍ غُفِرَ لَهُ وَإِنْ قَلَّ عَمَلِهِ وَلَا يَكُنْ صَاحِبُ سُنَّةٌ يُمَالِئ صَاحِبِ بِدْعَةٍ إِلَّا نِفَاقًا وَمَن أَعْرَض بِوَجْهِه عَنْ صَاحِبِ بِدْعَةٍ مَلَأَ اللَّهُ قَلْبَهُ إيمَانًا وَمَنْ انْتَهَرَ صَاحِبَ بِدْعَةٍ آمَنَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْفَزَعِ الأَكْبَرُ وَمَن أَهَان صَاحِبِ بِدْعَةٍ رَفَعَهُ اللَّهُ فِي الْجَنَّةِ مِائَةَ دَرَجَةٍ فَلَا تَكُنْ صَاحِبِ بِدْعَةٍ فِي اللَّهِ أبداً).

واتاکەی(مالیکی کوڕی ئەنەس رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک دەست بگرێت بە سوننەتەوە و هاوەڵانی پێغەمبەری اللە ﷺ لێ سەلامەت بێ و ئینجا بمرێت ئەوا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکاندایە، هەر چەندە کەمتەرخەمی هەبێت لە کردەوەکانیدا. ( ئەمە فەزڵی ئەو کەسە دەردەخات کە عەقیدەیەکی ئەهلی سوننە و جەماعەی هەیە و دەستی گرتووە بە سوننەت بەڵام ئەمە وامان لێ نەکات کە ساردمان بکاتەوە و تەمبەڵی ڕوومان تێ بکات بەڵکو دەبێت بەردەوام لە نێوان ڕەجا و ترس و خۆشەویستی الله وە عیبادەتەکان بکەین و دوعا بکەین بۆ هیدایەت و ثبات ).
وە بشر ـی کوڕی الحارث رحمە الله فەرموویەتی: ئیسلام بریتییە لە سوننەت، وە سوننەتیش بریتییە لە ئیسلام. ( واتە ئیسلام ئەو ڕێگایەیە کە پێغەمبەران علیهم السلام هێناویانە وە لە ئیسلامدا ئەوەیە کار بە سوننەت بکەیت، وە هەموو پێغەمبەرێکیش ئیسلامی هێناوە ).
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: ئەگەر کەسێک ببینم لە ئەهلی سوننە وەکو ئەوەیە کەسێک ببینم لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ، وە ئەگەر کەسێک ببینم لە ئەهلی بیدعە وەکو ئەوە وایە کەسێک ببینم لە دووڕووەکان.
وە یونس ـی کوڕی عُبید رحمە الله فەرموویەتی: سەیرە کەسێک ئەمڕۆ بانگەوازی دەکات بۆ سوننەت وە لەوە سەیرتر ئەوەیە کەسێک وەڵامی سوننەت دەداتەوە و قبوڵی دەکات. ( بەهۆی زۆری بیدعە و فیتنە، وە کەمی ئەهلی سوننە و جەماعە، الله المستعان ).
وە ٳبن عون رحمە الله لە کاتی مردن دەیفەرموو: دەست بگرن بە سوننەت، دەست بگرن بە سوننەت، وە دوور بکەونەوە لە بیدعە تاکو مرد.
وە ئیمامی ٲحمد بن حنبل رحمە الله فەرموویەتی: یەکێک لە هاوەڵانم مرد، لە خەودا ئەویان بینیبوو گووتی: بە باوکی عبدالله بڵێن: دەست بە سوننەتەوە بگرێت، چونکە یەکەم شت کە الله تعالی پرسیاری لێکردم دەربارەی سوننەت بوو. 
وە ٲبو العالیة رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک لەسەر سوننەت بمرێت و هیچ جیاوازیەکی لێ نەبینرێ، ئەوا کەسێکی ڕاستگۆیە.
وە دەفەرمووێ: دەست گرتن بە سوننەت ڕزگار بوونە ( واتە ڕزگار بوونە لە ئاگر و سەلامەتە لە هەموو بیدعەیەک ). 
وە سفیان ـی الثوري رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک بە گوێیەکانی گوێ بۆ خاوەنی بیدعە بگرێت، ئەوا لە پارێزراوی الله تعالی دەردەچێت و دەسپێردرێ واتە بۆ بیدعەکە. ( مانای وایە لە پارێزراوی الله تعالی دەردەچێت و دەسپێردرێ بە بیدعەچیەکە چونکە خۆی گوێی بۆ بیدعەچی سووک کردووە و گوێی بۆ ڕادەگرێت ).
وە داود ـی کوڕی هند رحمە الله فەرموویەتی: اللە تبارك وتعالی وەحی کرد بۆ موسی کوڕی عیمڕان علیهم السلام : لەگەڵ بیدعەکاران دامەنیشە، ئەگەر لەگەڵیاندا دانیشتی و شتێک بە دڵتدا هات لەوەی دەیڵێن ئەوا دەچیتە ناو ئاگرەوە. 
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک لەگەڵ خاوەن بیدعەیەکدا دابنیشی ئەوا چیتر حیکمەتی پێ نابەخشرێ.
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: لەگەڵ خاوەن بیدعەدا دامەنیشە، چونکه لەوە دەترسم لەعنەتت بەسەردا دابارێ.
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک خاوەنی بیدعەی خۆشبوێت، ئەوا الله تعالی کارەکەی پووچەڵ دەکاتەوە و ڕووناکی ئیسلام لە دڵی دەردەکات.
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: لەگەڵ خاوەنی بیدعەدا لە ڕێگادا دانیشێت ئەوا لە ڕێگایەکی ترەوە بڕۆ. ( واتا ئەگەر لە ڕێگا ئەوت بینی ئەوا لەگەڵیدا مەڕۆ لە ڕێگایەکی ترەوە بڕۆ، وە هاوڕێیەتیان مەکە چونکە کارت تێدەکەن ).
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: هەر کەسێک خاوەن بیدعەچیەک بە مەزن بزانێت ئەوا یارمەتی دەدات بۆ ڕووخانی ئیسلام، هەر کەسێک بە ڕووی مبتەدعێکدا پێبکەنێ ئەوا بە سووك تەماشای ئەوەی کردووە دابەزیوەتە سەر محمد ﷺ ـدا، هەر کەسێک کچەکەی خۆی ـدا بە مبتەدعێک ئەوا پەیوەندی خزمایەتیەکەی پچڕاندووە، هەر کەسێک شوێن جەنازەی مبتەدعێک بکەوێ ئەوا بەردەوام لە تووڕەبوونی اللە یە تاکو دەگەڕێتەوە.
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: لەگەڵ جولەکە و گاوردا نان دەخۆم بەڵام لەگەڵ مبتەدعدا ناخۆم، پێم خۆشە لە نێوان من و خاوەن بیدعە قەڵایەکی ئاسن هەبێت.
وە فضیل ـی کوڕی عیاض رحمە الله فەرموویەتی: ئەگەر الله تعالی زانی کەسێک ڕقی لە خاوەن بیدعەیە ئەوا لێی خۆش دەبێ، هەر چەندە کردەوەکانی کەم بێت، کەسێکی خاوەن سوننەت لایەنگیری خاوەن بیدعە ناکات ئیللا دووڕوویی یە، هەر کەسێک ڕووی لە خاوەن بیدعە وەرگێڕێ ئەوا الله تعالی دڵی پڕ دەکات لە ئیمان، هەر کەسێک توڕەبێت لە خاوەن بیدەع ئەوا الله تعالی لە ڕۆژی قیامەت دڵنیا و بێ ترسی دەکات، هەر کەسێک خاوەن بیدعەیەک ڕیسوا بکات ئەوا الله تعالی لە بەهەشتدا سەد پلە بەرزی دەکاتەوە، بۆیە لەبەر الله هەرگیز خاوەنی بیدعە مەبە.
۱٥۸- وَلَا يَحِلُّ لِرَجُلٍ أَنْ يَقُولَ فُلَانٌ صَاحِبِ سَنَةٍ حَتَّى يَعْلَمَ أَنَّهُ قَدْ اجْتَمَعَتْ فِيهِ خِصَال السُّنَّةُ فَلَا يُقَالُ لَهُ صَاحِبُ سَنَةٍ حَتَّى تَجْتَمِعَ فِيهِ السُّنَّةُ كُلَّهَا)
واتاکەی(حەڵاڵ نییە بۆ هیچ پیاوێکی بڵێت: فڵان کەس خاوەنی سوننەتە، تاکو نەزانێ ئاکارەکانی سوننەتی تێدا کۆبووەتەوە، پێی ناگووترێت خاوەنی سوننە تاکو هەموو سوننەی لا کۆ نەبێتەوە. ( واتا نابێت بێ ئەوەی هیچ زانیاریەکت دەربارەی هەبێت مەدحی بکەیت، چونکە لەوانەیە بەهۆی تۆوە لای خەڵک خۆشەویست بێت و خەڵکیش شوێنی بکەون.
ئاکارەکانی سوننەت واتە لە عەقیدە و علم و کار و کردەوە و شوێنکەوتنی سەلەفی صالح بێت ).

کتێبی بیروباوەڕی ئیسلامی,سەرچاوەکانی بیروباوەڕی کوردەواری,بیروباوەڕی ئیسلامی pdf, 
بیروباوەڕت وەربگرە لە قورئان و سوننەت,بیروباوەڕ pdf,ئیمان و عەقیدەی ئیسلامی,پوختەی عەقی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى