ڕۆژووی عاشورا
صفحة 1 من اصل 1
ڕۆژووی عاشورا
بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشورا (١٠ /محرم)
بسم الله الرحمن الرحیم(قَدِمَ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ المدينةَ فرأَى اليهودَ يصومونَ يومَ عاشوراءَ فقال لهم : ما هذا اليومَ الذي تَصومونهُ قالوا : هذا يومٌ صالحٌ هذا يومٌ نَجَّى اللهُ فيه بَنِي إسرائيلَ من عدُوِّهم فصامهُ موسى عليهِ السلامُ فقال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ : أنا أحقُّ بِموسَى منكم فصامهُ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ وأَمَرَ بصومِه )البخاري (٤٦٨٠)، ومسلم (١١٣٠)
واتا :_ پێغەمبەرﷺ، هاتە مەدینە و بینی جولەکەکان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو بوون پێی گوتن: ئەم ڕۆژە چییە کە ئێوە بەڕۆژوو بن، وتیان: ئەمە ڕۆژێکی ڕاست و دروستە ئەمە ڕۆژێکە کە الله عز وجل نەوەی ئیسرائیلی لە دوژمنەکەیان ڕزگار کرد.بۆیە موسا علیه سلام بەڕۆژوو بوو ، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی :_ من لەپێشترم لەئێوە بەموسى ، دواتر ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بوو وە فەرمانی کرد بەگرتنی .
سەحابەی بەڕێز ابن عباس فەرموویەتی :_( ما رَأَيْتُ النبيَّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ يَتَحَرَّى صِيَامَ يَومٍ فَضَّلَهُ علَى غيرِهِ إلَّا هذا اليَومَ؛ يَومَ عَاشُورَاءَ، وهذا الشَّهْرَ. يَعْنِي شَهْرَ رَمَضَانَ. ) البخاري (٢٠٠٦) ، ومسلم (١١٣٢)
واتا:_ من هەرگیز پێغەمبەرم نەبینیوە ﷺ هەوڵی بەڕۆژووبوون بدات لە ڕۆژێکدا کە لە هەموو ڕۆژێکی تری پێ باشتر بوو جگە لەم ڕۆژە. ڕۆژی عاشورا، و ئەم مانگەش. واتە مانگی ڕەمەزان.
ئیمامی نەوەوی فەرموویەتی:_ ( يُكَفِّرُ (صيام يوم عرفة) كُلَّ الذُّنُوبِ الصَّغَائِرِ , وَتَقْدِيرُهُ يَغْفِرُ ذُنُوبَهُ كُلَّهَا إلا الْكَبَائِرَ.
ثم قال رحمه الله: صَوْمُ يَوْمِ عَرَفَةَ كَفَّارَةُ سَنَتَيْنِ , وَيَوْمُ عَاشُورَاءَ كَفَّارَةُ سَنَةٍ , وَإِذَا وَافَقَ تَأْمِينُهُ تَأْمِينَ الْمَلائِكَةِ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ... كُلُّ وَاحِدٍ مِنْ هَذِهِ الْمَذْكُورَاتِ صَالِحٌ لِلتَّكْفِيرِ فَإِنْ وَجَدَ مَا يُكَفِّرُهُ مِنْ الصَّغَائِرِ كَفَّرَهُ , وَإِنْ لَمْ يُصَادِفْ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً كُتِبَتْ بِهِ حَسَنَاتٌ وَرُفِعَتْ لَهُ بِهِ دَرَجَاتٌ ,.. وَإِنْ صَادَفَ كَبِيرَةً أَوْ كَبَائِرَ وَلَمْ يُصَادِفْ صَغَائِرَ , رَجَوْنَا أَنْ تُخَفِّفَ مِنْ الْكَبَائِرِ.)
( المجموع شرح المهذب ج٦)
واتا :_ بەڕۆژووبونی ڕۆژی عەرەفە ، ئەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ ، وە بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورا ئەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی ساڵێک ، وە ئەگەر مرۆڤ ( ئامین ) ی نوێژەکەی کە لەنوێژی جەماعەتدا دەیڵێت لەپاش سورەتی الفاتحة ، لەگەڵ ( ئامین ) ی مەلائیکەتدا پێکەوە بوو ، ئەبێتە هۆکاری لێخۆشبوونی تاوانەکانی پێشووی ، هەر یەکێک لەم شتانەی باسکراون گونجاوە بۆ کەفارەت، بۆیە ئەگەر هەر گوناهێکی بچووکی دۆزیەوە (هەر گوناهێکی بچوکی هەبوو ) ، ئەوا کەفارەتی دەکات ، وە ئەگەر کەفارەتی تاوانەکانی نەکرد ، چ تاوانەکە ب چووک بێت یان گەورە، ئەوا ئەوکات کردەوەی چاکی بۆ تۆمار دەکرێت و پلەکانی بەرز دەبنەوە بەهۆی ئەوەوە ، وە ئەگەر کەسەکە گوناهێکی گەورە ی هەبوو یان ڕوو بەڕووگ گوناهی گەورە بووەوە و ڕووبەڕووی گوناهێکی بچووک نەبووەوە، هیوامان وایە گوناهە گەورەکانی بۆ سووک بکات .
شێخ الاسلام ابن تەیمیە فەرموویەتی : ( وَتَكْفِيرُ الطَّهَارَةِ، وَالصَّلاةِ، وَصِيَامِ رَمَضَانَ، وَعَرَفَةَ، وَعَاشُورَاءَ لِلصَّغَائِرِ فَقَطْ. ) ( الفتاوى الكبرى ج/٥).
واتا:_ کەفارەتی پاککردنەوە و نوێژ و ڕۆژووی ڕەمەزان و عەرەفات و عاشورا تەنها بۆ تاوانە بچوکەکانە.
ڕۆژی غەدیر,عاشورا چیە,ڕۆژی عاشورا,رۆژی عاشورا,ڕۆژی غدیر,وتە بۆ ڕۆژی لەدایک بوون,ڕۆژی عاشورا چییە,ڕۆژووی عاشورا,ڕۆژوی عاشورا,ڕۆژووی عاشوراء,ڕۆژی عاشورا چیە,زيارات عاشوراء
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى