لەنێوانی ئەشعەرییەكان وئیمامی دارمی
صفحة 1 من اصل 1
لەنێوانی ئەشعەرییەكان وئیمامی دارمی
لەنێوانی ئەشعەرییەكان وئیمامی دارمی!
بەداخەوە دەبینین ودەبیستین كە ڕۆژانە "بەناو ئەشعەرییەكانی سەردەم" وەكو ڕافیزەكان بەربوونەتە گیانی زانایانی سەلەفی ساڵح وسێ سەدە پیرۆزەكە و، تۆمەتباریان دەكەن بە كوفر وتەجسیم!ئینجا یەكێك لەو زانا وپێشەوایانە، بریتییە لە: ئیمامی عوسمانی كوڕی سەعیدی داريمی -رحمه الله-.
ئەوان زۆر بەخراپه باسی دەكەن وبە موجەسسیمە ناوی دەبەن، یەكێك لەوانە ئەو مەلایەیە كه ناوي مه لاي نامه لتصديق ئه شعه ريه كە دەبینن تۆمەتباری دەكات بە كوفر وتەجسیم، بەڵام بابزانین، ئەو ئیمامە كێیە و، زانایان چۆن وەسفی دەكەن:
زەهەبی دەفەرمووێت: عثمان بن سعيد بن خالد بن سعيد: الإمام، العلامة، الحافظ، الناقد، شيخ تلك الديار، أبو سعيد، التميمي، الدارمي، السجستاني، صاحب " المسند " الكبير والتصانيف .
بەكەمێك بەر لە ساڵی دوو سەدی هیجری لە دایك بووە و، هەرێمەكان گەڕاوە بۆ داواكردن وكۆكردنەوەی فەرموودە.
فەرموودەی لە چەندان زانا وەرگرتووە، لەوانە: أحمد بن حنبل و، یحیی بن معین و، علی بن المدیني و، إسحاق بن راهویه و، جگە لەمانە لە خەڵكێكی زۆر لە حەڕەمەین وشام ومیسڕ وعیڕاق وجەزیرە و وڵاتی عەجەم.
كیتابێكی داناوە بەناوی: الرد علی بشر المریسي و، یەكێكی تریش بەناوی: الرد علی الجهمیة. وەهەروەها -هەروەكو لە سەرەتادا باسیكرد- خاوەنی موسنەدی گەورەیە.
زانست وعیلەلی فەرموودەی لە عەلی كوڕی مەدینی ویەحیای كوڕی مەعین وئەحمەدی كوڕی حەنبەل وەرگرتووە و، لە خەڵكی سەردەمی خۆی بەتواناتربووه، وەهەروەها هەمیشە باسی سوننەتی دەكرد وهۆگری ببوو، زۆر زیرەكيش بوو لە گفتوگۆدا.
یعقوب بن إسحاق القراب فەرموویەتی: ما رأینا مثل عثمان بن سعید، ولا رأی عثمان مثل نفسه. واتە: وێنەی عوسمانی كوڕی سەعیدمان نەبینيوە و، ئەویش وێنەی خۆی نەبینیوە!
أبو حامد الأعمشي فەرموویەتی: لەناو فەرموودەناساندا وێنەی "محمد بن یحیی و، عثمان بن سعید و، یعقوب الفسوي"م نەبینیوە!
أبو داود السجستاني فەرموویەتی: لە داريمی فێری فەرموودە بووین!
زەهەبی دەفەرمووێت: قلت: كان عثمان الدارمي جذعا في أعین المبتدعة. واتە: دەڵێم: عوسمانی داریمی دڕكێك بوو لە چاوی بیدعەچییەكان!
أبو الفضل الجارودي فەرموویەتی: كان عثمان بن سعید إماما یقتدی به في حیاته وبعد مماته. واتە: عوسمانی كوڕی سەعید پێشەوایەك بوو ئیقتیدای پێوە دەكرێت لە ژیانی ودوای مردنیشی!
زەهەبی دەفەرمووێ: یەكێك لە وتەكانی داريمی كه لە كیتابی"النقض" دا هاتووە، ئەوەیە: اتفقت الكلمة من المسلمین أن الله -تعالی- فوق عرشه، فوق سماواته.
ئیتر ئەم مەلا گومڕایەش باوەڕی بەوە نییە كە خوای گەورە لەسەر عەرشە، بۆیە ڕقی لێیەتی وقسەی پێ دەڵێت!
سوف ترى وينجلي الغُبارُ *** أفرسٌ تحتــك أم حمارُ
ئیمامی داریمی لە مانگی زیلحیججە، لە ساڵی 280 وەفاتی كرد.
سير أعلام النبلاء، للذهبي (13/319-326).
ئینجا لە هەمووی خۆشتر "تاج الدين السبكي " -كە لەلای بەناو ئەشعەرییەكانی سەردەم جیگای ئیعتیبارە- ئاوا باسى ئەو ئيمامە دەكات: عثمان بن سعيد ... الحافظ أبو سعيد الدارمي: محدث هراة، وأحد الأعلام الثقات، ومن ذكره العبادي في "الطبقات"، قائلا: الإمام في الحديث والفقه، أخذ الأدب عن ابن الأعرابي والفقه عن البويطي، والحديث عن يحيى بن معين.
مامۆستاكانی لە فەرموودە، ئەمانەن: أحمد بن حنبل و، علی بن المدیني و، إسحاق بن راهویه و، یحیی بن معین، لە فیقهیشدا مامۆستای بریتی بووە لە بوەیتی.
(تێبینیی: بویتیش قوتابی ئیمامی شافیعی بووە و، لە فيتنەی خالقی قورئان، لە زیندان وەفاتیكرد).
ئینجا دەڵێت: داریمی خاوەنی كیتابی: الرد علی الجهمیة و، الرد علی بشر المریسي و، موسنەدی گەورەیە، هەرئەویش بوو لە دژی موحەممەدی كوڕی كەڕڕام هەڵسا و، لە شاری " هراة" دەریكرد.
(تێبینییەكی گرنگ: موحەممەدی كوڕی كەڕڕام، مامۆستای موجەسسیمەكان بوو، ئیمامی داریمی لە دژی وەستا، كەچی ئەم "دختۆرە نەخۆشە" دەڵێت نا داریمی موجەسسیمە بووە! سبحانك هذا بهتان عظیم).
طبقات الشافعية الكبرى، تاج الدين السبكي(1/ 495-496).
يا من يدعي في العلم دكترةً ** عرفت شيئاً وفاتتك أشياءُ !
لەكۆتاییدا ئەوەندە دەڵێین كە ئیمامی زەهەبی لەمیانەی باسكردنی ژیانی ئەو پێشەوایەدا دەفەرمووێت:" فعلى علم الحديث وعلمائه ليبك من كان باكيا، فقد عاد الإسلام المحض غريبا كما بدأ فليسع امرؤ في فكاك رقبته من النار، فلا حول ولا قوة إلا بالله .
إذا جاء موسى وألقى العصا ** فقد بطل السحر والساحرُ!
ئەبو حەسەنی ئەشعەری,عەقیدەی ئەشعەری,ئەبو موسای ئەشعەری,عەقیدەی ئەشعەری pdf,پێناسەی ئەشعەری,ئەبولحەسەنی ئەشعەری,سەرباز ئەشعەری,ئەشعەری چیە,ئەشعەریەکان کێن,ئەشعەری چییە
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى