ژمارەی ئێسکەکانی مرۆڤ
ژمارەی ئێسکەکانی مرۆڤ
ژمـــارەی ئێســکـــەکــانـی لـــــەشـــی مـــرۆڤ
ئێسکەپەیکەری منداڵانی شیرەخۆرە ژمارەیان دەگاتە (۳۰۰) ئێسک بەڵام دواتر بەهۆی گەشەکردنەوە ئێسکەکان یەکتر دەگر و ژمارەیان کەم دەبێتەوە بۆ(۲۰٦) ئێسک ، زیاتر لە نیوەی ژمارەی ئێسکەکان دەکەوێتە دەست و قاچەکان و ئەوانی تریش بەسەر بەشەکانی تری لەش بلاودەبنەوە.ئێــسـکــەکــانــــی ســــــەر
ئێسکەکانی سەری مرۆڤ بەمشێوەیەیە دابەش دەبن۱ـ ئێسکەکانی جومجومەی سەر ژمارەیان هەشت ئێسکە.
۲ـ ئێسکەکانی دەم و چاو ژمارەیان چواردە ئێسکە.
۳ـ ئێسکەکانی گوێ ژمارەیان شەش ئێسکە.
٤ـ تاکە ئێسکێک کە نەبەستراوەتەوە بە هیچ ئێسکێکی تر لە ناوچەی گەروو (الحلق)
ئـێـســکــــەکــــانــــی ژێــــر ســـەر
ئێسکەکانی ژێر سەر بریتین لەم ئێسکانەی خوارەوە۱ـ ئێسکەکانی ناوشان ژمارەیان چوار ئێسکە
۲ـ ئێسکەکانی سینگ ژمارەیان بست و پێنچ ئێسکە
۳ـ ئێسکەکانی بڕبڕەی پشت ژمارەیان بیست و چوار ئێسکە
ئێسکەکانی هەردوو باڵی سەرەوەی مڕۆڤ
ئێسکەکانی هەردوو بالی سەرەوەی مرۆڤ بەمشێوەیەی خوارەوە دابەش بوون۱ـ جووت ئێسک لە هەردوو بەشی سەرەوەی بالەکان(ڕاست و چەپ)
۲ـ چوار ئێسک هەن لە ناوچەی مەچەک(الساعد)
۳ـ ژمارەی ئێسکەکانی هەردوو دەست پەنچا و چوار ئێسکە
* ئـێــســکــەکـــانـــی تــــر
۱ـ ئێسکی حەوز ژمارەیان چوار دانەیە
۲ـ ئێسکی ڕان و بەڵەک ژمارەیان شەش دانەیە
۳ـ ژمارەی ئێسکەکانی پێیەکان پەنچاو و دوو ئێسکن.
جــــۆرەکـــانی ئـــێــــســــک
ئێسەکەکانی لەشی مرۆڤ دابەش دەبن بەسەر چوار جۆر ئێسک کە ئەمانەن۱ـ ئێسکی درێژ:ئەم جۆرەیان بەهێز و درێژ شێوەن و ژمارەیان کەمە وەکو ئێسکەکانی ڕان
۲ـ ئێسکی کورت: ئەم جۆرەیان کورتە و سیفەتی ئیسفنجی هەیە.
۳ـ ئێسکی پان: ئەم ئێسکەیان وەکو بەستەر وایە سیفەتی ئیسفنجیشی هەیە
٤ـ ئێسکی ناڕێک: ئەم جۆرەیان جیاوازە و شێوەکەی نارێکە و لە سێ جۆرەکەی تر جیاوازە وەکو ئێسکی کلاوی ئەژنۆ
ئێسکەکان بە هۆی جومگەکانەوە بە یەکتری بەستراون و دەتوانن ڕێک بوەستن و پەیکەرە ئێسک پێک بهێنن
هــەندێ ڕاستی دەربارەی ئـێـسـکی لەشـی مـرۆڤ
ئێسک واتی پێکهاتەیەکی بەهێز پتەو لە لەشی مرۆڤ کە پێکهاتووە لە بڕێکی زۆر ماددەی کۆلاجین و فۆسفاتی کالیسیۆم کە ئەمانە بە پێکهاتەی بنەڕەتی ئێسک دادەنرێن، ئێسک کۆمەڵێک فەرمان بۆ لەش جێبەجێ دەکات لەوانە ئێسکەپەیکەر پێک دەهێنێت و بەهۆی ماسولکەکانەوە دەبێتە پێکهاتوویکی توند و ڕاگر بۆ لەشی مڕۆڤ هەروەها پاڕێزگاری لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دەکات لە زەبری دەرەکی وەکو ئێسکەکانی جومجومەی سەر کە مێشک دەپاڕێزن و ئێسکەکانی پاراسوو دڵ دەپاڕێزن، بچوکترین ئێسک لە لەشی مڕۆڤ دەکەوێتە ناوچەی گوێی ناوەراست و بەهێزترین و گەورەترین و درێژترین ئێسک لە لەشی مرۆڤ ئێسکی ڕانە.ژمارەی ئێسکەکانی لەشی مرۆڤ چەندە؟,ئێسکەکانی مرۆڤ,ئێسکەکانی سەر,وێڵاشی منداڵ,ھۆکارەکانی سەر ئێشە,ئێسکەپەیکەری مرۆڤ,ژمارەی ئێسکەکانی لەشی مرۆڤ,لێکردنەوەی نینۆک,سکۆلەرشیپ
مواضيع مماثلة
» ژەھری مار چی لە مرۆڤ دەکات
» يادگهى مرۆڤ بههۆى مۆبايل له مهترسيدايه!
» چەند زانیاریەکی پزیشکی بۆ لاشەی مرۆڤ
» بۆچی شەیتان دڵخۆشە بەوەی مرۆڤ بترسێ لەفەقیری و فەقیر کەوتن؟
» يادگهى مرۆڤ بههۆى مۆبايل له مهترسيدايه!
» چەند زانیاریەکی پزیشکی بۆ لاشەی مرۆڤ
» بۆچی شەیتان دڵخۆشە بەوەی مرۆڤ بترسێ لەفەقیری و فەقیر کەوتن؟
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى