ئه‌و توخمه خۆراكييانهى پێويستن بۆ پاراستنى ته‌ندروستى چاوه‌كانمان
ئه‌و توخمه خۆراكييانهى پێويستن بۆ پاراستنى ته‌ندروستى چاوه‌كانمان
ئه‌و توخمه خۆراكييانهى پێويستن بۆ پاراستنى ته‌ندروستى چاوه‌كانمان
ڤيتامين و كانزاكان و توخمه خۆراكييهكان پێويستن بۆ ته‌ندروستى گشت ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه په‌يوه‌ست ده‌بێ به ته‌ندروستى چاوه‌كانمان، ئه‌وا كه‌مى هه‌ندێ ڤيتامين يان كانزا، تواناى چاو بۆ خۆپاراستن له ميكرۆب و ڤايرۆسه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها بينايى چاو كز ده‌كات، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا، بۆيه پێويسته ئه‌و خۆراكانه بخۆين كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ڤيتامين و كانزايانهى كه بۆ ته‌ندروستى چاو به‌سوودن، له‌وانه‌ش:1. لۆتين
لۆتين پێكهاته‌يه‌كى دژ به هه‌وكردنه و به بڕێكى زۆر له سه‌وزه گه‌ڵاداره‌كان و پرته‌قاڵ و ئه‌نه‌ناس هه‌يه.
2. ڤيتامين C
ڤيتامين C به گرنگترين ڤيتامين داده‌ندرێت بۆ پاراستنى به‌رگرى جه‌سته، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستى چاو، چونكه تواناى رێگهگرتنى هه‌يه له هه‌وكردنى چاو و يارمه‌تيده‌ره له به‌رهه‌مهێنانى كۆلاجين كه زۆر پێويسته بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زيانانهى به تيشووهكانى (شانه‌كانى) چاو ده‌گه‌ن.
3. ڤيتامين A
تۆژينهوه پزيشكييه‌كان ڤيتامين A يان بهخێراكردنى پرۆسه‌ى چاكبوونه‌وه‌ى چاو به‌ستۆته‌وه له‌دواى نه‌شته‌رگه‌رى يان تووشبوون به‌هه‌ر نه‌خۆشييه‌كى چاو.
4. زينك
زينك زياتر له تيشووهكانى چاودا كۆده‌بێته‌وه، ئه‌م كانزايه يارمه‌تيده‌ره له كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن و نه‌هێشتنى كێشه‌كانى بينين.
5. زياكسانتين
زۆربه‌ى كات ئه‌م مادده‌يه له‌گه‌ڵ لۆتين پێكه‌وه‌ن، زياكسانتين چاو له په‌يدابوونى پهڵهكانى بينين و ماندووبوون ده‌پارێزێت.
6. ترشهڵۆكه رۆنييهكان (ئۆمێگا 3)
ئه‌م جۆره رۆنانه كه دژه هه‌وكردنن، به‌سوودن بۆ پاراستنى تيشووهكانى جه‌سته، بۆ ته‌ندروستى چاويش زۆر پێويستن، چونكه ده‌شێ رێگر بێت له‌هه‌ر زيانێك كه به‌چاو ده‌گات له ئه‌نجامى نه‌خۆشى شه‌كره.
چاو لە خەودا,چاو ئیشە,چاو و نەفەس,چاو هەڵپەڕین,هۆکاری چاو فڕین,هەوکردنی چاو,هۆکاری چاو ئێشە,هەڵئاوسانی چاو,هەستیاری چاو,هەڵپەڕینی چاو,هەڵاوسانی چاو,هۆکارەکانی چاو کزی
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى