backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

ناسخ و منسوخ

اذهب الى الأسفل

ناسخ و منسوخ Empty ناسخ و منسوخ

مُساهمة من طرف admin الخميس يوليو 11, 2024 1:56 pm

ناسخ واتە هەڵگری حوکمێک و دەقێک چ لە قورڕان بێت یان سوننە-فەرموودە-


مەنسوخ واتە ئەو دەقەی کە حوکمەکەی یان نوسینەکەی وەستێنراوە و کاری پێ ناکرێ.ان شاءالله لەخوارەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر ئەدەین.

جۆرەکانی نەسخ

✅جۆری یەکەم:نەسخ بوونی تەنها نوسین و خوێندنەوە (وەک نوسین ئایەتەکە بوونی نیە لەمصحف بەڵام حوکمەکەی هەیە وەک ئایەتی ڕەجمی زیناکاری ئافرەتی مێردار و پیاوی خێزاندار تا مردنیان)ئایەتەکە لەقورئان سردراوەتەوە بەڵام حوکمەکەی هەر هەیە و ثابتە.وەک خوای گەورە ئەفەرموێ:
الشيخ و الشيخة إن زنيا فارجمهما ان البتة... .
پیاوی ژندار و ژنی مێردار گەر زینایان کرد ڕەجمیان بکەن... .
لەسورەتی نوردابوو.

✅جۆری دووەم: نوسین و خوێندنەوە و حوکمیشی نەسخ بۆتەوە وەکو مەسەلەی خوشک و برا لەباسی شیرپێدان کە سەرەتا بە 10 جار جاوەکو مناڵ ئەبونە خوشک و برا کەم بوەوە بۆ 5 جار.واتە هەم نوسین و هەمیش حوکمەکە نەمان.وەک لای صحیحی موسلمیدا هاتوە 1452 لەبەشی رضاعات.

✅جۆری سێیەم:نەسخی حوکم تەنها کارپێکردنی ئەوەستێ گەرنا وەک دەق هەیە ئەمێنێتەوە(وەک ئایەتیSadولله المشرق و المغرب فأينما تولوا فثم وجه الله)نەسخ بویەوە لەرووی حوکمەوە گۆردرا بەم ئایەتە( فولوا وجوهكم شطر المسجد الحرام). 

ئەوەی کە نسخ دەکات زاتی الله یە جل جلاله هەروەک ئەفەرموێSadمَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنْسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا) واتە:ئەگەر ئایەتێک (لە قورئان) بسڕینەوە یان فەرامۆشی بکەین و لەبیری ببەینەوە ئەوا یەکێکی تری باشتر لە ئەو، یان وەک ئەو دەھێنین.

نسخ تەنها لەقورئان و سوننەتدا نیە بەڵکو لەشەریعەتەکانیشدا هەیە بۆ نمونە شەریعەتی ئادەم نەسخ بۆتەوە بەوەی دوای خۆی کە سیدنا ئیدریسە عليه وعلى نبينا الصلاةوالسلام وە تا دەگاتە شەریعەتی محمد علیە الصلاةوالسلام کە هەموو شەریعەتەکانی پێش خۆی نسخ کردەوە،

کێن ئەوانەی بڕوایان پێی نیە

یەکەم کەس کە بڕوای بەم حوکمە نەبو ابومسلیمی اصبهانی معتزلی بوو،وە معتزلەی ئێستاش بەهەمان شێوە کە تێکەڵەیەکن لەخوارج.وە سەرەتای فکرەکە بۆ خودی یەهود ئەگەرێتەوە چونکە ئەوان پێیان وایە شەریعەتی موسی نسخی تیانیە

ئایا خوا پەشیمان بۆتەوە

بێگومان نەخێر.
بەڵام ئەمە وەک هەموو فلتەرەکانی تر بۆ دەرخستنی ڕووی منافقینە لەهەموو سەردەمەکاندا چونکە تەنانەت بەخودی پێغەمبەریش ئەوترا کە گوایە دەستکاری قورئان ئەکا.
بۆیە ئاسانکاریەکە بۆ من و تۆی ئیماندار کە زۆر بەئاسانی ئەتوانین دووروەکان بناسینەوە بەبێ ئەوەی ئەوان بەخۆیان بزانن،چونکە ئیماندار خۆی بە عبد ئەزانێ و هەرچیەکی پێ بوترێ ئەڵێ سمعنا و اطعنا.بەڵام منافق عادەتی وایە ڕەخنە لەهەموو شتێک ئەگرێ تەنها لەبەرئەوەی عەقڵی ئەو وەری ناگرێ.

ناسخ و منسوخ لەچیدا هەیە

تەنها لەئەحکامی شرعیدا هەیە نەلەعقیدەدا بوونی هەیە نەلە قصصدا.

🍄ڕێژەی ئایەتە نسخ کراوەکانیش ئەوەندە نین تا منافقین دەهۆڵی بۆ بکوتن بەهەمویەوە ناگەنە 25 ئایەت کە پەیوەستن بە 8 حوکمەوە.کەواتە بەئاشکرا خوای گەورە پێمان ئەڵێ بەناراستەوخۆیی ئەمە بۆ ناسینەوەی منافقینە تا بیانناسن.چونکە هەرکەس سەری بۆ لەقاند بە قات و ریباتەوە ئتر ئەوە ناسینەوەی ئاسانە.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله وصحبه وسلم تسليما كثيرا.

توێژینەوەی زانستی,توێژینەوەی زانستی pdf,وتاری زانستی,زانستی دارایی و بانک,زانستی شەرعی و دروشمەکانی,پرسیار و وەڵامی زانستی,زانستی نەحو,زانستی قورئان pdf,زانستی قورئان
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى