backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

نەخۆشی غودە

اذهب الى الأسفل

نەخۆشی غودە Empty نەخۆشی غودە

مُساهمة من طرف admin الثلاثاء يوليو 09, 2024 3:06 pm

هــــــەموو شتێك دەربارەی نەخۆشی غودە

✔ نەخۆشی غودە ( Thyroid disease ) چیە⁉
✔ جۆرەکانی نەخۆشی غودە چیە ؟
✔ نیشانەکانینەخۆشی غودە چیە ؟
✔ پشکنینەکانی دەکرێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟
✔ ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە چین؟

نەخۆشی غودە ( Thyroid disease )

رژێنی پەریزادە ( غــــدە الــدرقــیـــــە )
ئەم رژێنە لەشێوەی پەپولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی 5 سانتیمەتر و كێشی نزیكه‌ی ٢٠ گرام ده‌بێت، فەرمانی سەرەکی ئەڕژێنە دەردانی هەردوو هۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێكخستنی مێتابۆلیزم و پله‌ی گه‌رمیی له‌ش و لێدانی دڵە.

بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە هەیە

① غودەی تەمەڵ( خمور الغدە) : کە وەک پێویست هۆرمۆن دەرنادات.
② غودەی هار( غودە السامە): واتە زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە.
ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک هەفتەیە وە بڕێکی بچوک
 (Triiodothyronine T3)
 کە تەمەنی تەنها 18 کاتژمێر وە بری لە %85 ی لە خوێندا لە (T4) وە دروست دەبێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ڕه‌گه‌زی ( مێ ) به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت وه‌ك له‌ڕه‌گه‌زی ( نێر )، هه‌ندێ جار هۆکاری ئەم نه‌خۆشییه‌‌ بۆماوه‌ییە.

نیشانەکانی زۆربونی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism)

① دابەزینی كێشی لەش.
② خێرابوونی لێدانی دڵ.
③ سكچوون.
④ گەورەبوونی ڕژێنەكە.
⑤ زوو تووڕە بوون.
⑦ لەش گەرمی.
⑧ ماندووێتی.
⑨ دەست لەرزین.

نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism)

① بێ هێزی.
② وشک بوونی پێست و قژهەڵوەرین.
③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
④ کەم بوونی ئارەقە.
⑤ لاواز کردنی مێشک.
⑥ تێک چوونی باری دەرونی .
⑦ کەم خوێنی.
⑧ قەبزی.

دەست نیشانکردنی نەخۆشی غودە

① ئەم هۆرمۆنەیە لەریگەی پشکنینی خوێنەوە دەستنیشان دەکریت بە ئامێری هۆرمۆنات لەسیرەمی خوێنەکە.
‌‌‌② سۆنەر (Ultra Sound) بۆدڵنیابون لە قەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.
③ تیشک (Thyroid Scan) بۆدڵنیابون لەشوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.
پشکنینی (ِBiopsy) لەکاتی بونی هەد برین و ناڕێکیەک لەشێوەی ڕژێنەکەدا هەبێت کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت

ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی غودە

⚫ T3..... 0.9__ 2.2 nmol/L
⚫ T4 ........ 4.5 __11.2 nmol/L
⚫ TSH .... 0.2 __ 4.2 nmol/L 
<0.15 hyperthyroid.
>7 hypothyroid

ئەم دەرمانانەی بەکاردێ بۆ نەخۆشی غودە

① Levothyroxine (Euthyrox, L-thyroxin, Eltroxin)
     25mg, 50mg, 75mg, 100mg, 150mg
ئەم قوەتانە زۆر بەکاردێ لە کوردستان.
② Carbimazole ( Neo - Mercazole ) 5mg

زۆر جار دکتۆر دەرمانی Propranolol لەگەڵ دەرمانی غودە دەنووسێ بۆ رێکخستنی لێدانی دڵ زیاتر لەگەڵ دەرمانی یەکەم.

نیشانەکانی غودە,جۆرەکانی غودە,نیشانەکانی شێرپەنجەی غودە,پشکنینی غودە,ڕاپۆرت لەسەر نەخۆشی غودە,گرێی غودە,فەحسی غودە,چارەسەری غودە,کاریگەری غودە,غودە و دوگیانی,هەوکردنی غود
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى