چۆن دەبیت بەخاوەن کەسایەتی (شەخسیات)؟
صفحة 1 من اصل 1
چۆن دەبیت بەخاوەن کەسایەتی (شەخسیات)؟
چۆن دەبیت بەخاوەن کەسایەتی (شەخسیات)؟
لە ئەنجامی قبوڵ کرنی خۆت وەکو خۆت و گرنگی نەدانت بە سەرنج و تێڕوانینی خەڵکی دەربارەی تۆ.
باوەڕ بوون بە خۆت و قبوڵکردنی باوەڕەکەت و کار پێ کردنی بێ ئەوەی شەرمی لێ بکەیت.
لە باتی ئەوەی هەمیشە خۆت سەرقاڵ بکەیت بە ڕازی کردنی خەڵکی لە خۆت، تەنها اللە لە خۆت ڕازی ئەکەیت.
کە خۆت قبوڵ بوو وەک خۆی ئەوکات خەڵکیشت وەک خۆیان قبوڵ ئەبێت، نە خۆت لە خەڵکی بە گەورەتر ئەزانیت نە بچوکتر،
نە هیچ کەسێکیش لە خۆت بە بچوک و گەورەتر ئەزانیت.
دەستکەوتەکانی خەڵکیت بە لاوە گرنگ نابێت و ئەوەی بۆ تۆ گرنگ بێت تەنها مرۆڤ بوونە.
نە خۆت لە ئەوروپیەکی قژ زەردی چاو شین پێ بچوکتر ئەبێت وە نە تەکەبور بە سەر بەنگلادیشیەکدا ئەکەیت.
قبوڵ بوونی تەواوی ئەو بەشانەی کە اللە پێی بەخشیوی کەسایەتیت بۆ دروست ئەکات.
کە کەسایەتیت بۆ دروست بوو ئەبیت بە کەسێکی باڵا! ئەوکات نە ئەچیتە ئاستی نزمی خۆ بە کەمزانەکانی دەوروبەرت وە نە نرخ بۆ ئەو کەسانە دا ئەنێیت کە خۆیان پێ لە تۆ گەورەترە.
لە ئەنجامدا خۆ بەکەمزانەکان تۆیان قبوڵ نابێت و تۆش خۆ بە گەورە زانەکانت قبوڵ نابێت.
بە تەبیعی حاڵ بە دوای ئەو کەسانەدا ئەگەڕێیت کە خۆیانن وەک خۆت.
ڕێڕەوی ژیانیشت ئەو کەسانەت پێ ئەناسێنێ کە هاو ئاستی خۆت باڵان و بە مانا ڕاستەقینەکەی مرۆڤ بوون، مرۆڤن.
کەسایەتی و خۆ قبوڵکردنت وەک خۆی کاریگەریەکی زیاد لە پێویستی ئەبێت لەسەر ژیان و کەسایەتی هاوسەری داهاتوو و تەواوی ئەو کەسایەتیانەی ئەبن بە هاوڕێت.
کە کەسایەتیت بۆ دروست بوو ئەوکات گرنگی بە نەبوونی دەستکەوتەکان نادەیت کە بە دەستت نەهێناون.
لە بەرانبەردا ئەبیت بە خاوەنی کەسە خاوەن کەسایەتیەکان..
بەڵام ئەو کەسانەی خاوەن دەستکەوتی باڵاو پۆستی باڵاو خاوەن سەرمایەو ڤێلاو باخ و سەیارەی مۆدێل بەرزن بێ کەسایەتی و شەخسیاتن، تەنها کەسە سوک و چروک و خۆ بە کەمزانەکانیان دەست ئەکەوێت. تەواوی دەستکەوتە باڵاو پۆستە باڵاکان بێ کەسایەتی ناتوانن کەسێکی خاوەن کەسایەتی بەدەست بهێنن.
هەر بۆیە ئەو کەسانە تەنها ئەو کەسانەیان لە دەورە کە ماستاو چی و لەشفرۆش و خۆفرۆش و کەم و کورتن..
لەراستی دا مەزرەعەو باغ و سەیارەی ئاخیر مۆدێل و
پۆستی باڵا “بێ کەسایەتی“ تەنها دەتگەیەنێت بەکەسە سوک و چروکەکانی نێو کۆمەلگە! هەر ئەوەندەی پێدەکرێ و هەر ئەوانەی پێ بەدەست دێت.
کەواتە:
هەوڵدە هەموو شتەکانت تایبەت بێت بە خۆت!
بیرکردنەوەی تایبەت بە خۆت!
ژیانی تایبەت بە خۆت!
بڕیار و هەڵسوکەوتوو و ستایلی تایبەت بە خۆت!
لە کەس مەچۆ و کەسێکی تایبەت بە! با خەڵکی لە تۆ بچن، نەک تۆ لەوان!
تەنانەت ئەگەر هاوشێوەی یەکێک لە کەسایەتیە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان بیت، ئەو مەبە!
خۆت بەو خۆتێکی تایبەت بە خۆت!
بە جۆرێک ئەو بە هەموو ناوبانگەوە سازش بۆ تۆ بکات!
گەورەترین سازشکردن لە ژیاندا بریتیە لە ئەم و ئەو چوون! لەم و لەو چوون، واتە خۆ نەبوون.
خۆت دروستکە، خۆیەک کە هەموو شتێکی هی خۆت بێت!
هەر لە نوسین و بیرکردنەوەو ژیان و نیگاو ڕێکردن و جلوبەرگ و هەموو شتەکانی تری ژیانەوە!
تایبەت بە تایبەت!
ئەم و ئەو بوون هیچ سوودێکت پێ ناگەیێنێ، تەنها سوود بەو کەسە ئەگەیێنێ کە هەوڵ ئەدەی ئەو بیت!
بێ باک لەوەی خەڵکی چی ئەڵێن، کە تۆ خۆت بوویت و پێداگیر بوویت لە خۆبوون و تایبەت بوونی خۆت، ئەوکات خەڵکی ناتوانن گرنگیت پێ نەدەن!
ئەوکات هەموو ئەیانەوێ وەک تۆ بن!
تەمەن، با هیچ کاریگەریەکی نەبێت لەسەر خۆ بوونت! تەنانەت ئەگەر پڕیارەکانت هەڵەش بن، هەر خۆتبە!
با هیچ نەبێت خاوەنی هەڵەکان خۆت بیت، نەک خاوەنی هەڵەی خەڵکی بیت!
لە کاتی ئۆتۆمبیل لێخوڕیندا، با سەدان شۆفێرت لەگەڵدا بن و هەر یەکەو ڕێیەکت بۆ دەستنیشان بکەن، تۆ هەر بەو ڕێیەدا بڕۆ کە خۆت بە ئامانجت گرتووە!
چونکە شۆفێرەکە خۆتی! هەر کاتێک ئەوان شۆفێریان کرد، با ئەو ڕێیانە بگرن کە خۆیان مەبەستیانە!
ئاخر ئەوان هەر یەکەو بە پێی ئەزموونی خۆی پێت ئەڵێن، چۆن بڕۆیت و لە چەند بڕۆیت و بە کوێدا بڕۆیت! لەوەیە یەکێکان شۆفێرێکی پەنجا ساڵە بێت، بەڵام تۆ یەکەم ساڵی شۆفێریت بێت!
کەی ڕەوایە تۆ بە هەمان خێرایی و سەلیقە و شارەزایی شۆفێرێکی پەنجا ساڵە لێبخوڕیت؟!
نا هەر گوێین پێ مەدەو بە پێی ئەو ئەزموونەی خۆت باژۆ!
بە پێی ئەو ماوە کەمەی فێری ژیان بوویت ژیان بکە! چونکە تۆ هەر ئەوەنەت پێ ئەکرێت، توانای خۆت هەر ئەوەندەیە! توانای کەسێکی تر بە تۆ چی؟
لەبیرت بێت ئەگەر تۆش بوویت بە شۆفێرێکی پەنجا ساڵەی بە ئەزموون، هەوڵی ئەوە نەدەیت زۆر لە لاوێکی تازە شۆفێر بکەیت، وەک و تۆ لبخوڕێت!
چونکە ئەگەر ئەو بیەوێت وەک تۆ ژیان بکات بەو ئەزموونە کەمەوە، خۆی ئەدات بە تەنگەی بەردەڵانێکا!
بیرت نەچێت! ئەزموون بریتیە لە کردار نەک قسە! هەر کەسێک ویستی بە قسە وات لێبکات کردارێک ئەنجام بدەیت، بزانە هێشتا ئەو ئەزموونێکی قوڵی ژیانی نیە!
بۆیە بە ئاسوودەیی و هێمنی ژیان بکە! چاوت لە ئەزموونی کەس نەبێت، تا خۆت پێیا تێ نەپەڕیت بە کردار..
تاقیکردنەوەی کەسایەتی,چۆن کەسایەتی خۆم بناسم,جۆرەکانی کەسایەتی,جۆری کەسایەتی,پێناسەی کەسایەتی,کەسایەتی بورجەکان,کەسایەتی بورجی تەرازوو,کەسایەتی intp,کەسایەتی بەهێز
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى