backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

کاتی بەربانگ کردنەوەی ڕۆژووەوان

اذهب الى الأسفل

کاتی بەربانگ کردنەوەی ڕۆژووەوان Empty کاتی بەربانگ کردنەوەی ڕۆژووەوان

مُساهمة من طرف admin السبت يوليو 06, 2024 2:53 pm

بەپێۍ بەڵگەۍ حدیث و ئاثارۍ سەلەف بەربانگ ڪردنەوەۍ ڕۆژووەوان ئەوڪاتەیە ڪە خۆرئاوا دەبێ ، واتە عیبرەت بە نیشتنۍ خۆرە ، خۆر نیشت ڕۆژوو ڕۆژووەوان ڕۆژوو دەشڪێنێ تەنانەت ئەگەر دواۍ خۆر نیشتن بانگ بدرێ ، جا ئەمە مەنھەجۍ ڕەسول اللە ﷺ ـو صەحابە بووە ، خیلافەن بۆ زۆربەۍ زۆرۍ مەلاڪانۍ ئێستا ڪەفەتوا بە پێچەوانەڪەۍ دەدەن و ئەمە بەلایانەوە دینۍ تازەیه! بەڵێ ڕاستە ئەوان غافڵ و بێئاگان لە دینۍ صەحیح لەو بابەتەدا ، وە شارەزاییەڪۍ ئەوتۆیان نییه بە حدیث و ئاثارۍ سەلەف هەربۆیە پێیان وایە ئەمە دینۍ تازە و داهێنراوۍ ئێمەیە.
کاتی بەربانگ کردنەوەی ڕۆژووەوان


✹سھل بن سعد رضي اللە عنھما دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرموویەتۍ : بەردەوام خەڵڪۍ لەسەر خێر و ڕێنمونۍ ڕاستن هەتا خێرا بڪەن لە ڕۆژوو شڪاندندا.☟ 
🔹عَنْ سَھْلِ بْنِ سَعْدٍ رَضِيَ اللەُ عَنْھُمَا ، أَنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ ، قَالَ : « لَا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الْفِطْرَ ».
📚 صحیح البخاري | ۱۹٥۷ صحیح مسلم | ۲٥٥٤ سنن الترمذي | ۷۰۸ سنن ابن ماجە | ۱٦۹۷ سنن الدارمي | ۱۷۲٥ الموطٲ لمالڪ | ٦٥۲ مسند ٲحمد | ۲۲۸٥۹ ڪتاب الٲم للشافعي | ۹۱۲ مسند الشافعي | ۳۷٤ المصنف لعبدرزاق | ۷۷۲٦ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹۰٤٤ صحیح ابن خزیمة | ۲۰٥۹ ڪتاب الصیام للفریابي | ۳۸ 
✹الترمذي دواۍ ڕیوایەت ڪردنۍ ئەم حدیثە دەڵێ : ئەمە هەڵبژاردەۍ ئەهلۍ عیلمە لە صەحابەی ڕەسول اللە ﷺ وە غەیرۍ ئەوانیش پێیان باش بووە خێرا ڕۆژوو بشڪێنرێ. وە قەولۍ شافعي و ٲحمد و ٳسحاق بن راهویة ـشە.☟ 
🔸وَهُوَ الَّذِي اخْتَارَهُ أَهْلُ الْعِلْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ﷺ وَغَيْرِهِمُ اسْتَحَبُّوا تَعْجِيلَ الْفِطْرِ. وَبِهِ يَقُولُ الشَّافِعِيُّ ، وَأَحْمَدُ ، وَإِسْحَاقُ. 
✹عمر بن الخطاب رضي اللە عنە دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرموویەتۍ : ئەگەر شەو لێرەوە هات لە خۆرهەڵاتەوە ، وە ڕۆژ لێرەوە ڕۆیشت لە خۆرئاواوە ، وە خۆر نیشت ، ئەوە ڕۆژووەوان ڕۆژوو دەشڪێنێ.☟ 
🔹عَنْ عَاصِمَ بْنَ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ، عَنْ ٲَبِیەِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ: « إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَاهُنَا، وَأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ هَاهُنَا ، وَغَرَبَتِ الشَّمْسُ ، فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۱۹٥٤ صحیح مسلم | ۲٥٥۸ سنن ٲبي داود | ۲۳٥۱ سنن الترمذي | ۷۰۷ سنن الدارمي | ۱۷۲٦ مسند ٲحمد | ۳۳۸ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹۰۲۲ مسند الحمیدي | ۲۰ صحیح ابن خزیمة | ۲۰٥۸ ڪتاب الصیام للفریابي | ٤۲ 
✹عبدالله بن ٲبي ٲوفی رضي اللە عنە دەڵێ : لە سەفەرێڪدا بووین لەگەڵ ڕەسول اللە ﷺ بە پیاوێڪۍ وت: « دابەزە خۆراڪەڪەم بۆ ئامادە بڪە ». پیاوەڪەش وتۍ : ئەۍ ڕەسولۍ اللە سەیرۍ خۆر بڪە. فەرمووۍ : « دابەزە خۆراڪەڪەم بۆ ئامادە بڪە ». پیاوەڪەش وتۍ : ئەۍ ڕەسولۍ اللە سەیرۍ خۆر بڪە. فەرمووۍ : « دابەزە خۆراڪەڪەم بۆ ئامادە بڪە ». ئیتر دابەزۍ خۆراڪەڪەۍ ئامادەڪردوو ڕەسول اللە ـش خواردۍ ، پاشان بە دەستۍ ئاماژەۍ ڪرد وتۍ : « ئەگەر شەو لە خۆرئاواوە هات ، ئەوە ڕۆژووەوان ڕۆژوو دەشڪێنێ ».☟ 
🔹عَنْ عَبْدُاللەِ ابْنَ ٲَبِي ٲَوْفَی رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ : ڪُنَّا مَعَ رَسُولِ اللەِ ﷺ فِي سَفَرٍ ، فَقَالَ لِرَجُلٍ : « انْزِلْ فَاجْدَحْ لِي ». قَالَ : يَا رَسُولَ اللەَّ الشَّمْسُ. قَالَ : « انْزِلْ فَاجْدَحْ لِي ». قَالَ : يَا رَسُولَ اللەَّ الشَّمْسُ. قَالَ : « انْزِلْ فَاجْدَحْ لِي ». فَنَزَلَ فَجَدَحَ لَهُ فَشَرِبَ ، ثُمَّ رَمَۍ بِيَدِهِ هَاهُنَا ، ثُمَّ قَالَ : « إِذَا رَأَيْتُمُ اللَّيْلَ أَقْبَلَ مِنْ هَاهُنَا فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۱۹٤۱ صحیح مسلم | ۲٥٥۹ سنن ٲبو داود | ۲۳٥۲ مسند ٲحمد | ۱۹۳۹٥ المصنف لعبدرزاق | ۷۷۲۸ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹۰۳۳ مسند الحمیدي | ۷۳۱ 
➢لە ڕیوایەتەڪەی ٲبي داود ـدا ناوۍ ئەو پیاوە هاتووە ڪە خۆراڪۍ بەربانگەڪەی حازر ڪردووە ، ئەو ڪەسە بلال بووە رضي اللە عنە.☟ 
🔹عَنْ عَبْدُاللەِ ابْنَ ٲَبِي ٲَوْفَی رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، يَقُولُ : سِرْنَا مَعَ رَسُولِ اللەِ ﷺ وَهُوَ صَائِمٌ ، فَلَمَّا غَرَبَتِ الشَّمْسُ قَالَ : « يَا بِلَالُ ، انْزِلْ فَاجْدَحْ لَنَا ... ».
📚 سنن ٲبي داود | ۲۳٥۲ 
فاجدح : واتە تێڪەڵ ڪردنۍ دوو شت پێڪەوە لە دەفرێڪدا ، لێرەدا مەبەست لێۍ ئارد و ئاوە پێڪەوە تێڪەڵ بڪرێن! 
✹ٲبي عطیة دەڵێ : لەگەڵ مەسروق چووینە خزمەت عائشە رضي اللە عنھا ، وتمان : ئەی دایڪۍ ئیمانداران دوو ڪەس لە هاوەڵانۍ ڕەسول اللە ﷺ یەڪێڪیان خێرا ڕۆژوو دەشڪێنێ ، خێراش نویژ دەڪات ، ئەویتریان درەنگ ڕۆژوو دەشڪێنێ ، وە نوێژیش دوا دەخات ، وتۍ : ئەوەیان خێرا ڕۆژوو دەشڪێنێ ، زوو نوێژیش دەڪات ڪێیە؟ وتمان : عبداللە بن مسعود ، وتۍ : ڕەسول اللە ـش ﷺ بەو شێوەیەی دەڪرد.☟ 
🔹عَنْ ٲَبِي عَطِیَّةَ ، قَالَ : دَخَلْتُ أَنَا وَمَسْرُوقٌ عَلَۍ عَائِشَةَ رَضيَ اللەُ عَنْھَا ، فَقُلْنَا : يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ رَجُلَانِ مِنْ أَصْحَابِ مُحَمَّدٍ ﷺ ، أَحَدُهُمَا : يُعَجِّلُ الْإِفْطَارَ ، وَيُعَجِّلُ الصَّلَاةَ ، وَالْآخَرُ يُؤَخِّرُ الْإِفْطَارَ ، وَيُؤَخِّرُ الصَّلَاةَ ، قَالَتْ : أَيُّھُمَا الَّذِي يُعَجِّلُ الْإِفْطَارَ ، وَيُعَجِّلُ الصَّلَاةَ؟ قَالَ : قُلْنَا : عَبْدُ اللە _يَعْنِي ابْنَ مَسْعُودٍ_ قَالَتْ : ڪَذَالِڪَ ڪَانَ يَصْنَعُ رَسُولُ اللە ﷺ.
📚 صحیح مسلم | ۲٥٥٦ سنن ٲبي داود | ۲۳٥٤ سنن الترمذي | ۷۱۱ سنن النسائي | ۲۱٦۰ مسند ٲحمد | ۲٤۲۱۲ ڪتاب الصیام للفریابي | ٥۸ 
✹سعید بن المسیب لە باوڪیەوە دەگێڕێتەوە دەڵێ : لای عمر بن الخطاب رضي اللە عنە دانیشت بووم ، ڪەسێڪۍ سوارۍ لە شامەوە هات عمر هەواڵۍ حاڵیانۍ دەپرسۍ ، وتۍ : ئایا ئەهلۍ شام خێرا ڕۆژوو دەشڪێنن؟ وتۍ : بەڵێ. وتۍ : بەردەوام لەسەر خێرن هەتا ئاوا بڪەن ، وە چاوەڕوانۍ دەرهاتنۍ ئەستێرەڪان نەڪەن وەڪ چاوەڕوانۍ ئەهلۍ عێراق.☟ 
🔹ٲَخبَرَنَا مَعْمَرُ ، عَنِ الزُّهْرِيِّ ، عَنِ ابْنِ الْمُسَيَّبِ ، عَنْ أَبِيهِ ، قَالَ : ڪُنْتُ جَالِسًا عِنْدَ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، إِذْ جَاءَهُ رَاڪِبٌ مِنَ الشَّامِ فَطَفِقَ عُمَرُ يَسْتَخْبِرُ عَنْ حَالِھِمْ ، فَقَالَ : هَلْ يُعَجِّلُ أَهْلُ الشَّامِ الْفِطْرَ؟ قَالَ : نَعَمْ ، قَالَ : لَنْ يَزَالُوا بِخَيْرٍ مَا فَعَلُوا ذَالِڪَ ، وَلَمْ يَنْتَظِرُوا النُّجُومَ انْتِظَارَ أَهْلِ الْعِرَاقِ. 
📚 المصنف لعبدرزاق | ۷۷۲۳ ڪتاب الصیام للفریابي | ٤٦ 
✹قیس دەڵێ : عمر بن الخطاب رضي اللە عنە قاپێڪۍ دایە دەست پیاوێڪ لە تەنیشتۍ بوو ڪاتێڪ خۆرئاوا بوو ، وتۍ : بخۆرەوە ، پاشان وتۍ : لەوانەیە لەو ڪەسانە بۍ ڪە درەنگ ڕۆژوو دەشڪێنن و دەڵێن دواتر دواتر.☟ 
🔹حَدَّثَنَا ابن فُضَیلٍ، عَنْ بَيانٍ ، عَنْ قَيسٍ ، قال : ناوَلَ عُمَر رَجُلًا ٳِناءً ٳلۍ جَنبە حِینَ غَرَبتِ الشَّمسُ ، فقال لە : اشرَب ، ثُمَّ قال : لعلڪَ مِنَ المُسوِّفین بِفطرِە سَوْفَ سَوْفَ.
📚 المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹۰٤۹ ڪتاب الصیام للفریابي | ٤۹ 
✹مجاهد دەڵێ : من خۆراڪۍ ڕۆژوو شڪاندنۍ عبداللە بن عمر ـم دەهێنا دام دەپۆشۍ شەرمم دەڪرد لە خەڵڪۍ نەوەڪ بیبینن و بڵێن زوو ڕۆژوو دەشڪێنێ.☟ 
🔹حَدَّثَنَا ٲبو مُعَاویةَ ، عَنِ الٲعمَشِ ، عَنْ مُجاهدٍ ، قال : ٳنِّي ڪُنتُ لآتي ابن عُمرَ بِفطرِە فٲُغَطِّیە استحیاءً مِن الناسِ ٲن یروە.
📚 المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹۰٤۱ المصنف لعبدرزاق | ۷۷۲۷ ڪتاب الصیام للفریابي | ٥٥ 
✹حمید دەڵێ : ئێمە لای ٲنس بن مالڪ بووین رضي اللە عنە بەڕۆژوو بوو داواۍ نانۍ ئێوارەۍ ڪرد ، ثابت البناني لاۍ ڪردەوە سەیرۍ خۆرۍ ڪرد واۍ دەبینۍ خۆر ئاوا نەبووە ، ٲنس وتۍ : ئەگەر لاۍ عمر بوویتایە ئەوە تووڕە دەبوو لێت.☟ 
🔹حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْأَعْلَۍ ، حَدَّثَنَا مُعْتَمِرٌ ، قَالَ : سَمِعْتُ حُمَيْدًا الْحَارِثَ ، عَنْ أَنَسٍ ، قَالَ : ڪُنَّا عِنْدَ أَنَسٍ ، وَڪَانَ صَائِمًا فَدَعَا بِعَشَائِهِ ، فَالْتَفَتَ ثَابِتٌ يَنْظُرُ إِلَۍ الشَّمْسِ وَهُوَ يَرَۍ أَنَّ الشَّمْسَ لَمْ تَغِبْ ، فَقَالَ أَنَسٌ لِثَابِتٍ : لَوْ ڪُنْتَ عِنْدَ عُمَرَ لَأَحْفَظَڪَ.
📚 ڪتاب الصیام للفریابي | ٥۰ 
✍وتم : شێخۍ معتمر بن سلیمان لە سەنەدەڪە بە حمید الحارث هاتووە ، واللە ٲعلم ئەمە غەڵەتە ، بەڵڪو پێم وایە حمید الطویل ـە حمید بن ٲبي حمید الطویل ٲبو عبیدة الخزاعي البصري ، ساڵۍ ❪143❫ هیجری وەفاتی کردووە، ٲنس بن مالک ـی بینیوە و ڕیوایەتی لێوە کردووە، هەروەها حمید الطویل تەلەبەی ثابت البناني ـیە ثابت بن ٲسلم البناني ٲبو محمد البصري ، ساڵۍ ❪127❫ هیجری وەفاتۍ ڪردووە ، شێخۍ حمید الطویل ـە. جا وەڪ لە ئەثەرەڪە دەیبینن لە مەتنەڪەدا ناوۍ ثابت هاتووە ئەمە زیاتر لەگەڵ ئەوە دەگونجێ حمید الطویل ڕاوۍ خەبەرەڪەیە لە ٲنس ـەوە نەڪ حمید الحارث ، بێجگە لەوە لە ڪتێبی تھذیب‌ الڪمال گەڕاوم حمید الحارث بوونۍ نەبوو. 
✹حمید دەڵێ : ٲنس بن مالڪ رضي اللە عنە چاوەڕێۍ بانگ بێژۍ نەدەڪرد لە ڪاتۍ ڕۆژوو شڪاندندا بەڵڪو زوو دەیشڪاند.☟ 
🔹حَدَّثَنَا وَهْبُ بْنُ بَقِيَّةَ ، أَخْبَرَنَا خَالِدٌ ، عَنْ حُمَيْدٍ ، عَنْ أَنَسٍ ، أَنَّهُ لَمْ يَڪُنْ يَنْتَظِرُ الْمُؤَذِّنَ فِي الْإِفْطَارِ وَڪَانَ يُعَجِّلُ الْفِطْرَ.
📚 ڪتاب الصیام للفریابي | ٥۱ 
✹ٲبو رجاء دەڵێ : عبداللە بن عباس رضي اللە عنھما ڪەسێڪۍ دەنارد چاودێرۍ خۆر بڪات ، هەرڪات ئاوا دەبوو ڕۆژووۍ دەشڪاند ، وە پێش نوێژ ڕۆژووۍ دەشڪاند.☟ 
🔹حَدَّثَنَا أَبُو قُدَامَةَ عُبَيْدُاللَّه بْنُ سَعِيدٍ ، حَدَّثَنَا يَحْيَۍ بْنُ سَعِيدٍ ، عَنْ عَوْفٍ ، حَدَّثَنَا أَبُو رَجَاءٍ ، قَالَ : ڪَانَ ابْنُ عَبَّاسٍ يَبْعَثُ مُرْتَقِبًا يَرْقُبُ الشَّمْسَ ، فَإِذَا غَابَتْ أَفْطَرَ ، وَڪَانَ يُفْطِرُ قَبْلَ الصَّلَاةِ.
📚 ڪتاب الصیام للفریابي | ٥۳ 
✹عمرو بن میمون الٲودي دەڵێ : صەحابەۍ محمد ﷺ خێراترینۍ خەڵڪۍ بوون لە ڕۆژوو شڪاندندا ، وە لەسەرخۆترین بوون لە پارشێو ڪردندا.☟ 
🔹عَنِ الثَّوْريِّ ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ ، عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ الْأَوْدِيِّ ، قَالَ : ڪَانَ أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ ﷺ أَسْرَعَ النَّاسِ إِفْطَارًا وَأَبْطَأَهُمْ سُحُورًا. 
📚 المصنف لعبدرزاق | ۷۷۲٥ ڪتاب الصیام للفریابي | ٥٦ 
↑وەڪ بینیتان ئەوەۍ لە حدیثدا هاتووە لە قەول و فیعلۍ ڕەسول اللە ﷺ ئەوەیە هەرڪە خۆر نیشتووە ڕاستەوخۆ ڕۆژووۍ شڪاندووە ، بە هەمان شێوەش ئەمە لە قەول و فیعلۍ صەحابە رضي اللە عنھم ثابت بووە ڪە خۆرئاوا بووە شڪاندوویانە بێ دواخستن ، وە عەمەلۍ هەموو سەلەفۍ لەسەر بووە.

کاتی بەربانگ,دوعای بەربانگ,دوعای پێش بەربانگ,کاتەکانی بەربانگ,نزای بەربانگ,دوعای دوای بەربانگ,کاتی بەربانگ 2024,کاتی بەربانگ ٢٠٢٤,دۆعای بەربانگ,کاتی بەربانگ لە سلێمانی
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى