backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

شەوی قەدر - شەوی قەدر کەیە

اذهب الى الأسفل

شەوی قەدر - شەوی قەدر کەیە Empty شەوی قەدر - شەوی قەدر کەیە

مُساهمة من طرف admin السبت يوليو 06, 2024 2:49 pm

✍لە ڕاستیدا ئەوەۍ ڪە بە دیاریڪراوۍ نازانین شەوی قەدر ڪام شەوەیە خێرۍ ئیماندارانۍ تێدایە بۆ ئەوەۍ هەر دە شەوەڪە دابنیشن و بە عیبادەت زیندووۍ بڪەنەوە و هەوڵۍ بۆ بدەن ، خۆ ئەگەر دیار بووایە ڪامەیانە ئەوە خەڵڪۍ بەس ئەو شەوەیان زیندوو دەڪردەوە شەوەڪانۍ تر دەخەوتن.
زۆربەۍ خەڵڪۍ پێیان وایە شەوۍ قەدر هەموو ساڵێڪ جێگیرە و لە شەوێڪدایە ، بەڵام ئەمە دروست نییە ، چونڪە ڪاتێڪ سەیرۍ هەموو حدیثەڪان دەڪەۍ دەبینۍ ئەو شەوە جێگر نییە و گۆڕانڪارۍ بەسەردا دێ هەر ساڵێڪ دەڪەوێتە شەوێڪەوە. ئەوەۍ زانراوە حدیثۍ لەسەر هاتووە بەم جۆرەیە : 
❶←دەڪەوێتە دە شەوۍ ڪۆتایۍ لە شەوە تاڪەڪانیدا.
❷←دەڪەوێتە حەوت شەوۍ ڪۆتایۍ.
❸←دەڪەوێتە شەوۍ بیست و یەڪ.
❹←دەڪەوێتە شەوۍ بیست و سێ.
❺←دەڪەوێتە شەوۍ بیست و پێنج.
❻←دەڪەوێتە شەوۍ بیست و حەوت.
❼← دەڪەوێتە شەوۍ بیست و نۆ. 
✹عائشة رضي اللە عنھا دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرمووۍ : بە دواۍ شەوۍ قەدر بگەڕێن لە دە شەوۍ ڪۆتایۍ ڕەمەزاندا ، لە شەوە تاڪەڪاندا.☟ 
🔹عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھَا ، أَنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ قَالَ : « تَحَرَّوْا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي الْوِتْرِ مِنَ الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۲۰۱۷ صحیح مسلم | ۲۷۷٦ سنن الترمذﻱ | ۸۰۲ مسند ٲحمد | ۲٤٤٤٥ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹٦۱٥ 
✹الترمذي دوای ڕیوایەت ڪردنۍ ئەم حدیثە دەڵێ : زۆربەۍ ڕیوایەتەڪان لە ڕەسول اللە ـوە ﷺ فەرموویەتۍ : « الْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ فِي ڪُلِّ وِتْرٍ ». وە لە ڕەسول اللە ـوە ﷺ ڕیوایەت ڪراوە ڪە شەوی بیست و یەڪ ، بیست و سێ ، بیست و پێنج ، بیست و حەوت ، بیست نۆ ، وە ڪۆتا شەوۍ ڕەمەزانە. شافعي دەڵێ : بەلاۍ منەوە بەم جۆرەیە واللە ٲعلم ڕەسول اللە ﷺ بەو جۆرە وەڵامۍ داوەتەوە ڪە پرسیارۍ لێڪراوە ، پێۍ وتراوە : لە چ شەوێڪدا بە دوایەوە بین؟ ئەویش فەرموویەتۍ : « لە فڵانە شەودا بە دوایەوە بن ». شافعي دەڵێ : بەهێزترین ڕیوایەت لاۍ من شەوۍ بیست و یەڪە. وە ڕیوایەت ڪراوە لە ٲبي بن ڪعب رضي اللە عنە سوێندۍ خواردووە شەوۍ بیست و حەوتە ، وە وتوویەتۍ : ڕەسول اللە ﷺ هەواڵۍ پێداین دەربارەۍ نیشانەڪەۍ ، ئێمەش ژماردمان و لەبەرمان ڪرد. وە لە ٲبي قلابة ڕیوایەت ڪراوە وتوویەتۍ : شەوۍ قەدر لە دە شەوۍ ڪۆتاییدا دەگوازرێتەوە و جێگیر نییە.☟ 
🔸وَأَڪْثَرُ الرِّوَايَاتِ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ : « الْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ فِي ڪُلِّ وِتْرٍ ». وَرُوِيَ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ أَنَّھَا لَيْلَةُ إِحْدَۍ وَعِشْرِينَ ، وَلَيْلَةُ ثَلَاثٍ وَعِشْرِينَ ، وَخَمْسٍ وَعِشْرِينَ ، وَسَبْعٍ وَعِشْرِينَ ، وَتِسْعٍ وَعِشْرِينَ ، وَآخِرُ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ. قَالَ الشَّافِعِيُّ : ڪَأَنَّ هَذَا عِنْدِي ، وَاللَّهُ أَعْلَمُ أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ ڪَانَ يُجِيبُ عَلَۍ نَحْوِ مَا يُسْأَلُ عَنْهُ ، يُقَالُ لَهُ : نَلْتَمِسُھَا فِي لَيْلَةِ ڪَذَا؟ فَيَقُولُ : « الْتَمِسُوهَا فِي لَيْلَةِ ڪَذَا ». قَالَ الشَّافِعِيُّ : وَأَقْوَۍ الرِّوَايَاتِ عِنْدِي فِيھَا لَيْلَةُ إِحْدَۍ وَعِشْرِينَ. وَقَدْ رُوِيَ عَنْ أُبَيِّ بْنِ ڪَعْبٍ أَنَّهُ ڪَانَ يَحْلِفُ أَنَّھَا لَيْلَةُ سَبْعٍ وَعِشْرِينَ ، وَيَقُولُ : أَخْبَرَنَا رَسُولُ اللەِ ﷺ بِعَلَامَتِھَا ، فَعَدَدْنَا ، وَحَفِظْنَا. وَرُوِيَ عَنْ أَبِي قِلَابَةَ أَنَّهُ ، قَالَ : لَيْلَةُ الْقَدْرِ تَنْتَقِلُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ. 
✹جابر بن سمرة رضي اللە عنە دەڵێ : ڕەسول الله ﷺ فەرمووۍ : بە دواۍ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوۍ ڪۆتاییدا.☟ 
🔹عَنْ جَابْرَ بْنُ سَمُرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْەُ ، أَنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ ، قَالَ : « ٳِلْتَمِسُوا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي عَشْرِ الْأَوَاخِرِ ».
📚 مسند ٲبي داود الطیالسي | ۸۱٥ 
✹ٲبي هریرة رضي اللە عنە دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرمووۍ : لە خەومدا شەوۍ قەدرم نیشاندرا ، پاشان یەڪێڪ لە خێزانەڪانم خەبەرۍ ڪردمەوە ئیتر بیرم چوویەوە ، لە دە شەوۍ ڪۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێن.☟ 
🔹عَنْ ٲَبِي هُرَیْرَة رَضِيَ اللەُ عَنْەُ ، إِنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ ، قَالَ : « رَأَيْتُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ ، ثُمَّ أَيْقَظَنِي بَعْضُ أَهْلِي فَنَسِيتُھَا ، فَالْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْغَوَابِرِ ».
📚 صحیح مسلم | ۲۷٦۸ سنن الدارمي | ۱۸۰۸ 
✹عبداللە بن عمر رضي اللە عنھما دەڵێ : پیاوانێڪ لە صەحابەۍ ڕەسول اللە ﷺ لە خەودا شەوۍ قەدریان دیبوو دەڪەوێتە حەوت شەوۍ ڪۆتایۍ ، ڕەسول اللە ﷺ فەرمووۍ : « واۍ دەبینم ئەم خەوەۍ پێڪەوە دیوتانە غەڵەت نابێ ، هەرڪەس لە ئێوە بە دواۍ شەوۍ قەدردا دەگەڕێ ئەوە با لە حەوت شەوۍ ڪۆتاییدا بە دوایەوەبێ ».☟ 
🔹عَنْ نَافِعٍ ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا ، أَنَّ رِجَالًا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ ﷺ أُرُوا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي الْمَنَامِ فِي السَّبْعِ الْأَوَاخِرِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ : « أَرَۍ رُؤْيَاڪُمْ قَدْ تَوَاطَأَتْ فِي السَّبْعِ الْأَوَاخِرِ ، فَمَنْ ڪَانَ مُتَحَرِّيَھَا فَلْيَتَحَرَّهَا فِي السَّبْعِ الْأَوَاخِرِ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۲۰۱٥ صحیح مسلم | ۲۷٦۱ مسند ٲحمد | ٤٤۹۹ المصنف لعبدرزاق | ۷۸۱٥ مسند الحمیدي | ٦٤۷ 
✹عبداللە بن عمر رضي اللە عنھما دەڵێ : ڕەسول الله ﷺ فەرمووۍ : بە دواۍ شەوۍ قەدردا بگەڕێن لە حەوت شەوۍ ڪۆتاییدا.☟ 
🔹عَنْ عَبْدِاللَّه بْنِ دِينَارٍ ، عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا ،قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ : « تَحَرَّوْا لَيْلَةَ الْقَدْرِ فِي السَّبْعِ الْأَوَاخِرِ ».
📚 صحیح مسلم | ۲۷٦۲ سنن ٲبي داود | ۱۳۸٥ سنن الدارمي | ۱۸۰۹ مسند ٲحمد | ٥۹۳۲ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹٦۱٤ 
✹ٲبي سعید الخدري رضي اللە عنە دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ لە دە شەوۍ وەسەطۍ ڕەمەزان ئیعتڪافۍ دەڪرد ، وە ڪاتێڪ شەوۍ بیستەم تێ دەپەڕی و شەوۍ بیست و یەڪ ڕووۍ تێدەڪرد دەگەڕایەوە بۆ شوێنۍ مانەوەڪەۍ ئەوانەشۍ لەگەڵیدا ئیعتڪافیان ڪردبوو گەڕانەوە ، جا لە مانگێڪۍ ڕەمەزان ئیعتڪافۍ ڪرد پاشان وتارۍ بۆ خەڵڪیدا و فەرمانۍ پێڪردن بەوەۍ اللە دەیەوێ ، پاشان وتۍ : « من ئەم دە شەوە ئیعتڪافم ڪردووە ، بەڵام بۆم دەرڪەوت و پێم باشە ئەم دە شەوەۍ ڪۆتاییش بمێنمەوە ، هەرڪەسێڪ ئیعتڪافۍ ڪردووە با لە شوێنۍ خۆۍ بمێنێتەوە ، من شەوۍ قەدرم نیشاندرا ، بەڵام بیرم چوویەوە ، لە دە شەوۍ ڪۆتاییدا بە دوایەوە بن ، لە شەوە تاڪەڪاندا بە دوایەوە بن ، بینیم نوێژۍ بەیانۍ شەوۍ قەدر لە ناو ئاوو قوڕاودا سوجدەم دەبرد ». ٲبو سعید دەڵێ : لە شەوی بیست و یەڪدا باران بارۍ مزگەوت تڪەۍ ڪرد لە شوێنۍ نوێژۍ ڕەسول الله ﷺ ، سەیرۍ ڕەسول اللە ـم ڪرد ﷺ ڪاتێڪ دواۍ نوێژۍ بەیانۍ دەچوویەوە ڕوومەتۍ تەڕ بوو بە قوڕ و ئاو.☟ 
🔹عَنْ ٲَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِالرَّحْمَنِ ، عَنْ ٲَبِي سَعِیدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : ڪَانَ رَسُولُ اللەِ ﷺ یُجَاوِرُ فِي رَمَضَانَ الْعَشْرَ الَّتِي فِي وَسَطِ الشَّھْرِ ، فَإِذَا ڪَانَ حِينَ يُمْسِي مِنْ عِشْرِينَ لَيْلَةً تَمْضِي وَيَسْتَقْبِلُ إِحْدَۍ وَعِشْرِينَ رَجَعَ إِلَۍ مَسْڪَنِهِ ، وَرَجَعَ مَنْڪََانَ يُجَاوِرُ مَعَهُ ، وَأَنَّهُ أَقَامَ فِي شَھْرٍ جَاوَرَ فِيهِ اللَّيْلَةَ الَّتِيڪََانَ يَرْجِعُ فِيھَا ، فَخَطَبَ النَّاسَ فَأَمَرَهُمْ مَا شَاءَ اللَّهُ ، ثُمَّ قَالَ : « ڪُنْتُ أُجَاوِرُ هَذِهِ الْعَشْرَ ، ثُمَّ قَدْ بَدَا لِي أَنْ أُجَاوِرَ هَذِهِ الْعَشْرَ الْأَوَاخِرَ ، فَمَنْ ڪَانَ اعْتَڪَفَ مَعِي فَلْيَثْبُتْ فِي مُعْتَڪَفِهِ ، وَقَدْ أُرِيتُ هَذِهِ اللَّيْلَةَ ثُمَّ أُنْسِيتُھَا ، فَابْتَغُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ ، وَابْتَغُوهَا فِي ڪُلِّ وِتْرٍ ، وَقَدْ رَأَيْتُنِي أَسْجُدُ فِي مَاءٍ وَطِينٍ ». قَالَ أَبُو سَعِيدٍ الْخُدْرِيُّ : مُطِرْنَا لَيْلَةَ إِحْدَۍ وَعِشْرِينَ ، فَوَڪَفَ الْمَسْجِدُ فِي مُصَلَّۍ رَسُولِ اللەِ ﷺ ، فَنَظَرْتُ إِلَيْهِ ، وَقَدِ انْصَرَفَ مِنْ صَلَاةِ الصُّبْحِ ، وَوَجْھُهُ مُبْتَلٌّ طِينًا وَمَاءً. 
📚 صحیح البخارﻱ | ۲۰۲۷ صحیح مسلم | ۲۷٦۹ سنن ٲبي داود | ۱۳۸۲ سنن النسائي | ۱۳٥٦ سنن ابن ماجە | ۱۷٦٦ الموطٲ لمالڪ | ۷۱۸ مسند ٲحمد | ۱۱۱۸٦ مسند ٲبي داود الطیالسي | ۲۳۰۱ المصنف لعبدرزاق | ۷۸۲۱ مسند الحمیدي | ۷۷٤ 
✹عبداللە بن ٲنیس رضي اللە عنه دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرمووۍ : « لە خەودا شەوۍ قەدرم بینۍ دواتر بیرم چوویەوە ، پێم نیشاندرا نوێژۍ بەیانۍ لە ناو قوڕ و ئاودا دەڪەم » عبداللە بن ٲنیس دەڵێ : شەوۍ بیست و سێ باران بارۍ ، ڕەسول اللە ﷺ نوێژۍ بەیانۍ بۆ ڪردین ڪاتێڪ ڕۆیشتەوە بۆ ماڵەوە قوڕ و ئاو بە تەوێڵ و لووتیەوە بوو.☟ 
🔹عَنْ عَبْدِاللەَ بْنِ ٲُنَیْسٍ رَضِيَ اللەُ عَنْەُ ، أَنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ ، قَالَ : « أُرِيتُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ ثُمَّ أُنْسِيتُھَا ، وَأَرَانِي صُبْحَھَا أَسْجُدُ فِي مَاءٍ وَطِينٍ ». قَالَ : فَمُطِرْنَا لَيْلَةَ ثَلَاثٍ وَعِشْرِينَ ، فَصَلَّۍ بِنَا رَسُولُ اللەِ ﷺ ، فَانْصَرَفَ وَإِنَّ أَثَرَ الْمَاءِ وَالطِّينِ عَلَۍ جَبْھَتِهِ وَأَنْفِهِ.
📚 صحیح مسلم | ۲۷۷٥ سنن ٲبي داود | ۱۳۷۹ مسند حمد | ۱٦۰٤٥ 
✹الٲسود دەڵێ : عائشة رضي اللە عنھا خەبەرۍ دەڪردینەوە لە شەوۍ بیست و سێ ـۍ ڕەمەزاندا.☟ 
🔸عَنِ الثَّوْرِيِّ ، عَنْ مَنْصورٍ ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ ، عَنِ الْأَسْوَدِ ، قَالَ : ڪََانَتْ عَائِشَةُ تُوقِظُنَا لَيْلَةَ ثَلَاثٍ وَعِشْرِينَ مِنْ رَمَضَانَ. 
📚 المصنف لعبدرزاق | ۷۸۳۱ المصنف لابن ٲبي شیبة | ٦۹۳۰ 
✹عبداللە بن عباس رضي اللە عنھما دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ فەرمووۍ : لە دە شەوۍ ڪۆتایۍ ڕەمەزان بە دواۍ شەوۍ قەدردا بگەڕێن ، نۆ ڕۆژۍ بمێنێ ، حەوت ڕۆژۍ بمێنێ ، پێنج ڕۆژۍ بمێنێ.☟ 
🔹حَدَّثَنَا أَيُّوبُ ، عَنْ عِڪْرِمَةَ ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ ، قَالَ : « الْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ ، فِي تَاسِعَةٍ تَبْقَۍ ، فِي سَابِعَةٍ تَبْقَۍ ، فِي خَامِسَةٍ تَبْقَۍ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۲۰۲۱ سنن ٲبي داود | ۱۳۸۱ مسند ٲحمد | ۲٥۲۰ 
✹عبداللە بن عباس رضي اللە عنھما دەڵێ : ڕەسول الله ﷺ فەرمووۍ : شەوۍ قەدر لە دە شەوۍ ڪۆتاییدایە ، نۆ ڕۆژۍ تێپەڕۍ بێ ، یاخود حەوت ڕۆژۍ مابێ.☟ 
🔹حَدَّثَنَا عَاصِمٌ ، عَنْ أَبِي مِجْلَزٍ وَعِڪْرِمَةَ ، قَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْھُمَا : قَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ : « هِيَ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ ، هِيَ فِي تِسْعٍ يَمْضِينَ ، أَوْ فِي سَبْعٍ يَبْقَيْنَ. يَعْنِي لَيْلَةَ الْقَدْرِ ».
📚 صحیح البخاري | ۲۰۲۲ مسند ٲحمد | ۲٥٤۳ 
✹عبادة بن صامت رضي اللە عنە دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ هاتە دەرەوە شەوۍ قەدرمان پێ بڵێ ، بەڵام دوو پیاو لە صەحابە دەمە قاڵێیان بوو ، فەرمووۍ : « هاتمە دەرەوە پێتان بڵێم شەوۍ قەدر ڪام شەوەیە ، بەڵام فڵان و فڵان دەمە قاڵێیان بوو ئیتر بیرم چوویەوە ، بەشڪو خێرۍ تێدابێ بۆتان ، لە شەوانۍ بیست و یەڪ ، بیست و سێ ، بیست و پینج بە دوایدا بگەڕێن ».☟ 
🔹عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتٍ رَضِيَ اللەُ عَنْەُ ، قَالَ : خَرَجَ النَّبِيُّ ﷺ لِيُخْبِرَنَا بِلَيْلَةِ الْقَدْرِ ، فَتَلَاحَۍ رَجُلَانِ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ، فَقَالَ : « خَرَجْتُ لِأُخْبِرَڪُمْ بِلَيْلَةِ الْقَدْرِ ، فَتَلَاحَۍ فُلَانٌ وَفُلَانٌ فَرُفِعَتْ ، وَعَسَۍ أَنْ يَڪُونَ خَيْرًا لَڪُمْ ، فَالْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالْخَامِسَةِ ».
📚 صحیح البخارﻱ | ۲۰۲۳ الموطٲ لمالڪ | ۷۲۲ سنن الدارمي | ۱۸۰۷ مسند ٲحمد | ۲۲٦۷۲ مسند ٲبي داود الطیالسي | ٥۷۷ المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹٦۰۱ 
✹ٲبي نضرة دەڵێ : ٲبي سعید الخدري دەڵێ : ڕەسول اللە ﷺ لە دە شەوۍ وەسەطۍ ڕەمەزان ئیعتڪافۍ ڪرد ، بە دواۍ شەوۍ قەدردا دەگەڕا پێش ئەوەۍ بۆۍ دەربڪەوێ لە چ شەوێڪدایە ، ڪاتێڪ دە شەوەڪە تەواو بوو ، فەرمانۍ ڪرد شوێنۍ مانەوەڪەۍ تێڪ بدرێ ، پاشان بۆۍ دەرڪەوت لە دە شەوۍ ڪۆتاییدایە ، فەرمانۍ ڪرد شوێنۍ ئیعتڪافەڪەیان بۆ ڕێڪخستەوە ، پاشان هاتە دەرەوە بۆ لاۍ خەڵڪۍ ، فەرمووۍ : « ئەۍ خەڵڪینە شەوۍ قەدرم بۆ دەرڪەوت ، هاتمە دەرەوە پێتانۍ بڵێم ، دوو پیاو هاتن هەریەڪە داواۍ حەقۍ خۆۍ دەڪرد لەویتریان شەیتان لەگەڵیان بوو ، ئیتر بیرم چوویەوە ، لە دە شەوۍ ڪۆتایۍ ڕەمەزان بە دوایدا بگەڕێن ، بە دوایەوە بن لە نۆ و حەوت و پێنج ». وتم : یا ٲبا سعید ئێوە لە ئێمە شارەزاترن بە ژمارە ، وتۍ : بەڵێ. ئێمە لەپێشترین بەوە هەتا ئێوە ، وتم : مەبەست چییە لە نۆ و حەوت و پێنج؟ وتۍ : ئەگەر بیست و یەڪ تێپەڕۍ ، ئەوەۍ بە دوایدا دێ بیست و دووە ئەمە واتە نۆ ، ئەگەر بیست و سێ تێپەڕۍ ئەوەۍ بە دوایدا دێ حەوتە ، ئەگەر بیست و پێنج تێپەڕۍ ، ئەوەۍ بە دوایدا دێ پێنجە.☟ 
🔹عَنْ أَبِي نَضْرَةَ ، عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، قَالَ : اعْتَڪَفَ رَسُولُ اللَّە ﷺ الْعَشْرَ الْأَوْسَطَ مِنْ رَمَضَانَ ، يَلْتَمِسُ لَيْلَةَ الْقَدْرِ قَبْلَ أَنْ تُبَانَ لَهُ ، فَلَمَّا انْقَضَيْنَ ، أَمَرَ بِالْبِنَاءِ فَقُوِّضَ ، ثُمَّ أُبِينَتْ لَهُ ، أَنَّھَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ ، فَأَمَرَ بِالْبِنَاءِ فَأُعِيدَ ، ثُمَّ خَرَجَ عَلَۍ النَّاسِ ، فَقَالَ : « يَا أَيُّھَا النَّاسُ ، إِنَّھَا ڪَانَتْ أُبِينَتْ لِي لَيْلَةُ الْقَدْرِ ، وَإِنِّي خَرَجْتُ لِأُخْبِرَڪُمْ بِھَا ، فَجَاءَ رَجُلَانِ يَحْتَقَّانِ مَعَھُمَا الشَّيْطَانُ ، فَنُسِّيتُھَا ، فَالْتَمِسُوهَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ ، الْتَمِسُوهَا فِي التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالْخَامِسَةِ ». قَالَ : قُلْتُ : يَا أَبَا سَعِيدٍ ، إِنَّڪُمْ أَعْلَمُ بِالْعَدَدِ مِنَّا ، قَالَ : أَجَلْ. نَحْنُ أَحَقُّ بِذَالِڪَ مِنْڪُمْ ، قَالَ : قُلْتُ : مَا التَّاسِعَةُ وَالسَّابِعَةُ وَالْخَامِسَةُ؟ قَالَ : إِذَا مَضَتْ وَاحِدَةٌ وَعِشْرُونَ ، فَالَّتِي تَلِيھَا ثِنْتَيْنِ وَعِشْرِينَ وَهِيَ التَّاسِعَةُ ، فَإِذَا مَضَتْ ثَلَاثٌ وَعِشْرُونَ ، فَالَّتِي تَلِيھَا السَّابِعَةُ ، فَإِذَا مَضَۍ خَمْسٌ وَعِشْرُونَ ، فَالَّتِي تَلِيھَا الْخَامِسَةُ.
📚 صحیح مسلم | ۲۷۷٤ سنن ٲبي داود | ۱۳۸۳ مسند ٲحمد | ۱۱۰۷٦ 
✹زر بن حبیش دەڵێ : پرسیارم ڪرد لە ٲبي بن ڪعب رضي اللە عنە وتم : براڪەت عبداللە بن مسعود رضي اللە عنە دەڵێ : هەرڪەسێڪ هەموو شەوەڪانۍ ساڵ بمێنێتەوە ئەوە شەوۍ قەدرۍ بە نیسب دەبێ ، وتۍ : بۆیە واۍ وتووە ویستوویەتۍ خەڵڪ تەمەڵ نەبێ لە عیبادەت ، ئەگینا ئەو دەزانێ لە ڕەمەزاندایە ، وە لە دە شەوۍ ڪۆتاییدایە ، وە شەوۍ بیست و حەوتە ، پاشان بە بێ ئەوەۍ ٳن شاء اللە بڪات سوێندۍ خوارد شەوۍ قەدر شەوۍ بیست و حەوتە. وتم : یا ٲبا المنذر بە چ بەڵگەیەڪ وا دەڵێۍ؟ وتۍ : بە نیشانەڪەیدا ڕەسول اللە ﷺ هەواڵۍ پێداین بەیانییەڪەۍ خۆر هەڵدێ تیشڪۍ نییە.☟ 
🔹عَنْ عَبْدَةَ وَعَاصِمِ بْنِ أَبِي النَّجُودِ ، سَمِعَا زِرَّ بْنَ حُبَيْشٍ ، يَقُولُ : سَأَلْتُ أُبَيَّ بْنَ ڪَعْبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ، فَقُلْتُ : إِنَّ أَخَاڪَ ابْنَ مَسْعُودٍ ، يَقُولُ : مَنْ يَقُمِ الْحَوْلَ يُصِبْ لَيْلَةَ الْقَدْرِ ، فَقَالَ : رَحِمَهُ اللَّهُ ، أَرَادَ أَنْ لَا يَتَّڪِلَ النَّاسُ ، أَمَا إِنَّهُ قَدْ عَلِمَ أَنَّھَا فِي رَمَضَانَ ، وَأَنَّھَا فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ ، وَأَنَّھَا لَيْلَةُ سَبْعٍ وَعِشْرِينَ ، ثُمَّ حَلَفَ لَا يَسْتَثْنِي ، أَنَّھَا لَيْلَةُ سَبْعٍ وَعِشْرِينَ ، فَقُلْتُ : بِأَيِّ شَيْءٍ تَقُولُ ذَالِڪَ يَا أَبَا الْمُنْذِرِ؟ قَالَ : بِالْعَلَامَةِ ، أَوْ بِالْآيَةِ الَّتِي أَخْبَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ ، أَنَّھَا تَطْلُعُ يَوْمَئِذٍ لَا شُعَاعَ لَھَا.
📚 صحیح مسلم | ۲۷۷۷ سنن ٲبي داود | ۱۳۷۸ سنن الترمذي | ۸۰٤ مسند ٲحمد | ۲۱۱۹۷ المصنف لعبدرزاق | ۷۸۳٦ مسند الحمیدي | ۳۷۹ 
✹زر بن حبیش دەڵێ : بیستم ٲبي بن ڪعب رضي اللە عنە دەیوت : شەوۍ قەدر شەوۍ بیست و حەوتە.☟ 
🔸حَدَّثَنَا مروان بن مُعاویة ، عَنِ ابن ٲبي خالد ، عَن زرٍّ ، قال : سمعت ٲُبي بن ڪَعبٍ ، یقول : لیلةُ القدرِ لیلةُ سبعٍ وعشرین.
📚 المصنف لابن ٲبي شیبة | ۹٦۲۰ 
✹ٲبا العالیة دەڵێ : پیاوێڪۍ دەشتەڪۍ هاتە خزمەت ڕەسول الله ﷺ لەڪاتێڪدا نوێژۍ دەڪرد ، پێۍ وت : ڪەۍ شەوۍ قەدرە؟ فەرمووۍ : بە دوایا بگەڕێن لە شەوۍ یەڪەم و ڪۆتا شەو ، وە شەوە تاڪەڪان.☟ 
🔸حَدَّثنا مسلم بن ٳبراهیم ، حَدَّثنا ٲبو خَلدة ، سمعت ٲبا العالیة یُحدث ٲنَّ ٲعرابیًا ٲتۍ النبي ﷺ وَهو یُصلَّي ، فقال لە : متۍ لیلةُ القدرِ؟ فقال : « اطلُبُوهَا في ٲَوَّلِ لَیلَةٍ وَآخرِ لَیلَة ، وَالوِترِ مِنَ اللیالي ».
📚 مراسیل لٲبي داود | ۷۹

دوعای شەوی قەدر,لەیلەتول قەدر,نوێژی شەوی قەدر,نیشانەکانی شەوی قەدر,شەوی قەدر چی بکەین,سورەتی قەدر,نزای شەوی قەدر,شەوانی قەدر,چۆنیەتی نوێژی شەوی قەدر,لەیلەت و قەدر,قەدەر
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى