backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

یەقین چیە - یەقین کردارێک لاشەیی نیە

اذهب الى الأسفل

یەقین چیە - یەقین کردارێک لاشەیی نیە Empty یەقین چیە - یەقین کردارێک لاشەیی نیە

مُساهمة من طرف admin الأحد يونيو 30, 2024 10:37 pm

یەقین کردارێک لاشەیی نیە تاوەکو ئەنجامی بدەی و بەڵکو شتێکە پەیوەندی بە ڕۆحیەتی مرۆڤەوە هەیە،بۆیە پێویستە ئەو یەقینە تۆ خۆت لەخودی خۆتدا دروستی بکەی وە قەناعەت بەخۆت بکەی کەوا الله جل جلاله درۆزن نیە والعیاذبالله.
کاتێ الله بفەرموێ جوابتان ئەدەمەوە واتە جواب ئەدەمەوە ئتر تۆ داواکاری خۆتت کردوە ئەوەی تری کاری تۆ نیە و الله بڕیارئەدا کە کەی وەڵام بداتەوە و چۆن وەڵام بداتەوە،تۆ تەنها داواکردنت لەسەرە وە قەناعەتت وابێ کەوا الله جل جلاله خیلافی وەعد و قسەی خۆی ناکات.فستجبنا له ونجیناه من الغم وکذلک ننجی المؤمنين کاتێ ئەفەرموێ ئابەو شێوەیەش ئیمانداران ڕزگار ئەکەین ئەزانی مەبەستی چ شێوەیەکە؟
لە صافاتدا لەئایەتی 143 -144 ئەفەرموێ:
فلولا أنه كان من المسبحين⛔للبث في بطنه إلى يوم يبعثون⛔

واتە:خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (خوا) نەبوایە،ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو (نەھەنگەدا) دەمایەوە.

✅کەواتە لێرەوە ئەبێ بۆت دەرکەوێ کەوا گەر تۆ پێش هاتنی بەڵا و نەخۆشی و ناخۆشی لەو کەسانەبووی کە الله یان لەبیربوە وە لەکاتی خۆشی و ئارامیدا دەستی دووعایان دانەگرتوە ئەوا دڵنیابە لەنارەحەتیدا کە بەرزی دەکەنەوە یەکسەر الله دێت بەدەمیانەوە.چونکە پێشتر پێشخانێکی باشیان هەبوە لە دووعا و ذکر بۆیە کەدەکەونە نارەحەتیەوە الله تعالی ش فەرامۆشیان ناکات.یونس پێش ئەوەی حوتەکە قوتی بدا لەوکەسانە بوە کە زۆر یادی الله ی کردوە.
⛔کەواتە یەقین بۆخۆت دروست بکە قەناعەت بەنەفسی خۆت بێنە کە الله تعالی خلافی وەعدی خۆی ناکات تۆ دوعای خۆت بکە بائەو وەڵامت بداتەوە.

⛔وە کاتێ کە لە خۆشگوزەرانیدایی الله ت بیرنەچێ.وە یادی بکە ذکرەکانی دوایی نوێژەکان ذکری بەیانیان و ئێواران،وە دوایی هەموو نوێژەکان دەست بەرزبکەرەوە داوای شتی قیامەتی بکە کەم داوای دونیا بکە.کاتێ کە کەوتیتە نارەحەتی جابزانە چۆن دێت بەدەمتەوە،بس تۆ لله المثل الاعلی مرۆڤێکیش تەنها لەنارەحەتیدا بیرت بکەوێتەوە نایە بەدەمتەوە.

🤍سەرنجی ئەم ئەثەرەبدە:
کاتێ یونس دوعاکەی کرد،دوعاکە گەشتە عەرش و
فریشتەکان وتیان:پەروەردگارمان ئێمە گوێمان لەدەنگێکی لاوازە لەوڵاتێکی غەریبەوە.
ئەویش فەرمووی ئەزانن کێیە؟
وتیان:نا ئەی پەروەردگارمان
فەرمووی:ئەوە بەندەکەمە یونس
وتیان:ئەوەی کەبەردەوام کار و کردەوەی وەرگیراوی بەرزدەکەینەوە وە دوعا وەڵامدراوەکانی؟
فەرمووی:بەڵێ
وتیان:پەروەردگارمان ئایا ڕەحمی پێ ناکەی بەهۆی ئەوەی کەلە خۆشیدا کردی،وەرزگاری بکا لەکاتی بەڵادا؟
فەرمووی:ئەمری کرد بە حوتەکە کە فڕێی بداتەوە دەرەوە.(1)
کەتۆ دوعائەکەی خوا دوعاکە ئەبینێ،بۆیە بیرت بێت تۆ پەلەتە خوا پەلەی نیە،گەر دەشتەوێ زوو وەڵام بدەرێیتەوە لەخۆشیا ئەوت بیربێت دڵنیابە وەڵام وەردەگری.

✅یەقین واتە متمانە بخوا ئەو متمانەیەش ئەبێ خۆت بیچێنیت لەناختدا واتە ئەو پەر بێ هیوای لەمخلوقات.باپێت بڵێم چۆن:
تەمەنت چەند بوو کاتێ زانیت ئەو نەهەنگەی سیدنا یونسی قوتدا نەهەنگێکی تر ئەویشی قوتدا ئەزانی ئەمە چی ئەگەیەنێت واتە ئەوپەر بێ هیوای لەمخلوقات.چونکە هیچ مخلوقێک ئەوەی پێ حەل ناکرێ.ئێستە تێگەشتی یەقین چیە؟
کەواتە تۆ ئەبێ واحساب بکەی لەجێی یونسی کە هیوای بە مخلوقات نەبوە و بەتەواوی ڕووی دڵی کردۆتە خوا.سەرنج بدە:
لە سالم کوری أبي الجعد -لەڕێگەی منصور- ئەڵێت: الله تعالی وەحی کردوە بۆ نەهەنگەکە کەوا: کەوا زەرەر بە گۆشت و ئێسقانی نەگەیەنیت، پاشان نەهەنگەکە قوتدرا لەلایەن نەهەنگێکی ترەوە،وتی: ﴿فنادى في الظلمات﴾، وتی: تاریکایی نەهەنگەکەی یەکەم، پاشان نەهەنگەکەی تر، پاشان تاریکایی دەریا.(2)
ئەبێ بەهێندەی یونس بێ هیوای بیت لەمخلوقات پاشان پاشای پاشایان بزانە چۆن دێت بەدەمتەوە.
-----------------------------------------------------------------------------
(1)-أخرجه ابن أبي الدنيا في كتاب الفرج بعد الشدة ص٤٦-٤٧ (٣٢)، والطبراني في كتاب الدعاء ص٣٥ (٤٧) كلاهما بنحوه، وعبد الرزاق ٣/١٠٤ (٢٥٥٨)، وابن جرير ١٩/٦٢٨-٦٢٩، وابن أبي حاتم -كما في تفسير ابن كثير ٥/٣٦٨، ٧/٣٩-، من طريق أبي صخر، عن يزيد الرقاشي، عن أنس به.

(2)-أخرجه ابن جرير ١٦/٣٨٣.

نەسیمی ڕۆح,بینینی ڕۆح لە خەودا,گەشتی ڕۆح,موناجاتی ڕۆح,پشووی ڕۆح,ڕۆح کێشان لە خەودا,ڕۆحی خەنە,ڕۆحی یاساکان,ڕۆح چییە,ئاسودە یی ڕۆح,جیاوازی نێوان ڕۆح و دەرون,ڕۆح چیە,رۆح چیە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى