backlink
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

رێنمایی و زانیاری بۆ حاجیان و عومرەکاران

اذهب الى الأسفل

رێنمایی و زانیاری بۆ حاجیان و عومرەکاران Empty رێنمایی و زانیاری بۆ حاجیان و عومرەکاران

مُساهمة من طرف admin الجمعة يونيو 28, 2024 9:34 pm

رێنمایی و زانیاری بۆ حاجیان و عومرەکاران

- ئاداب و سوننەتەکانی زیارەتی مزگەوتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم

- سوننەتە زیارەتکار کاتێک کە ویستی حوزوری هەبێت لە مزگەوتی نەبەوی دا ، با ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکات :

§ دەستنوێز بشوات و خۆی بۆن خۆش بکات و دووور بکەوێتەوە لە خواردنی سیر و جگەرە و هاوشێوەیان ..

§ کاتی چونە ژورەوە بەقاچی راست بچێتە ژورەوە و بڵێ : ( بسم الله ، والصلاة والسلام على رسول الله ، اللهم اغفر لي ذنوبي وافتح لي أبواب رحمتك ) .

وە کاتی چونە دەرەوە بەقاچی چەپ بچێتە دەرەوە و بڵێ : ( بسم الله ، والصلاة والسلام على رسول الله ، اللهم اغفر لي ذنوبي وافتح لي أبواب فضلك ) . 

§ دوو رەکعە نوێژی تحیة المسجد بکات ، زانایان ئەڵێن : ئەگەر لە روضەی الشريفة دا بیانکات خێرترە ، لەبەر وتەی رسول الله صلى الله عليه وسلم : ( ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة ) متفق عليه .

واتە : مابەینی ماڵەکەم و مینبەرەکم مێرگێکە لە مێرگەکانی بەهەشت یان باخێکە لە باخەکانی بەهەشت .
 
- ئادابی زیارەتی گۆڕی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و گۆڕی دوو هاوەڵەکەی أبو بكر وعمر رضي الله عنهما

- کاتێک لە نوێژ بوویەوە و ویستی زیارەتی گۆڕی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و گۆڕی دوو هاوەڵەکەی أبو بكر وعمر رضي الله عنهما بکات ، با ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات .

§ بەرامبەر گۆڕی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەئەدەب بوەستێت و بەدەنگێکی نزم و هێواش سەلامی لێ بکات و بڵێت : ( السلام عليك ایها النبي ورحمة الله وبركاته ) .

یان بڵێت : (السلام عليك يا نبي الله ، السلام عليك يا خيرة الله من خلقه ، السلام عليك يا سيد المرسلين وإمام المتقين ، أشهد أنك قد بلغت الرسالة وأديت الأمانة ، ونصحت الأمة ، وجاهدت في الله حق جهاده . اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد وبارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد) .

§ کەمێک بەلای راستدا بڕواتە ئەولاترەوە و سەلام لە أبو بكر الصديق رضي الله عنه بکات و بڵێت : 

(السلام عليك يا أبا بكر الصديق ورحمة الله وبركاته ، السلام عليك يا خليفة رسول الله صلى الله عليه وسلم وثانيه في الغار ، جزاك الله عنا وعن الإسلام والمسلمين خير الجزاء) .

§ دیسان کەمێکی تر بڕواتە ئەولاترەوە و سەلام لە عمر بن الخطاب رضي الله عنه بکات و بڵێت : 

(السلام عليك يا عمر الفاروق ورحمة الله وبركاته ، السلام عليك يا ثاني الخلفاء الراشدين ، جزاك الله عنا وعن الإسلام والمسلمين خير الجزاء) .

§ پاشان بڕوات و رێگە بۆ زیارەتکارانی تر چۆڵ بکات .
 
§ زیارەتکار هەتا ئەتوانێت پێنج فەڕزەکە و سوننەتەکان لە مزگەوتی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم بکات لە غەیری کاتەکانی نەهی دا .

§ قوڕئان زۆر بخوێنێت و دوعا و زکر زۆر بکات لە کاتێکدا روی لە قبلە بێت .

§ زیارەتی گۆڕستانی ئەهلی بەقیع و شەهیدانی ئوحود بکات بۆ سەلام لێکردن و دوعاکردن بۆیان و بڵێت : 

( السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين ، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون ، نسأل الله لنا ولكم العافية ) .

وە هەروەها دوعای لێخۆش بوون بۆ ئەهلی بەقیع بکات و بڵێت : اللهم اغفر لاهل البقیع الغرقد .

§ سوننەتە زیارەتکار دەستنوێژ بشوات پاشان بڕوات بۆ مزگەوتی قوباء و دوو رەکعە نوێژی تیا بکات ، چونکە پاداشتی عومرەیەکی هەیە .

پرسیار :
هەندێک لە کەسوکاری عومرەکاران لە خۆشەویستییان بۆ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەڵێن پێیان : سەلاممان بگەیەنن بەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم .

وەڵام : تۆ لە نوێژدا بیت یان لە غەیری نوێژدا بیت و لە هەر شوێنێکدا بیت و سەلام لە پێغەمبەر بکەیت فریشتەگەلێک سەلامەکەتی پێدەگەیەنن وەک ئەوەی لە فەرمودەدا هاتووە :

بێگومان جێگیر بووە کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی : 

( إن لله في الأرض ملائكة سياحين يبلغوني من أمتي السلام ) رواه الإمام أحمد والنسائي وغيرهما .
 
بەڵام هەیە ئەڵێت : ئەی چی تیایە من بڵێم : ئەی پێغەمبەری خوا فڵان سەلامی لێت ئەکرد ؟ 

ئەڵێین : مادام هەر حەز ئەکەیت لە باتی ئەوە داوا لە خوا بکە و بڵێ : خوایە سەلامی فڵان کەس بگەیەنە بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ...
 
وفق الله الجميع لقبول الأعمال وارزقنا الإخلاص في القول والعمل

وەزارەتی ئەوقاف ناوی حاجیان,لیستی ناوی حاجیان,حەج و عومرە لە خەودا,حەج و عومرە,بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە,چۆنیەتی ئەنجامدانی عومرە,مەرجەکانی عومرە,نامیلکەی عومرە
admin
admin
Admin

المساهمات : 712
نقاط : 2147
تاريخ التسجيل : 14/06/2024
الموقع : https://backlink7.ahlamontada.com

https://backlink7.ahlamontada.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى